هه‌موومان هه‌تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جگه‌ره تێگه‌یشتووین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و ده‌زانین داهاتووی جگه‌ره‌كێشان باش نییه و ته‌ندروستی و ته‌مه‌نمان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بینین چه‌نده‌ها جگه‌ره‌كێش هه‌ن و ڕۆژانه‌ش ڕه‌نگه زیادبكه‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش وازهێنه‌رانی جگه‌ره ژماره‌یه‌كی كه‌من، ئه‌مه خۆی پێمان ده‌ڵێ كه‌وا وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان گرانه و ڕێگا و میكانیزمه گونجاو و توندوتۆڵی ئه‌وێت. هه‌ربۆیه لێره‌دا به چه‌ند هه‌نگاوێك چۆنێتی وازهێنانتان له‌م كاره كوشنده‌یه بۆ ده‌رده‌خه‌ین.
• بۆچی جگه‌ره ده‌كێشیت:
زۆر له‌وانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشن نازانن كه (كه‌ی و بۆچی) جگه‌ره ده‌كێشن، ته‌نها وه‌ك ڕاهاتن و ئاڵووده‌بوونێك سه‌یری ده‌كه‌ن و كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌هۆكار و له‌كات و شوێنی دیاریكراودا جگه‌ره بكێشن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زانینی كات و هۆكاری جگه‌ره‌كێشانه‌كه‌ت یارمه‌تیتده‌دا بۆ دانانی ستراتیژێكی به‌هێز بۆ وازهێنانه‌كه‌ت. بۆ نموونه ڕه‌نگه له‌كاتی بێزاری و خه‌مباریدا جگه‌ره‌بكێشیت و وه‌ك خه‌مڕه‌وێنێك سه‌یری بكه‌یت، یاخود له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بۆ زیاتر ته‌ركیزكردن ئه‌م كرداره ئه‌نجام ده‌ده‌یت، وه‌یا ئه‌وكاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ده‌بیت و وه‌ك بۆنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ تۆش له‌گه‌ڵیان جگه‌ره‌ده‌كێشیت..
جگه‌ره‌كێشان زیاتر له قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشن زۆربه‌یان له‌وكاته‌وه ئاڵووده‌ی بوون، چونكه هه‌رزه‌كاران له‌وكاتانه‌دا زیاتر جگه‌ره‌ده‌كێشن كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیانن. بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به كامڵبوون و گه‌وره‌یی خۆیان و بڕوا به‌خۆبوون بكه‌ن، كه دواتر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت ئاقڵانه و لۆژیك نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و تازه پێگه‌شتووانه‌ی كه دایك و باوكیان جگه‌ره‌كێشن زیاد له‌وانی تر جگه‌ره‌ده‌كێشن و خووی پێوه‌ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوانیان وازیانهێنا ئه‌وا ئه‌مانیش ده‌رفه‌تی وازهێنانیان زیاتره. هه‌ربۆیه تۆی به‌خێوكه‌ر و باوانی منداڵه‌كه‌ت هه‌وڵبده به چاوی لێپرسراوییه‌وه سه‌یری ئه‌م كرداره بكه‌یت و جگه‌ره‌نه‌كێشانت بكه‌ره هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌شت له‌م دیارده‌یه.
• بیر له هۆكاره‌كانی وازهێنانت بكه‌ره‌وه:
ئه‌ته‌وێت جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستت هه‌بێت؟! ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشه، چونكه جگه‌ره‌كه‌ت مه‌ترسی تووشبوونت به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و دڵ و شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ته‌ندروستی خێزانه‌كه‌ت به‌لاوه گرنگه؟! ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌وه كه تۆ ده‌یكێشیت ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت دووچاری شێرپه‌نجه‌ی سی بكه‌یت. منداڵه تازه پێگه‌شتووه‌كه‌ت ڕه‌نگه به‌هۆی تۆوه فێری جگه‌ره‌كێشان بێت. بێگومان تۆی باوانی جگه‌رگۆشه‌كانت ئه‌وانت به‌لاوه گرنگه و بایه‌خیان پێ ده‌ده‌یت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ وازهێنانت له جگه‌ره.
• ئه‌گه‌ر وازت له جگه‌ره‌كێشان هێنا خۆت ئاماده بكه بۆ ئه‌م دیارییه زۆرانه:
- هه‌ستكردن به له‌شێكی ته‌ندروست و چالاكتر له پێشوو، كه هه‌ستێكی وات لا دروست ده‌بێت كه پێشتر نه‌تدیوه.
- له‌دوای وازهێنانت گه‌شتر و گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ویت، هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن ته‌مه‌نیان له‌چاو هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
- هه‌ست به بڕوا به‌خۆبوون و زاڵبوون به‌سه‌ر خۆتدا ده‌كه‌یت، چونكه تۆ توانیوته خۆت له یه‌كێك له دوژمنه‌كانی له‌شت ڕزگاربكه‌یت.
• به وازهێنانت ڕه‌نگه دووچاری خه‌مۆكی و بێزاری و خه‌وزڕان بیت بۆ ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌به، چونكه ئه‌مه كاتییه و به تێپه‌ڕبوونی كات له‌ناوده‌چێت و نامێنێ، بۆیه هه‌وڵبده وه‌رزش بكه‌یت و سه‌ره‌تای خولیا و حه‌زێكی نوێت ده‌ستپێبكه‌ی. ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌توانیت سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ماوه‌یه‌ك به‌كاربهێنیت.
• ده‌زانین كه ڕه‌نگه پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵی وازهێنانت دابێت، دڵگران مه‌به و گه‌شبین به، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵدانێك توانایه‌كی باشترت ده‌بێت بۆ جاری داهاتوو بۆئه‌وه‌ی به یه‌كجاری وازبهێنیت.
• ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ وازهێنانت كێشی له‌شت به‌ره‌و زیادبوون بچێت، به‌ڵام ده‌توانیت تاكو ڕاده‌یه‌كی باش ڕێگربیت له‌مه:
هه‌وڵبده به چالاكی بمێنیته‌وه و له‌سه‌ر وه‌رزشكردن به‌رده‌وامبه.
سه‌وزه و میوه با خۆراكی سه‌ره‌كیت بێت و چه‌وری كه‌مبكه‌ره‌وه.
هه‌وڵ مه‌ده له‌بری جگه‌ره‌كێشان خواردن بخۆیت زۆربه‌ی كات، به‌ڵكو بنێشت به‌كاربێنه یا قاوه بخۆره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌توانین له‌وه دڵنیاتان بكه‌ینه‌وه كه كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له قه‌ڵه‌وی زیاتره له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش.
• هه‌وڵی وازهێنانت سه‌ركه‌وتووتره ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌بن كه جگه‌ره‌كێش نین، له‌بیرت بێت خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌رفه‌تی زیاترت ئه‌ده‌نێ بۆ جگه‌ره‌كێشان، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یان بده له‌كاتی وازهێنانت له جگه‌كێشان
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda