- 1نییه‌تت بۆ خوا یه‌ک لایی بکه‌ره‌وه خۆت بپارێزه له ڕوپامایی له گوفتارو کرداردا.
2- ده‌ست بگره به سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه له کردار‌و گوفتارو ڕه‌وشته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌تدا.
3- له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانتدا له خوا بترسه و که‌سێکی پارێزکار به فه‌رمانه‌کانی خوا جێ به جێ بکه.
4- له گوناهه‌کانی ڕابوردوت په‌شیمان به‌ره‌وه ،بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای خوا و به‌رده‌وام داوای لێ خۆش بون(الاستغفار) بکه.
5- له هه‌مو جم و جوڵه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ت دا خوای گه‌وره به چاو‌دێر بزانه به‌سه‌رته‌وه بش زانه که خوای گه‌وره ئه‌ت بینێ و ئاگای له خه‌یاڵاتی دڵیشته.
6- کوێرانه شوێن که‌سانی تر مه‌که‌وه ، چاو له بێگانه مه‌که.
7- پێشبڕکێ بکه بۆ کاری چاکه ،له به‌رامبه‌ردا پاداشت وه‌رده‌گری و له پاداشتی ئه‌و که‌سانه‌ش که‌چاویان لێ کردوی بێ به‌ش نابیت.
8- پارێزگاری له ده‌ست نوێژ و نوێکردنه‌وه‌ی بکه هه‌وڵ بده بازۆرێک له کاته‌کانت ده‌ست به ده‌ست نوێژ بیت.
9- له کاتی خۆیدا نوێژه‌کانت ئه‌نجام بده، نوێژی به‌کۆمه‌ڵی مزگه‌وتت له کیس نه‌چێت به‌تایبه‌ت نوێژی عیشاو به‌یانی.
10- خۆت له‌و خواردنانه بپارێزه که بۆنی ناخۆشی هه‌یه وه‌ک پیازو سیر به هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی جگه‌ره نه‌بیته‌وه،تازیان به‌خۆت و ده‌ورو به‌رت نه‌گه‌یه‌نیت.
11- له ڕۆژانی هه‌ینی دا هه‌وڵ بده به‌زوو ترین کات بگه‌یته مزگه‌وت ، ووریا به له بانگی دووه‌م دوا نه‌که‌ویت تا گوناهبار نه‌بیت.
12- بهباور و دڵسۆزیه‌وه ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان بگره ، تاخوای گه‌وره له گوناهه‌کانی ڕابوردوت خۆش ببێت .
14- نه‌که‌ی به‌بێ هۆیه‌کی شه‌رعی ڕۆژێک له‌ره‌مه‌زان بشکێنی چونکه گه‌ر ساڵه‌که هه‌موی به‌ڕۆژو ببیت خێری ئه‌و ڕۆژه‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
15- هه‌وڵ بده عیباده‌تی مانگی ڕمه‌زان به تایبه‌ت شه‌وانی قه‌درت له ده‌ست نه‌دیت تا خێری هه‌زار مانگت ده‌ست بکه‌وێت.
16- گه‌ر توانات هه‌یه سه‌ردانی ماڵی خوا بکه (حه‌ج)چونکه وه‌ک تازه له‌دایک بوبیت له گوناه پاک ده‌بیته‌وه.
17- ڕۆژانه‌ی خۆت له قورئانی پیرۆز بێ به‌ش مه‌که و ، زۆر به‌تێڕامان قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وه و فه‌رمانه‌کانی قورئان جێ به جێ بکه تا له قیامه‌تتدا شاهیدیت بۆ بدات و بێته تکا کارت.
18- به‌رده‌وام یادی خوا بکه به نهێنی و ئاشکرا، له هه‌ر کات و بار‌و دۆخێک‌دا بویت ووریا به له خوا غافڵ نه‌بیت.
19- له کۆڕه‌کانی زیکرو ئامۆژگاری و قورئان خوێندندا ئاماده‌به ،چونکه ئه‌و جۆره کۆڕانه باخێکه له باخه‌کانی به‌هه‌شت.
20- چاوت له سه‌یر کردنی حه‌رام بپارێزه ، چونکه تیرێکه له تیره ژههرایهکانی شه‌یتان.
21- له سیما و جل و به‌رگدا خۆت به ئافره‌تان مه‌چوێنه ، ڕێگاش مه‌ده خێزان و خوشکه‌کانت خۆیان به پیاوان بچوێنن.
22- هه‌وڵ بده خوردن و خواردنه‌وه‌ت حه‌ڵاڵ و خاوێن بێت،بۆ ئه‌وه‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و عیباده‌تت وه‌رگیراو بێت.
23- خۆت له زوڵم و سته‌م کردن بپارێزه ، چونکه له قیامه‌تدا یه‌خه‌ت ده‌گرێته‌وه.
24- ته‌نها هاوڕێیه‌تی که‌سانی باوه‌ڕدارو مرۆڤه چاکه‌کان بکه هه‌وڵ بده که‌سانی پارێزکار(تقی)خۆراکت بخۆن.
25- نه‌که‌ی به‌هۆی ڕازی کردنی دڵی خه‌ڵکی خوا له خۆت بڕه‌نجێنی.
26- ووریای شایه‌تی درۆ به ، و شایه‌تی ڕاستیش مه‌شاره‌وه(ومن یکتمها فانه اثم قلبه)چونکه به‌هۆیه‌وه گوناهبار ده‌بیت.
27- نزیکی حه‌رام کراوه‌کان نه‌که‌ویت به گه‌وره‌و بچوکیانه‌وه، نه‌که‌ی سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌کانی خوا بکه‌ی ، بۆ تاوانیش هاوکاری که‌سانی تریش مه‌که .
28- به هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی تاوانی (زینا)نه‌که‌ویت چونکه تاوانێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه.
29- به‌رده‌وام له گه‌ڵ دایک و باوکتدا چاک به نه‌که‌ی ناڕه‌حه‌تیان بکه‌ی.
30- تا ئه‌توانی سه‌ردانی خزم و که‌س و کارت بکه(صلةالرحم)هه‌رگیز په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و دۆستان دا نه‌پچڕێنیت،
31 له‌گه‌ڵ دراوسێ دا زمان شیرین و ڕه‌فتار جوان به ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئازاریان نه‌ده‌یت له به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانیشیاندا خۆڕاگر به.
32- هه‌رکه‌ست خۆش ویست له‌به‌ر خوا خۆشت بوێت، ڕقت له‌هه‌رکه‌سیش بوو له‌به‌ر خوا ڕقت لێ ی بێت.
33- ئه‌وه‌نده‌ی پێت ده‌کرێت به‌ده‌م موسڵمانانه‌وه به و پێویستیه‌کانیان جێ به‌جێ بکه و به‌رده‌وام دڵیان خۆش بکه.
34- له‌هه‌ڵس و که‌وتی ڕۆژانه‌تدا که‌سێکی نه‌رم و نیان به ، هه‌رگیز توڕه‌و دڵ ڕه‌ق مه‌به و خۆت له هه‌ڵچوون بپارێزه .
35- قسه به به‌رامبه‌رت مه‌بڕه و زۆر به‌جوانی گوێ بۆ قسه‌شیان بگره.
36- سڵاو له هه‌رکه‌س بکه بیناسیت یان نه‌یناسیت چونکه به‌سڵاو کردن خۆشه‌ویستیت له دڵی به‌رامبه‌ردا زیاد ده‌کات.
37- زمانت به‌وته‌ی ناشایسته ڕامه‌هێنه، هه‌رگیز به خراپه باسی که‌س مه‌که.
38- نه‌فرین (لعنة)به‌رامبه‌ر به هیچ که‌س به‌کار مه‌هێنه ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و بێ گیانه‌کانیش.
39- خۆت له قسه هێنان و قسه بردن(النمیمة)بپارێزه تا نه‌بیته هۆی تێک چونی نێوان مرۆڤه‌کان.
40- هه‌وڵ بده به‌رده‌وام قسه‌ی چاک بکه ، ئه‌گینا زۆربه‌ی کاته‌کان بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێره.
41- به‌رده‌وام که‌سێکی ڕاستگۆ به ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درۆ نه‌که‌یت چونکه درۆ مرۆڤ به‌ره‌و خراپه ده‌بات ، خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ.
42- هه‌رگیز سوێند به غه‌یری خوا نه‌خۆیت ته‌نانه‌ت زمانت به سوێندی ڕاستیش ڕامه‌هێنه .
43- به چاوی سوک سه‌یری مرۆڤه‌کانی ده‌ورو به‌رت مه‌که چونکه که‌س له‌که‌س زیاتر نیه مه‌گه‌ر به ته‌قوا .
44- به‌دوای هه‌ر خراپه‌یه‌کدا چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده تا خراپه‌که بسڕێته‌وه.
45- به‌رده‌وام گومانی باشت به‌خوای گه‌وره هه‌بێت ، چونکه خوای گه‌وره له جێگای گومانی باشی به‌نده‌کانی دایه.
46- له کاتی به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیه‌کاندا خۆڕاگر به له کاتی خۆشیشدا سوپاس گوزاری خوا به.
47- له‌دوعاو پاڕانه‌وه‌کانت دا زۆر داوای به‌هه‌شت بکه و په‌نا بگره به‌خوا له ئاگری دۆزه‌خ.
48- به‌شداری له و کردهوباشانهدا بکه که‌پاش مردن پاداشته‌که‌یت پێ ده‌گات وه‌ک کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت زانست و دروست کردنی پرد و....هتد.
49- نه‌که‌ی مرۆڤه‌کان به‌شێوازێک له شێوازه‌کان تۆمه‌تبار بکه‌ی چونکه گه‌وره‌ترین تاوانه .
50- له کۆتاییدا زۆر سڵاوات بنێره بۆ گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت.
به‌هه‌زاران درودو سڵاو بۆ گیانی پاکی خۆیی و یارانی
رهنگاله

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda