زیاتر له 250 نوكته‌ى كوردى زۆر خۆشم بۆ هه‌ڵبژاردوون فه‌رموون كلیك بكه ن !!!!
به‌رێزان ئه م نوكتانه ته‌نها بۆ خۆشى ئێوه ى به رێز ئاماده م كردووه مه‌به ست له م نوكتانه‌ش كه م كردنه وه ى هیچ لایه‌نێك و كهسایهتیكى تیانى یه ته‌نها بۆ بزه‌ى لێوه‌كانى ئێوه‌ى به‌رێزه .....!!
هیوادارم هه ربه ریزێكیش كۆپى كرد ئاماژه به كوردتیشك وئامادهكارو ماڵبهرهكانى تربكات له‌كه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موولایه‌ك ئاماده‌كردنى براتان danyar asuda
_ پیاوێک له‌سه‌رمه‌رگ دا به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێ :
کوڕم ئه‌گه‌ر مردم لای خه‌ڵک مه‌ڵێ باوکم نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی بوو ، بڵێ باوکم به ئایدز مرد .
کوڕه‌که‌ی وتی بۆ باوکه گیان ؟
باوکێ وتی : بۆ ئه‌وه‌ی دوای من که‌س دایکتی نه‌وێ و دایکت شو نه‌کاته‌وه .
************************************************
پیاوێک دراوسێکه‌ی ئه‌مریکی بوو ، به‌یانیه‌ک هاته ده‌ره‌وه و توشی بوو وتی : good morning
پیاوه‌که‌ی تر وتی : morning good
براده‌رێکی گوێی لێ بوو وتی ئه‌وه چیتان وت ؟
وتی ئه‌و کابرایه وتی سه‌لامو عه‌لێک منیش وتم عه‌له‌یکه سه‌لام .
************************************************
یه‌که‌م : ئه‌زانی ئه‌مشه و له‌خه‌وما بزمارێک به قاچما چوو ؟؟
دووه‌م ؛ خه‌تای خۆته بۆ به پێخاوسی ئه‌خه‌وی .
************************************************
یه‌که‌م : ئه‌زانی ڕۆژ نیه 100 کچ به‌دوام نه‌که‌ون ؟
دووه‌م : ئاده‌ی چۆن پێم بڵێ با منیش کچان دوام که‌ون ؟
یه‌که‌م : جانتاکانیان لێ بدزه .
***********************************************
کچ : دایکه زۆر ئه‌ترسم پیاوه‌که‌م ژنی تری هێنابێ له به‌یانیه‌وه ته‌له‌فونی بۆ ئه‌که‌م وه‌ڵام ناداته‌وه .
دایک : کچم قسه‌ی خێر بکه ئیشه‌ڵڵا هیچ نیه کێ ئه‌ڵێ به‌ر ته‌قینه‌وه نه‌که‌وتوه و نه‌مردوه .
***********************************************
پیاوێک نامه‌یه‌ک ئه‌نوسێ و له خوا ئه‌پاڕێته‌وه و ئه‌ڵێ : خوایه‌گیان 100 هه‌زار دینارم بۆ بنێره قه‌رزارم و زۆر زه‌رورم ،
ناونیشانه‌که‌ی خۆشی تیا ئه‌نوسێ ، نامه‌که ئه‌خاته ناو میزڵڵانێکه‌وه و هه‌ڵی ئه‌دات بۆ ئاسمان ، ئه‌که‌وێته ناو
بینایه‌کی پۆلیسه‌وه ، که پۆلیسه‌کان نامه‌که ئه‌خوێننه‌وه زۆر به‌زه‌ییان پیا دێته‌وه ، له نێوان خۆیاندا 80 هه‌زار دیناری بۆ
کۆ ئه‌که‌نه‌وه‌و بۆی ئه‌نێرن ، کاتێ پاره‌که ئه‌ژمێرێ ئه‌ڵێ :
زۆر سوپاس خوایه گیان مه‌منونم به‌س جارێکی تر به پۆلیسا بۆم مه‌نێره 20 هه‌زاریان لێ دزیبوو .
**********************************************
پیاوێک به لای زه‌ویه‌کدا ئه‌ڕواو ئه‌بینێ پڕه له مانگا ، له خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌پرسێ ئه‌و هه‌موو مانگایه‌ت له کوێ بوو ؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێ : ئه‌م زه‌ویه به‌یانیان شه‌کری پێوه ئه‌که‌م و به‌یانی مانگای لێ ئه‌ڕوێ .
پیاوه‌که‌ش ئهچێتهوهو شه‌کرێکی زۆر به زه‌ویه‌که‌یه‌وه ئه‌کات ، بۆ به‌یانی که ئه‌چێته‌وه ئه‌بینێ پڕ بوه له مێرووله ،
به وردی ته‌ماشایه‌کیان ئه‌کات و ئه‌ڵێ :
وه‌ی به‌قوربانتان بم بێچووی مانگا چه‌ند جوانه .
**********************************************
پیاوێک به یه‌ک جار دوو جگه‌ره ئه‌کێشێت و براده‌رێکی ئه‌یبینێت پێی ئه‌ڵێ بۆ دوو جگه‌ره ئه‌کێشیت ؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێ برایه‌کم له سجنه ناهێڵن جگه‌ره بکێشێ له جیاتی ئه‌ویش ئه‌یکێشم .
بۆ به‌یانی ئه‌بینێ ته‌نها یه‌ک جگه‌ره‌ی به ده‌مه‌وه‌یه ، ئه‌ڵێ ده‌ی ئیشه‌ڵڵا برایه‌که‌ت له سجن ده‌رچوه !!
ئه‌ویش ئه‌ڵێ : ناوه‌ڵڵا خۆم جگه‌ره‌م ته‌رک کردوه .
*********************************************
کابرایه‌کی ڕه‌زیل میوانێکی دێ و پێی ئه‌ڵێ: ئه‌رێ نانت خواردووه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ نه‌وه‌ڵڵا.. کابرا ئه‌ڵی ده که‌واته هیچ.. وتم ئه‌گه‌ر نانت خواردبێت، چایه‌کم بۆ تێئهکردیت
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت
شوانێک حەز لە کچێک دەکات.. کچەکە ئەڵێ باشه تۆ ئیشت چییە؟ ئه‌ویش لە ڕوی نایەت بڵێت شوانم، ئەڵێ وەڵا پێشانگای مەڕ و بزنم هەیە..
مناڵێک له باوکی ئه‌پرسێت: بابه، که‌ریش ژن ئه‌هێنێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌ی چۆن نایهێنێت کوڕم! خۆی له ڕاستیا به‌س که‌ر ژن ئه‌هێنێت..
کوڕێك به باوکی ئه ڵێ باوکه من ئه مه وێت له ده ره وه خوێندنم ته واو که م
باوکه ش ئه ڵێ جا ئه وه که ی کێشه یه ،بڕۆ به دایکت بڵێ له ده ره وه جێگه ت بۆ چاکات وسه عی بکه
پیاوێك ژنه که ی ئه مڕیت شیوه ن و شه پۆری بۆ ئه کات ،لێ ئه پرسن زۆرت خۆشه ویست ؟ئه ڵێ نا
به س بیسوتوومه که گریان ئازاری مردوو ئه دا
مێردێك بە وردی تەماشای عەقدی زەواجەكەی دەكرد، ژنەكەی پێگوت: چیتە، بۆچی دەگەڕێیت؟ ئەویش گوتی: بزانم كەی ئیكسپایەر دەبێ !!
رۆژێک دوکتۆری شێته‌کان لایتێک له چه‌قی دیواره‌که ده‌دات ده‌لێ بزانم کێ چاک بۆته‌وه به شێته‌کان ده‌ڵێ بزانم کێ ده‌توانێت ئه‌و لاییته بگرێته‌وه
هه‌موویان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن ته‌نها یه‌کیک نه‌بیت دوکتۆره‌که ده‌ڵێت
پێم وابیت ئه‌مه چاک بۆته‌وه لێی ده‌پرسێت ؟ تۆ بۆچی وه‌ک
هاوڕیکانت لاییته‌که ناگری ده‌ڵێ بۆ تۆ واده‌زانی من شێتم گه‌ر من لاییته‌که بگرم
ئه‌وا تۆش دهیکوژینیت و منیش ده‌که‌ومه خواره‌وه
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
به پیاوێک ده‌ڵین : ڕاسته تۆ له‌سه‌ر به‌سیترین شت ته‌ڵاق ده‌خۆی
پیاو ه‌که ده‌ڵێت : به‌ته‌ڵاقم وانیه
-------------------- ---------------------
بياويك خه ساله بۆ ژنه كه ى ئهكرى كاتيك ئه‌ى باته‌وه بوماڵه وه ژنه‌كه‌ى ئهلى بياوه كه كوا ئاليه ره كه ى بياوه كه ش ئه لى ئافره ت خوا بناسه خۆ موبه ريده نى يه.
-------------------- ---------------------
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
باوکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. موسیبهتیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات
قوتابیه‌ك : باوكه ... ده‌توانیت شت له تاریكی بنووسیت ؟
باوك : به‌لێ رۆله
قوتابیه‌كه : ماده‌م وایه با گلۆپه‌كه بكوژێنمه‌وه و شه‌هاده‌كه‌م ئیمزا بكه ..
مامۆستایێك پرسیاری به قوتابیه‌ك كرد : سوودی گوێ چییه بۆ مرۆڤ ؟
قوتابی : مامۆستا گیان .. گوێ ناهێلێ چاوێلكه ( عه‌ینه‌ك ) به‌رببێته‌وه .
مامۆستا : بۆچی ئه‌و ناوه‌یان له ده‌ریای ره‌ش ناوه ؟
قوتابی : چونكه له‌به‌ر ده‌ریای مردوو زۆر خه‌م ده‌خوات خۆی ره‌شپۆش كردووه .
مامۆستا : به‌رهه‌مه ئابوورییه‌كانی ولاتی هند چین ؟
قوتابی : نازانم
مامۆستا : بیر بكه‌ره‌وه ... برنج له كوێ بۆتان دێت
قوتابی: له مالی جیرانه‌كه‌مان
مامؤستا : رۆمه‌كان چی‌یان كرد دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ریای ناوه‌راست په‌رینه‌وه ؟
قوتابی : جله‌كانیان وشك كرده‌وه
قوتابی بۆ مامۆستا : ئایا مرۆڤ له‌سه‌ر شتێك سزا ده‌درێت كه ئه‌نجامی نه‌دابێ ؟
مامۆستا : ههلبهته نا ،
قوتابی : ماده‌م وایه من ئه‌ركه‌كه‌م نه‌هێناوه
مامۆستا : قانیع له سالی چه‌ند له دایك بووه ؟
قوتابی : لاپه‌ره 56
ساڵی دوو هه‌زار له تورکیاوه به‌ره‌و یۆنان به قاچاخ که‌وتینه‌ڕێ.. قاچاخچییه‌که وتی یه‌ک دوو سه‌عاتی تر به‌له‌مه‌که حازرئه‌که‌م و ئه‌په‌ڕینه‌وه.. کۆمه‌ڵێک کوردبووین و دنیاش زۆر ساردبوو، ئاگرێکی خۆشمان کردبووه‌وه.. هه‌ولێرییه‌کمان له‌گه‌ڵدابوو و وتی مادام وایه هه‌تا به‌له‌مه‌که عازر ده‌بی ئه‌من بڕه‌ک درێژده‌بم.. دیاربوو زۆر هیلاکبوو، چونکه یه‌کسه‌ر له‌ته‌نیشت ئاگره‌که‌وه خه‌وی لێکه‌وت.. هێنده‌ی نه‌برد و به‌ده‌م خه‌وه‌وه یه‌ک دوو تڕی زۆر سه‌یری لێیا: یه‌که‌میان ده‌نگی یایه‌وه، ئه‌توت له ئه‌شکه‌وتا ته‌قانویه‌تی و دووهه‌میشیان هه‌ر له ده‌نگی "می" نۆته‌ی مۆسیقا ئه‌چوو.. به‌هه‌رحاڵ به‌له‌م حازربوو و کاکه‌ی هه‌ولێرییمان خه‌به‌رکرده‌وه، که‌چی وتی بریا گازتان نه‌کردبام، له خه‌ونمدا له له‌نده‌ن بووم و لجوئم وه‌رگرتبوو، به سه‌یاره‌ی خۆم پیاسه‌مده‌کرد و ئه‌نگۆش له‌وێنده‌رێبوون.. براده‌رێکم خۆی پێنه‌گیرا و وتی: وایه وایه، هه‌ر به‌ڕاستیش یه‌ک دوو هۆڕنت بۆ لێیاین
مناڵێك به خۆی و پاسكيله كه يه وه به ناو ماڵه كه دا هه ر دێت و ئه ڕوات و باوكه ش هه ر سه يره كات و ئه يه وێت مناڵه كه وازبێنێت تا مناڵه كه بروات بنوێت ! باوك: كورم ده به سه بڕۆ بنوو ئه وا تۆ جوار سه عاته ڤركو هورته به م پاسكيله وه ده به سه ئيتر بڕۆ بنوو به ياني مه كته به ، كور: والله باوكه سه عاتێكه ئه گه ڕێم بو پارك ده ستم نا كه وێت
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژێك منداڵێك له له مه كته ب دوا ئه كه وێت مامۆستاكه ی پێ ئه ڵێت كورم بۆ وا له مه كته ب دوا ئه كه ویت؟ ئه ویش ئه ڵێت والله مامۆستا باوكم و دایكم شه ریان بو
باوكم یه ك زله ی له دایكمی دا دایكم كه وته ناو پیاڵه ی چا‌وا یه كسه عاته به كه وچكه چا‌وا ده رمان هێنایه وه بۆیه دوا كه وتم
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک خۆی به شه‌قاوه دا ده‌نێت ڕۆژێک له چاخانه ده چه‌قۆ ده‌ره‌هێنێ ده‌ڵێ کێ پیاوه با قسه بکات. یه‌کێک دێته جه‌واب ده‌ڵێت من.کابرا له‌ترسانا وتی
ئه‌وا بوین به‌دوان ده ئێستا قسه بکه‌ن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه ئه‌چێته بنکڵێشه‌ی کچه و هه‌ر چۆنێک بێت له خشته‌ی ئه‌بات! کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته لای حاکم و حاکمیش شێخه بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه قوڕبه‌سه‌ره کردووه؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێت: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" حاکم دیسان له شێخه ئه‌پرسێت: "باشه تۆ له خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێته‌وه: "به خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه ئه‌بێت و پێ ئه‌ڵێت: "ده گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان! شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!"
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پاسێک له‌سه‌ر پردێکه‌وه ئه‌که‌وێته ناو ئاوێکه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر پرده‌که و قه‌راغ ئاوه‌که کۆئه‌بنه‌وه و ته‌ماشا ئه‌که‌ن بزانن سه‌رنشینه‌کان چی‌یان به‌سه‌ر دێت. خه‌ڵکه‌که ئه‌بینین کابرایه‌ک زوو زوو دێته سه‌ر ئاوه‌که و یه‌کێکی تریشی به ده‌سته‌وه‌یه و ته‌ماشایه‌کی ده‌موچاوی ئه‌کات و ئه‌یخاته‌وه ناو ئاوه‌که و خۆشی ده‌چێته‌وه ژێر ئاوه‌که و زۆری پێ ناچێت یه‌کێک تر ئه‌هێنێت. خه‌ڵکه‌که سه‌ریان له کرده‌وه‌ی ئه‌م کابرایه ئه‌سووڕمێت و هاواری لێ ئه‌که‌ن:
"ئه‌ری کابرا تۆ وه‌کو پیاوه‌تییه‌که ئه‌که‌یت و ده‌ریان ئه‌هێنیت، بۆچی ئه‌یانخه‌یته‌وه ناو ئاوه‌که؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"من به‌شوێن سایه‌قه‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێم، ده دینارم داوه‌تێ و باقی نه‌داومه‌ته‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ڕۆژی حه‌شردا، موسوڵمانێک گوناهی زیاتره له چاکه‌کانی بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک عه‌زاب بدرێت و پێێ ئه‌ڵێن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیماندار بوویت و گوناهه‌کانیشت ئێجگار زۆر نین، بۆت هه‌یه خۆت جۆری عه‌زابه‌که‌ت هه‌ڵبژێریت
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌یگێڕن به‌سه‌ر ژووره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت
ئه‌یبه‌نه ژووری یه‌که‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکیان کردووه به شیشه‌وه و ئه‌یان برژێنن
کابرا به‌بێ سێ‌ودوو ئه‌ڵێ
"ئه‌م ژووره‌م ناوێت
ئه‌یبه‌نه ژووری دووه‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکی له تاوه‌ی گه‌وره گه‌وره‌دا سوور ئه‌که‌نه‌وه
کابرا ئه‌م ژووره‌شی ناوێت
له ژووری سێهه‌مدا خه‌ڵکی له ته‌نووردا ئه‌برژێنن. ئه‌م ژووره‌شی ناوێت
له ژووری چواره‌مدا ئه‌بینێ خه‌ڵکی سه‌رقاڵی گۆرانیوتن و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌لێدانن بۆیه ئه‌م ژووره هه‌ڵئه‌بژێرێت
که ئه‌چێته ژووره‌وه له یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کان ئه‌پرسێت
"ئه‌وه چۆنه وا ئێوه له خۆشی و به‌زم دان؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ
"ئه‌مڕۆ غاز نه‌ماوه تا بمانکوڵێنن
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێک پیاوه‌که‌ی ئه‌نێرێ بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی شقارته‌ی بۆ بکڕێ. شقارته ئه‌کڕێ و ئه‌یهێنێته‌وه بۆ ژنه‌که‌ی. ژنه هه‌رچه‌ند ئه‌کا، هیچی داناگیرسێ! به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که خۆ ده‌نکه‌شقارته‌کان هیچیان داناگیرسێن!" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا وه‌ڵڵا ژنه‌که له دوکانه‌که هه‌موویم تاقی کرده‌وه، دائه‌گیرسان!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێک له هه‌نده‌رانه‌وه به سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و سه‌گه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌باته‌وه. ڕؤژێک به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌ویش ناچار به‌جێی ئه‌هێڵێت و نایباته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی. هه‌موو ڕۆژێک کوڕه‌که ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ هه‌واڵپرسینی سه‌گه‌که. ڕۆژێک خوشکه‌که‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و پاش هه‌واڵپرسین لێی ئه‌پرسێ:
"سه‌گه‌که‌م چۆنه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا کاکه ئه‌م به‌یانییه تۆپی."
کوڕه‌که به‌م وه‌ڵامه زۆر تێک ئه‌چێت و ده‌ست ئه‌کات به گریان. پاش که‌مێک ئه‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی خوشکه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"تۆ نه ئه‌بوایه به‌و کتوپڕییه ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م پێ بڵێیت. بۆ نموونه ده‌کرا سه‌ره‌تا بڵێیت له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات پاشان بتوتایه که‌مێک ناساغه و ئه‌وجا ورده ورده و له‌سه‌رخۆ هه‌واڵه‌که‌ت پێ بوتمایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمم بۆ ئاماده بکردایه و ئه‌وه‌نده کاری تێ نه‌کردمایه."
چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت و کوڕه‌که ڕۆژێک ته‌له‌فۆن ئه‌کاته‌وه و هه‌مان خوشکی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. پاش هه‌واڵپرسین کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی توخوا باوکم چۆنه؟" خوشکه‌که‌شی ئه‌ڵێ:
"له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێکی شیعه کچێکی یابانی ئه‌خوازێت و کوڕێکیان ئه‌بێت ناوی ئه‌نێن ئایه‌توڵا جاکشانی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک زۆر پرسیار له دایکی ئه‌کا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتی تازه بۆ ناو ماڵه‌که‌یان بکڕن.
کچه ڕۆژێک له دایکی ئه‌پرسێ: "دایه کێ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه تازه‌یه‌ی بۆ کڕین؟"
دایکیشی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر که کچه پرسیار ئه‌کا، دایکی ئه‌ڵێ: "باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان!"
کچه ڕۆژێک به دایکی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ دایه ئه‌وه بۆ هه‌رچی شتی ماڵه‌که‌مانه باوکی حه‌مه‌ی دراوسێمان بۆمان ئه‌کڕێ، ئه‌ی باوکم بۆ بۆمان ناکڕێ!"
دایکه‌ش ئه‌ڵێ: "کچم من ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای باوکت بوومایه، تۆ هه‌ر نه‌ئه‌هاتیته دنیاوه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیاوێک سه‌یاره‌یه‌کی خراپی هه‌بوو زوو زوو تێک ده‌چوو، ده‌بوایه بیباته لای فیته‌ر و پاره‌ی لێ خه‌رج بکات تاوای لێ هات بێزار بوو ئینجا خۆی خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ی ده‌بوو....
ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ی گووتی:
بابه من ده‌زانم ئه‌م سه‌یاره‌یه که‌ڵکی چاک کردنه‌وه‌ی نه‌ماوه و کاتی ئه‌وه هاتووه سکراب بکرێت!
باوکی ووتی:
نا کوڕم نابیت سکرابی بکه‌ین.
کوڕه:
بۆ نابی بابه؟
باوک:
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی کۆنه‌و خراپ سکراب بکه‌م، ده‌بووایه له‌زووه‌وه دایکتم سکراب بکردابووایه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خه‌ڵکێکی زۆر کۆ بوونه‌ته‌وه و مردوویه‌ک ئه‌به‌ن بۆ سه‌رقه‌بران. که ده‌گه‌نه ئه‌وی، ئه‌بینین گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌که هێشتا هه‌ر خه‌ریکی گۆڕه‌که‌یه بۆیه تابووته‌که له نزیک گۆڕه‌که دائه‌نێن و که‌سوکاریشی له ده‌وری ئه‌گرین و له خۆ ئه‌ده‌ن. له‌پرێکدا مردووه‌که زیندوو ئه‌بێته‌وه و له تابووته‌که‌وه سه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه. هه‌رچی له‌و ناوه‌دایه له ترساندا هه‌ر یه‌که و به لایه‌کدا ڕائه‌که‌ن به‌ڵام کابرای گۆڕهه‌ڵکه‌ن لێی دێته ده‌ست و به خاکه‌ناز به‌ر ئه‌بێته گیانی. پاشان ڕوو ئه‌کاته خه‌ڵکه‌که و ئه‌ڵێ:
"وه‌رن مه‌ترسن کوشتمه‌وه!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کچێک هه ردوو گوويچکه ی سوتابوو ،چووه لای دکتۆر بۆ چاره سه ر کردنی ،دکتۆره که ليی ده پرسێ بۆچی ئه و گوێيه ت سووتاوه ؟ کچه که ش گووتی:له وکاته ی
جل‌و به رگم ئوتو ده کرد ،زه نگی ته له فۆن لێيدا منيش وامزانی خۆشه ويسته که مه
له خۆشيان ئوتوم به گوێی خۆم وه نا، دکتۆره که : پيی گووت: ئه ی گوێچکه که ی ديکه ت، کچه که گوتی :دکتۆر گيان ئه و گێله جارێکی ديکه ش ته له فۆنی کرده وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک گوێدرێژێکی ئه‌بێ و زۆری خۆش ئه‌وێت، ڕۆژێکیان کابرا گوێدرێژه‌که‌ی له شار لێ ون ئه‌بێت،
ئه‌ویش که ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه مه‌ڕێک ئه‌کات به خێر.
ژنی کابرا پێی ئه‌ڵێ:
"سه‌یره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌شت له ده‌ست چووه خێریش ئه‌که‌یت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"خێر بۆ ئه‌وه ئه‌که‌م که به‌س نه‌بوو خۆمی به سه‌ره‌وه نه‌بووم، ئه‌گینا خۆشم ون ئه‌بووم."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له پاسێکی قه‌ره‌باڵغدا دانیشتووه و ژنێکیش له به‌رده‌میدا به‌پێوه وه‌ستاوه. پاسه‌که خۆی ئه‌دات به ئوتومبیلێکدا و ژنه‌که ئه‌که‌وێته کۆشی کابراوه. کابرا زۆر که‌یفی به وه‌زعه‌که دێت و هاوار ئه‌کات:
"ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت که‌س له جێی خۆی نه‌جووڵێت هه‌تا که‌شف دێت!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوڕێک له‌ناو پاسێکدا به‌رامبه‌ر کچێک دائه‌نیشێت و کچه‌که زنجیرێکی ئاڵتوونیی باریکی له ملدا ئه‌بێت و فڕۆکه‌یه‌کی بچووکی پێوه ئه‌بێت! کوڕه‌که هه‌ر سه‌یری سنگی کچه‌که ئه‌کات. ئاخرێکه‌ی کچه‌که په‌ست ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "فڕۆکه‌یه، فڕۆکه! فڕۆکه‌ت نه‌دیوه!؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ببووره من سه‌یری فڕۆکه‌که ناکه‌م، سه‌یری فڕۆکه‌خانه‌که ئه‌که‌م!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ:
"کاکه تۆ بۆ مردی؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه:
"کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ئه‌مرێ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه م گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم."
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو قوتابی زۆر ته‌مبه‌ڵ که دوو ساڵه له‌سه‌ر یه‌ک له پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندیدا ده‌رناچن، به‌پێی یاسا ئه‌بێت له خوێندن ده‌ربکرێن به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر پاش کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا بڕیار ئه‌دات که فرسه‌تێکی تریشیان بداتێ به‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تییان بکات ئه‌گه‌ر له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رچوون بۆیان هه‌بێت به‌رده‌وام بن له خوێندندا.
ڕۆژی تاقیکردنه‌وه دێت و قوتابی یه‌که‌م بانگ ئه‌کرێته ژووره‌وه. مامۆستایه‌ک دانیشتووه و پێی ئه‌ڵێ:
"ته‌نها یه‌ک پرسیارت لێ ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بوو ئه‌وا ده‌رچوویت و بۆت هه‌یه به‌رده‌وام بیت. پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: ئه‌وه چییه له کاتی فووتبۆڵێندا له پێی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قاچمان بپارێزێت و قه‌یتانیشی هه‌یه؟" قوتابی یه‌که‌میش پاش که‌مێک بیرکردنه‌وه ئه‌ڵێ:
"کاله‌یه." مامۆستاکه‌ش ئه‌ڵێ:
"ئافه‌رین، ده‌رچوویت. تۆ بڕۆ با هاوڕێکه‌ت بێته ژووره‌وه."
قوتابی یه‌که‌م دێته ده‌ره‌وه و به په‌له هه‌موو شته‌کان بۆ هاوڕێکه‌ی ئه‌گێڕێته‌وه تا ئه‌ویش ڕاست وه‌ڵام بداته‌وه و پاشان پێی ئه‌ڵێ که بچێته ژووره‌وه. قوتابی دووه‌م ئه‌چێته ژووره‌وه و مامۆستاکه به هه‌مان شێوه پێی ئه‌ڵێ:
"ته‌نها یه‌ک پرسیارت لێ ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بوو ئه‌وا ده‌رچوویت و بۆت هه‌یه به‌رده‌وام بیت. پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: ئه‌وه چییه له ماڵدا هه‌یه، به کاره‌با کار ئه‌کات و خۆراک و میوه و سه‌وزه‌ی تێ ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خراپ نه‌بن و له هاوینیشدا ئاوی تێ ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان سارد بکات؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:"قه‌یتانی هه‌یه؟"
مامۆستاکه‌ش ئه‌ڵێ:"نه‌خێر."
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:ده که‌واته جزمه‌یه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژن: "پیاوه‌كه له دوای من ژن ئه‌هێنیته‌وه
پیاو: "ئه‌ی بۆ نا! دنیا هه‌ر وا بووه و چاو‌ڕێی چی بکه‌م
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه چه‌ند بێوه‌فای، ده یا خوا پێش من بمریت
پیاو: "گاڵته‌م كرد، تۆبه! جارێكی تر من و ژنهێنان
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه بۆ من ئه‌وه‌نده خراپم كه ئیتر ژن نه‌هێنیته‌وه؟
پیاو: "ئه‌ی قوڕی كوێ بكه‌م به‌سه‌رما و چی بكه‌م
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كوڕێكی قۆشمه له پاسێكدا ئه‌چێته لای كچێكی جوانكیله و شۆخه‌وه دائه‌نیشێ، هه‌ر به دانیشتنی بۆنی عه‌ترێكی خۆش له كچه‌وه دێت به سه‌ریا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالێك بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا بكاته‌وه ، ڕووی تێ ئه‌كا و بۆنه‌كه به قووڵی هه‌ڵئه‌مژێ و به كچه ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه خۆشه!!!! ئه‌وه له كوێ كڕیوته؟"
كچه وه‌ڵام ناداته‌وه.
ئه‌مجاره‌شیان ڕووی تێ ئه‌كا و به قووڵی بۆنه‌که هه‌ڵ ئه‌مژێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه خۆشه!!!! ئه‌وه به چه‌ند كڕیوته؟"
کچه ئه‌مجاره‌شیان وه‌ڵامی ناداته‌وه!
کوڕه‌ش تووڕه ئه‌بێ و یه‌ک (ت‌س)ی که‌سکونی بۆ لێ ئه‌دا. که بۆنه‌که ئه‌چێ به‌سه‌ر کچه‌که‌دا، لچێکی لێ هه‌ڵئه‌قورتێنێ و پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چییه ئێسکت خواته‌وه!"
کوڕه ناکاته نامه‌ردی و ئه‌ڵێ: "گیانه ئێمه وه‌کو ئێوه ڕه‌زیل نین! تووری که‌رکووکه و سه‌لکی دووسه‌د دینار
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێ به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "جلی تازه‌م نییه، له به‌ری كه‌م
پیا وه‌كه‌ی: "دۆڵابه‌كه‌ت پڕه له جل
ژنه‌كه‌ی: "ئه‌زانم، به‌ڵام ده‌رودراوسێ هه‌موویان منیان به‌و جلانه‌وه دیوه
پیاوه‌كه‌ی: "ده هه‌ڵسه با له‌به‌ر خاتری جله‌کانی تۆ خانووه‌كه بگۆڕین و بچینه گه‌ڕه‌کێکی تر
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ.
ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه و که پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ. ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ و فڕێی ئه‌دا. ئیتر له داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه کاوئه یخوات
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مناڵێک له‌گه‌ڵ باپیریدا له‌ناو چیمه‌نی ماڵه‌وه‌دا یاری ئه‌کات، له‌وکاته‌دا کرمێک له کونێک له چیمه‌نه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه، مناڵه‌که ئه‌ڵێت
"باپیره چه‌ندم ئه‌ده‌یتێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کرمه بخه‌مه‌وه ناو کونه‌که؟
ئه‌ویش، که پێی وا نییه منداڵه‌که ئه‌توانێت ئه‌و کاره بکات، ئه‌ڵێت
"1000 دینار." مناڵه‌که به په‌له ئه‌چێت جێڵ ئه‌هێنێ و له کرمه‌که‌ی ئه‌دات تا ڕه‌ق ئه‌بێت و پاشان ئه‌یکاته‌وه به کونه‌که‌ی خۆیدا.
باپیره ئه‌حه‌په‌سێ و لێی ئه‌پرسێ
"چۆن ئه‌و کاره‌ت کرد؟" مناڵه‌که‌ش باسی جێڵه‌که‌ی بۆ ئه‌کات و باپیره‌ش پاره‌که‌ی ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت
"به‌قوربان بۆ خۆت له‌ناو ئه‌م چیمه‌نه‌دا یاری بکه ئێستا دێمه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک باپیره دێته‌وه و 1000 دیناری تر ئه‌دات به مناڵه‌که. مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"باپیره گیان 1000 دیناره‌که‌ت دامێ.
باپیره‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت
"ئه‌م هه‌زاره‌یان هی نه‌نکته
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له ماڵی مامی میوانه. ئێواره له کاتی میوه‌گێڕاندا کابرا مۆزێک هه‌ڵ ئه‌گرێت
پاش ئه‌وه‌ی مۆزه‌که ئه‌خوات توێکڵه‌که‌ی ئه‌خاته گیرفانی. مامی چاوی لێی ئه‌بێت و لێی ئه‌پرسێت
"کوڕم ئه‌و توێکڵه بۆ ئه‌خه‌یته گیرفانت؟" کابراش ئه‌ڵێ
"به خوا مامه زۆر خۆش بوو له سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم، کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت
"به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت
"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت
"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌کی سمێڵزل ڕێی ئه‌که‌وێته سلێمانی و تامه‌زرۆی تامی ئه‌و شه‌ربه‌تی مێوژه‌یه که هاوڕێکانی بۆیان باس کردووه. کابرا به پرسیار باشترین شه‌ربه‌تفرۆش ئه‌دۆزێته‌وه و ئه‌چێت داوای شه‌ربه‌تێک ئه‌کات. پاش ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌که‌ی ئه‌خواته‌وه به شه‌ربه‌تفرۆشه‌که ئه‌ڵێ
"ئه‌مه‌یه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی که هه‌موو که‌س پیا هه‌ڵئه‌دات، وه‌ڵڵا هه‌رچی تام بێت نه‌یبوو
کابرای شه‌ربه‌تفرۆشیش پێی ئه‌ڵێ
"ئینجا تۆ ئه‌و فلته‌ره‌ت به‌ستووه، ئیتر چۆن ئه‌توانیت تام بکه‌یت
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌کی پێشمه‌رگه زۆر ڕقی له یاپراخ و ته‌نانه‌ت ناوهێنانه‌که‌شێتی، سوێند ئه‌خوا هه‌رکه‌س باسی یاپراخ بکات ئه‌یکوژێت، ڕۆژێک براده‌ره‌کانی ئه‌یانه‌وێ توڕه‌ی بکه‌ن بۆیه یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ
"سه‌یری ئه‌و ڕه‌زه جوانه که‌ن، ئای بۆ کیلۆیه‌ک له‌و گه‌ڵا جوانه‌ی!" یه‌کێکی تریان ئه‌ڵێ
"ئاخ بۆ دوو کیلۆ برنج!" سێهه‌میان ئه‌ڵێ
"ئای بۆ ده‌سکێ شویت و تۆزێ ترش و قابله‌مه‌یه‌ک،" کابرای پێشمه‌رگه‌ش هه‌ست ئه‌کات چی له ئارادایه ورده ورده ده‌ست ئه‌با بۆ چه‌که‌که‌ی و ئه‌یخاته سه‌رپێ و ئه‌ڵێ
"ده منیش پیاوم ئه‌وێت بیپێچێته‌وه
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له قه‌ره باڵغیه‌كی به‌ر ئه‌سحابه سپی دا پیاوێكی حافز خه‌ریكبوو خۆی بكێشێ به ژنێكا
خێره‌و مه‌ندێ هاواری كرد :-وریابه خاڵه خۆت نه‌كێشی به‌و ژنه‌دا
حافزه‌كه به‌نابه‌دڵی سوكانی ئه‌گۆرێو ئه‌ڵێ :- خوا عه‌مر درێژت نه‌كا ئه‌گه‌ر عه‌مودێك بوایه پێت ئه‌وتم ؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تووتییه‌که‌ی مارف
کابرایه‌ک تووتییه‌ک ئه‌کڕێت. پاش چه‌ند ڕۆژێک که تووتییه‌که ڕا دێت و ئه‌کرێته‌وه، گوێی لێ ئه‌بێت هاوڕێکانی به خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ڵێن: "مارفه حیز"، ئه‌ویش یه‌که‌م قسه‌ی که له‌م ماڵه‌دا ئه‌یکات، "مارفه حیز" ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ک وای لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان بدات چونکه هه‌ر به بینینی هاوار ئه‌کات:
"مارفه حیز."
مارف ئه‌که‌وێته پرسیار کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک. سه‌رئه‌نجام ئامۆژگاری ئه‌که‌ن که سه‌ری قه‌فه‌سه‌که‌ی به په‌ڕۆیه‌ک داپۆشێت بۆ ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته تا که‌س نه‌بینێت و بیری بچێته‌وه. مارفیش چۆنیان پێ وتبوو، وا ئه‌کات و ته‌نانه‌ت کاتێک که خواردنیشی بۆ دائه‌نێت خۆی پیشان نادات و ته‌نها له‌ژێر په‌ڕۆکه‌وه ده‌ست درێژ ئه‌کات و خواردنی بۆ دائه‌نێت. پاش هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگی، ڕۆژێکیان مارف به دزییه‌وه و هێواش هێواش سوچێکی په‌ڕۆکه به‌رز ئه‌کاته‌وه تا بزانێت تووتییه‌که چی ئه‌کات و وه‌زعی چۆنه. که تووتییه‌که چاوی به مارف ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه مارفه حیز؟ قنگت ئه‌خورێ ؟"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رماڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
موحه‌مه‌د ناوێک ئه‌یه‌وێت کچێکی مه‌سیحی بخوازێت. کچه‌که‌ش ڕازی ئه‌بێت به مه‌رجێک ببێت به مه‌سیحی و ناوی خۆی بگۆڕێت. موحه‌مه‌دیش، که به ده‌ردی شێخی سه‌نعان چووه، ناچار ڕازی ئه‌بێت بۆ ئه‌م کچه مه‌سیحییه له ئیسلام وه‌رگه‌ڕێت و ناوی خۆشی بگۆڕێت. ڕۆژێک موحه‌مه‌د و کچه‌که و چه‌ند که‌سێکی نزیکی کچه‌که ئه‌چن بۆ که‌نیسه و له‌وێ قه‌شه‌یه‌ک، پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک باسی رێساکانی ئاینی مه‌سیحی بۆ ئه‌کات، سێ شڵپ ئاو ئه‌دات به ته‌پڵی سه‌ری موحه‌مه‌ددا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه ئیتر تۆ موحه‌مه‌د نیت و جۆرجیت."
ڕۆژێکی "ڕه‌مه‌زانی" مه‌سیحییه‌کان کچه‌که دێته ماڵه‌وه و ئه‌بینێت جۆرج مریشکێکی برژاوی داناوه و خه‌ریکی خواردنێتی. کچه‌که به تووڕه‌یی و سه‌رسوڕمانه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چی ئه‌که‌یت جۆرج؟ ئه‌ی نازانیت ئێمه‌ی مه‌سیحی بۆمان نییه گۆشت بخۆین کاتێک که به‌ڕۆژووین؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"با چۆن نازانم، به‌ڵام ئه‌مه گۆشت نییه چونکه به‌ر له‌وه‌ی بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا به سه‌ریدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا وتم: تۆ مریشک نیت، پهتاتهیت
----------------------------------------------------------------------------------------------------------[color=red]-----------------------
مناڵێک داوا له باوکی ئه‌کات که ته‌پڵێکی بۆ بکڕێت. باوکی له وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێ:
"بۆت ناکڕم چونکه ئه‌زانم ئیزعاجمان ئه‌که‌یت."
مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه به‌خوا مه‌ترسه، هه‌تا نه‌خه‌ویت لێی ناده‌م."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌ڵێن دووپشکهڕهشهی عه‌ربه‌ت به هه‌ر که‌سێکه‌وه بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی پیس نه‌کات ئه‌وا ئه‌مرێت. ڕۆژێک دووپشکێکی عه‌ربه‌ت به کابرایه‌که‌وه ئه‌دات و که‌سوکاره‌که‌ی له ده‌وری کۆبوونه‌ته‌وه و هه‌موو ده‌سته‌ودوعا له خوا ئه‌پاڕێنه‌وه که تۆزێک گووی پێ بکات به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و کابرا ئه‌مرێت. دوای ناشتنی کابرا مه‌لا که‌مێک قورئان ئه‌خوێنێت و پاشان ئه‌که‌وێته دووعاکردن بۆی و داوا له خوا ئه‌کات که به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی بسپێرێت. خزمێکی دووعاکه به مه‌لا ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
"لێگه‌ڕی مامۆستا دووعای چی بۆ ئه‌که‌یت. ئێمه ئه‌و هه‌مووه له خوا پاڕاینه‌وه تۆزێک گووی پێ ڕه‌وا ببینێت، نه‌یکرد ئێستا تۆ به‌ته‌مایت به‌هه‌شتی پێ ڕه‌وا ببینێت!"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک ژنێکی به‌ڕه‌ڵای ئه‌بێت. ژنه‌که ئه‌وه‌نده به‌ڕه‌ڵا ئه‌بێت، که زۆر جار کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌بینێت خه‌ڵکی له حه‌وشه‌که‌دا سه‌ره‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ لای.
ڕۆژێک کابرا دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و یه‌کێک له سه‌ره‌که‌ی حه‌وشه‌دا لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه: ئه‌م ئافره‌ته ژنی تۆیه؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ ژنی منه. بۆچی؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی چۆنه تا ئێستا ته‌ڵاقت نه‌داوه؟ بۆچی ته‌ڵاقی ناده‌یت؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"بۆ شێت بووم ته‌ڵاقی بده‌م. ئه‌ته‌وێت منیش وه‌کو ئێوه سه‌ره‌ی بۆ بگرم. به‌س نییه ئێستا به بێ سه‌ره ئه‌چم بۆ لای."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوێندکارێکی ته‌مه‌ڵی دووساڵه، به خۆی و کارتی نمره‌کانییه‌وه، به خه‌مباری دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. که باوکی لێی ئه‌پرسێت بۆچی وا خه‌مباره له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"ئه‌مساڵیش ده‌رنه‌چووم. هه‌بێت و نه‌بێت نمره‌کانیان فرۆشتووم."
باوکیشی ئه‌ڵێ
"ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندکاره‌ی نمره‌کانی تۆی کڕیوه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مامۆستای عه‌ره‌بی له خوێندکارێکی کچ ئه‌پرسێت
"هه‌وا نێره یان مێ؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"نێر."
مامۆستا ئه‌ڵێت
چۆن ئه‌زانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێت
"چونكه زۆر جار ته‌نووره‌که‌م هه‌ڵ ئه‌داته‌وه."
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پياوێك له مه يخانه يه و پێك دواي پێك ئه خواته وه ، مه يخانه چيه كه ش براده رێتی و ئه زانيت له گه ڵ خێزانه كه يدا مشكله ی هه يه ، مه يخانه چی : ده به سه براكه م وا نابێت به س بخۆ ره وه ، كابراش هه ر داوو بێ داد‌و هه ر ئه ڵێت كه س ده ردی منی نييه ، بێنه ساقي پێكێكی تر ! مه يخانه چی: به سه كابرا تۆ يه كه م پياو نيت ژنه كه ی تۆرابێت و به جێی هێشتبێت ، كابرا : خۆزگه هه ر به جێی بهێشتمايه ، مه يخانه جی: بۆ خوانه خواسته هيجی تر بووه ، !؟ كابرا : ئه ی چۆن كوره ئه وه ی من ڕۆيشت و ئێستا هاتۆ ته وه
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌کابرایه‌ک ئه‌پرسن کامیان خۆشه خه‌و یان کاره‌با بران؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ هه‌ردۆکیان وه‌ک یه‌کن چونکه هه‌تا کاره‌با نه‌بڕێ ناخه‌وم
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ
"دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ."
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ
"کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم."
موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم."
کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟"
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت نان بکڕێت. له ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه به ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هاوار ئه‌کات:
"دایه، دایه باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه."
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
[color=red]حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟"
موحه‌مه‌د ناوێک ئه‌یه‌وێت کچێکی مه‌سیحی بخوازێت. کچه‌که‌ش ڕازی ئه‌بێت به مه‌رجێک ببێت به مه‌سیحی و ناوی خۆی بگۆڕێت. موحه‌مه‌دیش، که به ده‌ردی شێخی سه‌نعان چووه، ناچار ڕازی ئه‌بێت بۆ ئه‌م کچه مه‌سیحییه له ئیسلام وه‌رگه‌ڕێت و ناوی خۆشی بگۆڕێت. ڕۆژێک موحه‌مه‌د و کچه‌که و چه‌ند که‌سێکی نزیکی کچه‌که ئه‌چن بۆ که‌نیسه و له‌وێ قه‌شه‌یه‌ک، پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک باسی رێساکانی ئاینی مه‌سیحی بۆ ئه‌کات، سێ شڵپ ئاو ئه‌دات به ته‌پڵی سه‌ری موحه‌مه‌ددا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه ئیتر تۆ موحه‌مه‌د نیت و جۆرجیت."
ڕۆژێکی "ڕه‌مه‌زانی" مه‌سیحییه‌کان کچه‌که دێته ماڵه‌وه و ئه‌بینێت جۆرج مریشکێکی برژاوی داناوه و خه‌ریکی خواردنێتی. کچه‌که به تووڕه‌یی و سه‌رسوڕمانه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چی ئه‌که‌یت جۆرج؟ ئه‌ی نازانیت ئێمه‌ی مه‌سیحی بۆمان نییه گۆشت بخۆین کاتێک که به‌ڕۆژووین؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"با چۆن نازانم، به‌ڵام ئه‌مه گۆشت نییه چونکه به‌ر له‌وه‌ی بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا به سه‌ریدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر شڵپێکیشدا وتم: تۆ مریشک نیت، پهتاتهیت
س/ نوكته خانة
كوردزين
كوردكليك
باخى دلان
فيسبوك
سيروان نوكتة
دمدم
عدل سابقا من قبل danyar asuda في الجمعة سبتمبر 23, 2011 3:35 am عدل 4 مرات
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda