له‌گه‌ڵ میوه‌كاندا كه‌سایه‌تیت بناسه
زۆرێك له تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میوه له جیاتی ژه‌مه خۆراكیه‌كانیان زیاتر ده‌خۆن ئه‌و كه‌سانه ته‌مه‌نیان زیاتره له‌وانه‌ی كه نایخۆن هه‌روه‌ها چه‌ندین توێژینه‌وه له‌سه‌ر جۆره‌كان و سوده‌كانی میوه كراوه به‌ڵام بوونی حه‌ز له نێوان كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر له میوه‌كاندا وای كردووه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كه‌سایه‌تی پێ بناسرێته‌وه ده‌ستنیشانی هه‌لسوكه‌وت و كه‌سایه‌تی مرۆڤ بكرێت:
سێ‌و:
ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له خواردنی سێوه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ڵه‌شه‌و توندڕهوو بێته‌حه‌مولن و هیچ سڕێكیش ناشارنه‌وه، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڕیاربده‌ن و بیر له‌ڕابردوو ناكه‌نه‌وه‌و حه‌زیشیان له سه‌فه‌ر و گه‌شتوگوزاره.
پرته‌قاڵ:
بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌زیان له خواردنی میوه‌ی پرته‌قاڵه كه‌سانێكی زۆر به خۆراگر و خاوه‌ن ئیراده‌ن و له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان په‌له ناكه‌ن و له هیچ كارێكی گرانیش سڵ ناكه‌نه‌وه و له كۆتاییدا ئه‌نجامێكی باش به كاره‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت .
مۆز:
كه‌سانی رۆحسووك و خۆشدوو به‌به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ن كه حه‌زیان له خواردنی مۆزه ، ئه‌مانه‌ی زیاتر كه‌سێكی زۆر شه‌رمن و دڵ پاكن و زۆربه‌ی كات به‌هۆی دڵ پاكیه‌وه تووشی گرفت ده‌بن.
ترێ:
ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه ده‌خوات كه‌سانێكی ناسكن و زوو زووههڵدهچن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ههلچوونهكهیان ته‌واو ده‌بێت هه‌موو شتێكی جوانیان خۆش ده‌وێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی تر ده‌خۆن كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناخ گه‌رمن و خۆشه‌ویستی چوار ده‌ورن و حه‌ز به ئه‌نجام دانی هه‌موو كارێك ده‌گه‌ن .هه‌رگیز كه‌سانی چوار ده‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌سانه‌دا بیتاقه‌ت نابێت.
گێلاس:
ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له خواردنی گێلاسه كه‌سانێكی میزاجین، توانای خه‌یاڵ فروانیان هه‌یه و كه‌سانێكی زۆر راستگۆن .
قۆخ:
كه‌سی قۆخ خۆر كه‌سێكی زۆر بزۆكه هه‌ركه‌سێك ببێت به هاورێی ئه‌م جۆره كه‌سانه وازهێنان له هاورێیه‌تی ئه‌م جۆره كه‌سانه كارێكی قورسه، كه‌سانێكن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌میشه كێشه‌كان گه‌وره ناكه‌نه‌وه.
شاتوو:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بووی حه‌زت به خواردنی شاتوو كرد ئه‌وه كه‌سێكی حه‌زت له خۆ رازاندنه‌وه‌یه هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌یت له شتهكانتا جوانی ره‌نگ بداته‌وه ، هه‌روه‌ها كه‌سانێكن حه‌زیان به خۆ ده‌رخستن هه‌یه.
هه‌نجیر:
ئه‌وانه‌ی كه هه‌نجیر ده‌خۆن كه‌سانێكی زۆر جددین و زۆر بیر له شته‌كانی ده‌وربه‌رو خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانێكی زۆر كه‌له‌ره‌ق و عینادن.
كاڵه‌ك:
كاڵه‌ك خۆره‌كان كه‌سێكی نه‌ترسن ئه‌و كێشانه‌ی دێته رێگه‌یان زۆر به ئاسایی وه‌ریده‌گرن و له‌سه‌ری ناڕۆن و كه‌سانێكن توانای له راده‌به‌ده‌ری سه‌رنجراكێشانی چوارده‌وریان هه‌یه بۆ خۆیان هه‌میشه بریاری راست ده‌ده‌ن له كاتی بوونی كێشه‌دا.
شووتی:
كه‌سانی شووتی خۆر كه‌سێكی چالاك نین به‌ڵام یه‌ك ده‌قه له كاتیان به‌فیڕو ناده‌ن و له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانن چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته رێگایان ئه‌وه چه‌ندین رێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌رمێ:
ئه‌گه‌ر كه‌سێكه هه‌رمی ده‌خۆی ئه‌وه كه‌سێكی خوێن گه‌رمیت و چوارده‌ور به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌و له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆیه گفتوگۆ و قسه‌كانت جێگه‌ی گرنگی دانی چوارده‌وره .
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda