1- بە هێمنى نەخۆشەكە دانیشێنە.
2- بە توندى لووتى لە خوار ئێسقانى لووتى یەوە لە نێوان هەردوو پەنجەدا بۆ ماوەى 10 خولەك یان هەتا خوێنەكە دەوەستێت بگرە.
ئەگەر ئەوە سوودى نەبوو:
بە پارچەیەك شاش، یان پارچە قوماشێكى نەرمى خاوێن لووتى بئاخنە، با بەشێكى پارچە قوماشەكە بەدەرەوە بێت، ئەگەر كرا پێش ئەوە پارچە شاشەكە بە وەزەنین (ڤازلین) چەور بكە.
پاشان لووتى بۆ ماوەى 10 خولەكى دیكەش بگووشە.
دواى خوێن وەستانەكە، شاشەكە بۆ چەند سەعاتێك بهێڵەوە،
پاشان بە هێواشى دەرى بكە. ئەگەر كەسێك زوو زوو خوێنى لووتى بەربوو،
ئەوا با ناو لووتى ڕۆژى دوو جار بە وەزەنین چەور بكات.
خواردنى بەردەوامى سەوزەو تەماتە و پرتەقاڵ، دەبێتە هۆى بەهێز بوونى دیوارى بۆریەخوێنەكان و لەوانەیە ئەگەرى خوێن بەربوون كەم بكاتەوە.
لە بەتەمەنەكاندا، شوێنى خوێن بەربوونەكە لەوانەیە
لە بەشى دواوەى بۆشایى لووتدا بێت، لەبەر ئەوە لەوانەیە گرتنى لووت
هیچ سوودێكى نەبێت. لە حاڵەتێكدا خوێن بەربوونەكە بە پەیڕەوكردنى ئەم هەنگاوانەى سەرەوە نەوەستا، كەسەكە دابنیشێنە،
سەرى بۆ پێشەوە شۆربكاتەوەو پارچە تەپەدۆرێك یان هەر شتێكى تر
بە ددانەكانى بگرێت و هەوڵ نەدات خوێنەكە قووت بدات، هەتا خوێنەكە دەوەستێت (ئەو تەپەدۆرەى بە ددانەكانى گرتوویەتى ناهێڵێت ئەو كەسە خوێنەكە قووت بدات، لەبەر ئەوە خوێنەكە زووتر دەمەیێت و دەوەستێت).
ئەگەر بەم هەنگاوانەى لە سەرەوە باسمان كردوون خوێن بەربوونەكە نەوەستا،
بەزوویى داواى یارمەتى پزیشكى بكە.

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» پهردهی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی پهردهی كچێنی، لابردنی پهردهی كچێنی ... سهرهتای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپهرێك بۆ وهرگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ ههیه و ئهفرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda