سڵاو هاوڕێیان ئه‌م کاته‌تان باش.....
باوه‌ڕمان و سوڕ بونمان له‌سه‌ر کاری باشه و جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) لێبێت هه‌موو کات پیرۆزترین ئه‌رکه له‌سه‌رمان..
......پێویسته ئێمه مرۆڤ هه‌موو رۆ‌ژ وا هه‌ستین که ته‌نها ئه‌و رۆژه ئه‌ژین ئازاری که‌س نه‌یه‌ین و به‌دوور بین له هه‌موو کارێکی نه‌خوازراو چونکه کۆتایی هه‌موومان یه‌ک کۆتاییه جا زوو بێ یان دره‌نگ بێت ئه‌وه نازانین گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو کات ویژدانی خۆت ئاسوده بکه‌ی... هاتنی کۆتایی دونیا یاخود اخر زه‌مان رۆژێکه هه‌ر یه‌ت به‌پێی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان ئه‌زانرێت که نزیکه یان دوور،،، به‌م شێوه‌یه ئه‌چمه ناو بابه‌ته که هیوادارم بابه‌ت روون بێ لای هه مووان و جێگه‌ی سه‌رنجی به‌رێزتان بێت.........
نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان
2 جۆر نیشانه‌ن 1_ نیشانه‌ی بچوک 2_نیشانه‌ی گه‌وره
1_نیشانه بچوکه‌کان :
__ هاتنی په‌یامی پیغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ) .
__ کۆچی دوایی پیغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ).
__ چه‌ند فیتنه و روداوێک روو ئه‌یات له‌وانه: مردنی (عوسمانی کوری عه‌فان) خوا لێ‌ی رازی بێت وه قسه کردن به ناوی قورئانی پیرۆزه‌وه.
__ سه‌ر هه‌ڵدانی چه‌ند که‌سێک به‌ناوی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه وه‌کو : (( مسیلمه إلکذاب)) و (( إلإسود إلعنسی ))
__ زۆر بونی ماڵ و سامان و که‌می خێر و خێرات .
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قاللا تقوم الساعة حتى يكثر فيكم المال، فيفيض حتى يهتم رب المال من يقبل منه الصدقة، ويدعى إليه الرجل فيقول لا أرب لي فيه)
__ زۆر بونی بازرگانی و یارمه‌تی دانی پیاوان له لایان ژنه‌کانیانه‌وه.
__ نه پاراستنی سپارده‌ی خه‌لک و ئه‌مانه‌تیان.
__ گرتنی زانست له‌لایه‌ن زاناکانه‌وه و فێر نه‌کردنی ده‌وروبه‌ر به‌و زانسته.
__ ده‌رکه‌وتنی رێژه‌یه‌کی زۆر له گۆرانیبێژ و مۆسیقاژه‌ن و سه‌ماکه‌ر .
قال الرسول صلى الله عليه وسلم: سيكون أخر الزمان خسف و مسخ وقذف قالوا ومتى يارسول الله ؟ إذا ظهرت المعازف والقينات وشربت الخمور
__ زۆر بونی خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب و خواردنه‌وه حه‌رامه‌کان.
روى الإمام مسلم عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: "من أشراط الساعة... وذكر منها: ويشرب ا لخمر ".
__ بڵاو بونه‌وه‌ی زینا ته‌نانه‌ت له جاده و باندا.
عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "إن من أشراط الساعة... فذكر منها: ويظهر الزنا " رواه البخاري ومسلم.
__ شه‌ر و کوشتنی خه‌ڵکی که هۆکاری کوشتنه‌که‌ش نادیاره.
رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "لا تقوم الساعة حتى يكثر الهرج، قالوا: وما الهرج يا رسول الله؟ قال: القتل القتل " رواه مسلم.
__ خه‌ڵکی له‌یه‌ک تێناگه‌ن وه جیاواز ئه‌بن له‌بیر و رایاندا وه شته‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کانه‌وه تێده‌گه‌ن.
("قال الرسول صلى الله عليه وسلم: سيأتي على الناس سنون خداعات .يصدق الكاذب ويكذب الصادق ويخون الأمين ويؤمَن الخائن وينطق الرويبظة" (والرويبظة هو الرجل التافه يتكلم في أمر العامة)
__ زۆر بونی نه‌خۆشی نه‌زۆکی وه نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی ره‌حمی ئافره‌ت.
__ به‌رز بونه‌وه‌ی بینای به‌رز که به‌رزترن له شاخه‌کان.
__ زۆر بونی مردنی له ناکاو و کتوپر.
__ که‌می کات وه نزیک بونه‌وه‌ی کات له‌یه‌کتر به‌جۆرێک که ساڵ وه‌ک مانگی لێ یه‌ت وه مانگ وه‌ک هه‌ینی لێ دێت وه هه‌ینی وه‌ک رۆژێک...((هه‌ینی درێژترین رۆژی هه‌فته‌یه))
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لا تقوم الساعة حتى يتقارب الزمان "
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لا تقوم الساعة حتى يتقارب الزمان فتكون السنة كالشهر، ويكون الشهر كالجمعة، وتكون الجمعة كاليوم، ويكون اليوم كالساعة، وتكون الساعة كاحتراق السعفة "
__ زۆربونی بومه‌له‌رزه.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا تقوم الساعة-حتى تكثر الزلازل "
__ زۆر بونی شایه‌تیدان به درۆ و بێده‌نگ بوون له شایه‌تی راستی.
__ زۆر بونی رێژه‌ی ئافره‌ت له جیهاندا.
__ دروست بوونی شاخێکی ئاڵتونی له‌سه‌ر رووباری فورات.
__ قسه‌کردنی بێگیانه‌کان.
__ که‌م بونه‌وه‌ی پیاوچاکان.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا تقوم الساعة حتى يأخذ الله شريطته من أهل الأرض فيبقى منها عجاجة لا يعرفون معروفا، ولا ينكرون منكرا" رواه أحمد.
ئه‌مانه هه‌مووی چه‌ند نیشانه‌یه‌کی بچوکن که مه‌رج نیه به‌پێی ئه‌و ریز به‌ندیه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ر هه‌ڵبده‌ن ره‌نگه پاشه‌و پێش بکه‌ون به پێی ده‌رکه‌وتنیان.
له دوای نیشانه‌ی بچوک نیشانه گه‌وره‌کان سه‌ر هه‌ڵئه‌دات که‌به‌م شێوه‌یه ریز به‌ندی کراون:
__ په‌یماننامه‌ی ڕۆم :
له‌سه‌ره‌تادا موسلمانان له‌گه‌ڵ رۆمه‌کاندا یه‌ک ده‌ستن به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌ک له‌دژی دوژمنانیان،، دواتر ناهه‌قیه‌ک له‌لایه‌ن رۆمه‌کانه‌وه روو ئه‌دات و ئه‌بێته هۆی شه‌ڕ له‌نێوان موسلمانان و رۆمه‌کاندا ... رۆژگارێک ئه‌بێت که‌زوڵم و زۆرداری و کوشتن‌و ناهه‌قی به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا زاڵ ئه‌بێت له‌م کاته‌دا خوای گه‌وره پیاو چاکێک ئه‌نێرێت بۆ سه‌ر زه‌وی که ئه‌ویش (محه‌مه‌د مه‌هدی) یه.
((يقول الرسول صلى الله عليه وسلم : أسمه كأسمي وأسم أبيه كأسم أبي، يملأ الله به الأرض عدلاً وقسطاً كما ملئت ظلماً وجورا))
پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ئه‌فه‌رموێت:ناوی وه‌ک ناوی منه وه ناوی باوکیشی وه‌ک ناوی باوکی منه هه‌موو زه‌وی پر ئه‌کات له یه‌کسانی و باشه هه‌ر وه‌ک چۆن پێشتر به زوڵم پر ببوو.
__هاتنی مه‌هدی :
ئه‌م پیاوه له‌سه‌ره‌تادا رازی نیه که سه‌رکردایه‌تی ئیسلام بکات به‌ڵام دواتر ناچار ئه‌بێت له‌به‌ر نه‌بونی که‌سێکی تر هه‌موو ئه‌رکیک ئه‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌ست ئه‌کات به‌جه‌نگاندن له‌رێگای خوای گه وره‌داو خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌وری خۆی کۆ ئه‌کاته‌وه له شام و عێراق و یه‌مه‌ن و میسر و له‌گه‌لیدا پشتیوانی ئه‌که‌ن... دواتر جه‌نگێک له‌نێوان موسلمانان و رۆمه‌کان روو ئه‌دات هه‌تا موسلمانان ئه‌گه‌نه ئه‌سته‌نبول (القسطنطينية) دواتر جه‌یشکه‌یان ئه‌گاته اوروپا وه اتالیا (روميا) وه له‌هه‌موو وڵاتانی تر بانگه‌شه‌ی خۆیان ئه‌که‌ن لێره‌دا شه‌یتان ئه‌یه‌وێت ئه‌م بانگه‌وازه بوه‌ستێنێت
وه ئه‌ڵێت: شه‌یتان له‌پشتانه‌وه ناهێڵت پێشبکه‌ون ،،وه هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت ده‌جال به‌رێوه‌یه ((ده‌جال: پیاوێکی کوێری شه‌لی بچوکی شکلێکی ناشرینی هه‌یه دواتر باسی ئه‌که‌ین..)) به‌ڵام مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که شه‌یتان ئه‌یه‌ویت رێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام و کاره‌کانی مه‌هدی بگرێت.. مه‌هدیش هه‌ڵه‌ستێت به‌ناردنی 10 سوار چاک که باشترین سوارچاکن له‌سه‌ر زه‌وی
(يقول الرسول صلى الله عليه وسلم : أعرف أسمائهم وأسماء أبائهم وألوان خيولهم , هم خير فوارس على وجه الأرض يومئذ )
ئه‌و سوارچاکانه ئه‌نێرێت بۆی بزانن که ده‌جال بونی هه‌یه و هاتوه به‌ڵام له راستیدا که سوارچاکه‌کان ئه‌گه‌رێنه‌وه ده‌جال له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه په‌یدا ئه‌بێت وه هیچ ئاژاوه‌یه‌ک به‌قه‌ده‌ر ئاژاوه‌ی ده‌جال گه‌وره‌نیه له‌سه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی...
__ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌جال :
40 له رۆژگاری ئه‌مدا رۆ‌ژ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌مێنێته‌وه چه‌ند رۆژێکی وه‌کو ساڵێک وایه وه چه‌ند رۆژێکی تری وه‌کو مانگێک وایه وه‌چه‌ند رۆژێکی وه‌کو هه‌فته وایه وه چه‌ند رۆژێکی وه‌کو رۆژگاری ئاسایی ئێستامان وایه ...
خوای گه‌وره هێزو توانا ئه‌دات به ده‌جال به‌جۆرێک که‌به ئاسمان ئه‌ڵێت باران ببارێنه ئه‌بارێت وه زه‌وی به‌ر ئه‌گرێ به‌فه‌رمانی ئه‌م ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ریان پێ‌کرد،وه ئه‌گه‌ر باوه‌ریان پێنه‌کرد ئه‌وه ئاسمان بارانی خۆی نابارێنێ وه زه‌وی ناروێت بۆی فیتنه‌ی ئه‌و بۆ خه‌ڵک ده‌رئه‌که‌وێت .... وه ئه‌م کابرایه به‌هه‌شت و دۆزه‌خی هه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک چووه به‌هه‌شتی ئه‌وه‌وه ئه‌وه ناچێته به‌هه‌شتی خوای گه‌وره‌وه وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه...
وه زۆر ئه‌گه‌ڕێت و بۆهه‌موو شوێنێک ئه‌روات زۆر به‌خێرایی هه‌روه‌ک خێرایی ره‌شه‌با وایه ته‌نها ناتوانێت بچێته مه‌ککه و مه‌دینه .... له‌فیتنه‌کانی ئه‌م کابرایه ئه‌وه‌یه که‌بانگه‌شه‌ی خواوه‌ندی ئه‌کات و گوایه ئه‌م خودایه (استغفر الله) به‌درۆ ،، وه‌یه‌که‌م جار 70 هه‌زار یه‌هودی دوای ئه‌که‌ون وه زۆرێک له‌نه‌زان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان لاوازه دوای ئه‌که‌ون،،،،
وه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ری پێناکه‌ن به‌ڵگه ئه‌هێنێته‌وه بۆ خواوه‌ندبونی،،:
پێیان ئه‌ڵێت: کوانێ دایک و باوکت؟ ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: زۆر ده‌مێکه هه‌ردووکیان مردون
پێی ئه ڵێت: باوه‌ڕم پێئه‌هێنی که خواوه‌ندم ئه‌گه‌ر دایک و باوکت زیندوو بکه‌مه‌وه؟؟؟
پاشان فه‌رمان به قه‌بر ئه‌کات قه‌بریش شه‌ق ئه‌بات شه‌یتانێک له‌شێوه‌و روخساری دایکیدا یه‌ته‌ده‌رێ باوه‌شی پیائه‌کات و ئه‌ڵێت کورم باوه‌ری پێبهێنه ئه‌وه خودایه ئه‌ویش باوه‌ری پێئه‌هێنێت....
((أمر الرسول صلى الله عليه وسلم أن يهرب الناس منه ومن قابله فاليقرأ عليه فواتح وخواتيم سورة الكهف فإنها تعصمه بإذن الله من فتنته. ))
پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) فه‌رمانمان پێئه‌کات که‌خه‌ڵکی لێ‌ی دوور که‌وێته‌وه‌و را بکات وه‌هه‌ر که‌س بینی سوره‌تی (فاتحه) بخوێنێت وه کۆتایی سوره‌تی (کهف ) ئه‌و کاته به‌پشتیوانی خوای گه‌وره له‌گوناه و ئاژاوه‌ی ده‌جال به‌دوور ئه‌بێت.
ده‌جال رووئه‌کاته مه‌دینه فریشته‌کان رێگای پێناده‌ن بچێته ژوورێ وه پیاوێک له مه‌دینه یه‌ته‌ده‌رێ پێیئه‌ڵێت تۆ ده‌جالی که پێغه‌مبه‌رمان پێیراگه‌یاندووین یه‌یت،،پاشان ئه‌جه‌نگێت له‌گه‌ڵی و لێیئه‌یات و ئه‌یکات به 2 به‌شه‌وه به‌و 2 به‌شه‌شه‌وه هه‌ر هه‌ڵئه‌ستێت وه ئه‌ڵێت: ئێستا باوه‌رت کرد که من خودام؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: نا به‌ڵکو زیاتر باوه‌رم کرد که تۆ ده‌جالی.
له‌م کاته‌دا مه‌هدی جه‌یش کۆ ئه‌کاته‌وه له‌دیمه‌شق (شام) وه ده‌جال ئه‌چێت بۆ فه‌ڵه‌ستین له‌وێ هه‌موو یه‌هودیه‌کان کۆئه‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌جالدا بۆ جه‌نگی گه‌وره خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن.
__ هاتنه‌خواره‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا (خوا لێ‌ی رازی بێت):
موسڵمانان له دیمه‌شق له بینایه‌کی شه‌رقی ئه‌وێ کۆ ئه‌بنه‌وه له‌مزگه‌وتی سپی (المسجد الأبيض) _هه‌ندێک ئه‌ڵێن مزگه‌وتی اموییه_ مه‌هدی له‌وێ ئه‌بێت له‌گه‌ڵ شۆرشگێره‌کانی ئه‌یانه‌وێ بجه‌نگن له‌گه‌ڵ ده‌جالدا به‌ڵام ناتوانن وه له‌ناکاودا گوێیان له ده‌نگیک ئه‌بێت،،، ئه‌ڵێت: یارمه‌تیتان بۆ هات ، یارمه‌تیتان بۆ هات (جائكم الغوث , جائكم الغوث) که له‌به‌ره‌به‌یانێکی زوودا ئه‌بێت له پێش بانگی به‌یانی.... ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ش حه‌زره‌تی عیسا کوری مریه‌م ئه‌بێت (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێ)
که له‌ئاسمانه‌وه به 2 باڵی شاهانه دێته خوارێ وه‌سفی بانگی به‌یانی بۆ خه‌ڵکه‌که ئه‌کات،، وه مه‌هدی پێش نوێژی ئه‌سپێرێ به حه‌زره‌تی عیسا وه ئه‌ویش ئه‌یسپێریته‌وه به مه‌هدی ئه‌ویش پێش نوێژی خه‌ڵکه‌که ئه‌کات و نوێژه‌که به کۆمه‌ڵ ئه‌که‌ن ،، وه مه‌هدی مه‌به‌سته‌که‌ی حه‌زره‌تی عیسا ئه‌گرێته ئه‌ستۆ... وه ده‌نگی (الله أكبر) به‌رز ئه بێته‌وه تا فه‌ڵه‌ستین،له‌وێ ده‌ست ئه کرێ به‌شه‌ڕ و شۆڕ و کوشتاری وه وای لێدێ به‌ردو دار زمان ئه‌گرن و ئه‌ڵێن ئه‌ی عه‌بدی خودا ئه‌وه یه‌هوودیه له‌پشتمه‌وه‌یه وه‌ره بیکوژه و ئه‌ویش ئه‌یکوژێت به‌ڵام که‌س ناتوانێت ده‌جال له‌ناو به‌رێت ته‌نها حه‌زره‌تی عیسا نه‌بێت که پیایا ئه‌کێشێ ئه‌یکوژێت و ئه‌و تیره به رز ئه‌کاته‌وه که خوێنی ئه‌و شه‌یتانه ی پێوه‌یه ،، موسلمانان دڵخۆش ئه‌بن و ئه‌و هه‌واڵه خۆشه به‌هه‌موو دنیادا بڵاو ئه‌بێته‌وه،،، خوای گه‌وره دوای ئه‌وه به حه‌زره‌تی عیسا رائه‌گه‌یه‌نێت که‌خۆی و موسلمانه شۆرشگێره‌کان برۆن به‌خێرا بۆ شاخی (تووڕ).
(أهربوا إلى جبال الطور) ،،
ئه‌فه‌رمووێت بۆ؟؟ خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێت:هه‌ر ئێستا جۆره عه‌بدێک یه‌ت که‌ستان ناتوانن بیکوژن نه عیسا وه نه‌شۆرشگێره‌کان..
__ سه‌رهه‌ڵدانی يأجوج ومأجوج :
موسلمانان را ئه‌که‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌کی تور .. قه‌ومی يأجوج و مأجوج یه‌ن بۆ سه‌ر زه‌وی که هیچ سه‌وزایی و ته‌رایی ناهێڵن ئه‌چنه سه‌ر ده‌ریاکان ئه‌یخۆنه‌وه تا وشکی ئه‌که‌ن،،، وه وای لێیه‌ت له‌و رۆژانه‌دا که ئه‌ڵێن کاتی خۆی لێره‌دا و له‌م شوێنه‌دا ئاو هه‌بووه،،، حه‌زره‌تی عیسا 7 ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌مێنێته‌وه هه‌موو ئه‌مانه له ماوه‌ی 7 ساڵدا روو ئه‌دات...
عیسا و شۆرشگێران له‌سه‌ر شاخه‌که ئه‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام له‌خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه یارمه‌تیده‌ریان بێت و پشتیوانیان بێت... يأجوج ومأجوج هه‌موو زه‌وی خراپ ئه‌که‌ن و فه‌ساده‌ت بڵاو ئه‌که‌نه‌وه وه وا ئه‌زانن که هه‌موو مرۆڤی سه‌ر زه‌ویان کوشتوه و له‌ناوبردوه وه ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌وێت بونه‌وه‌ری ئاسمان بکوژین هه‌ڵئه‌ستن به‌ناردنی تیر بۆ ئاسمان و له‌وسه‌ره‌وه به‌خوێنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه وا ئه‌زانن که خه‌ڵکانی سه‌ر ئاسمانیان کوشتوه ( يخادعون الله وهو خادعهم)به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ڵیان ئه‌خه‌ڵه‌تێنێت.
__ کۆتایی يأجوج ومأجوج و مردنی حه‌زره‌تی عیسا خوا لێ‌ی رازیبێت:
دوای ئه‌م روداوانه خوای گه‌وره کرمێك ئه‌نێرێت که ناوی (النغف) که هه‌ر هه‌موویان ئه‌کوژێت به‌یه‌ک جار.
حه‌زره‌تی عیسا پیاو چاکێک ئه‌نێرێت بۆی بزانێ چی روویداوه له‌سه‌ر زه‌وی ،، ئه‌ڕوات سه‌یر ئه‌کات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه و مژده‌ی خۆشییان پێئه‌دات که هه‌موویان له‌ناوچوون.. حه‌زره‌تی عیسا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان یه‌نه خوارێ له شاخه‌که خۆشی به‌زه‌ویدا بڵاو ئه‌که‌نه‌وه به مردنی يأجوج ومأجوج له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تی عیسا داوا ئه‌کات له‌خوای گه‌وره که له پاشماوه‌ی ئه‌وان ڕزگاریان بێت چونکه هه‌موو زه‌ویان وێران کردووه،خوای گه‌وره چه‌ند باڵنده‌یه‌کی گه‌وره‌و به‌هێز ئه‌نێرێت بۆ هه‌ڵگرتنی لاشه‌کان و بارانێک ئه‌بارێنێت که زه‌وی ئه‌شواته‌وه دیسان زه‌وی ئه‌بوژێته‌وه و حه‌زره‌تی عیسا به‌دادپه‌روه‌ریانه ده‌ست ئه‌کات به‌به‌ڕێوه‌بردنی زه‌وی،،، زه‌وی ئه‌بوژێته‌وه و خێر و خێرات و چاکه زۆر ئه‌بێت ئینجا حه‌زره‌تی عیسا کۆچی دوایی ئه‌کات.
__ هاتنی ئاژه‌ڵێک:
دوای ئه‌م رووداوانه روداوێکی زۆر سه‌یر روو ئه‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌بیستن که‌وا له مه‌ککه ئاژه‌ڵێکی 4 پێ هه‌یه ئه‌و ئاژه‌ڵه وه‌کو مرۆڤ قسه ئه‌کات که‌س ناتوانێ رێگای پێبگرێت هه‌ر مرۆڤێک ببینێ ئامۆژگاری ئه‌کات، ئه‌گه‌ر کافرێک ببینێ پێی ئه‌لێت تۆ کافری وه ئه‌گه‌ر موسلمانێک ببینێ پێی ئه‌ڵێت تۆ موسلمانی وه رای خۆی ناگۆڕێ.... ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه روو ئه‌دات رووداوێکی تری سه‌یر له‌سه‌ر زه‌وی روو ئه‌دات که ئه‌ویش هه‌ڵهاتنی رۆژه له رۆژئاواوه هه‌ر له‌و کاته شه‌وه ده‌رگای تۆبه دائه‌خرێت به ته‌واوی، نه تۆبه وه نه په‌شیمانی له‌و رۆژه‌دا سودی نامێنێ 3 رۆ‌ژ به‌م شێوه‌یه رۆ‌ژ هه‌ڵدێت دواتر وه‌ک جارانی لێیه‌ته‌وه ، وه به‌مه دنیا کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکو ته‌نها ده‌رگای تۆبه کردن دائه‌خرێت...
__ دوکه‌ڵ:
دوای ئه‌وانه شتێکی‌تر روو ئه‌دات ئه‌ویش خه‌ڵک سه‌یر ئه‌کات ئاسمان وه زه‌وی پڕ بووه له دوکه‌ڵ که رێگه له تیشکی رۆ‌ژ و بینینی ئاسمان ئه‌گرێت وه خه‌ڵک ده ست ئه‌کات به گریان و دوعاکردن و پارانه‌وه و تۆبه له‌خوای گه‌وره به‌ڵام بێ سود .
__ مانگ گیران:
3 رۆچوون روو ئه‌دات :
1. رۆچوون له رۆ‌ژ هه‌ڵات
2. رۆچوون له رۆ‌ژ ئاوا
3.. رۆچوون له دورگه‌ی عه‌ره‌ب (گیرانی گه‌وره)
خه‌ڵک به‌مه زۆر ئه‌ترسن .. هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا له یه‌مه‌ن بۆنێكێ زۆر خۆش بڵاو ئه‌بێته وه به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا که ئه‌و بۆنه رۆحی هه‌موو باوه‌ڕدارێک ئه‌بات هه‌روه‌ک پژمینێک وایه که‌بۆنی ئه‌که‌ی رۆح ئه‌وه‌ستێنێ ،، له‌سه‌ر زه‌وی که‌س نامێنێته‌وه ته‌نها که‌سانی خراپ و بێباوه‌ڕه‌کان نه‌مزگه‌وت ئه‌مێنێ وه نه‌قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی، ته‌نانه‌ت که‌عبه‌ی پیرۆزیش نامێنێ (قال الرسول صلى الله عليه وسلم : كأني أراه يهدم الكعبه بالفأس) نه‌که‌س ئه‌چێت بۆ حه‌ج وه قورئانی پیرۆز به‌رز ئه‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێ،،، ته‌نانه‌ت حه‌ره‌می مه‌دینه که‌س پیایدا ناروات ته‌نها سه‌گ و رێوی نه‌بێت تاوای لێدێت خه‌ڵکی ئه‌و زه‌مانه له ناو خۆیاندا ئه‌ڵێن ئه‌وسا لێره‌دا موسڵمانی لێ بووه.
که‌س نامێنێته‌وه ته‌نها بێباوه‌ڕان و خراپه‌کاران،، نابیسترێ وشه ی (الله) هه‌تا هه‌ندێ ئه‌ڵێن باو و باپیرانمان ئه‌یانوت (لا اله الا الله ) بێئه‌وه‌ی ئه‌مان بزانن چیه و بۆچی وایان وتووه. عیباده‌ت ته‌واو ئه‌بێت رائه‌بوێرن و گه‌مژه ئه‌بن هه‌روه‌ک که‌ر،، نه‌راستی نه‌ئه‌مانه‌ت نه یه‌کسانی ئه‌مێنێ وایان لێدێت خه‌ریکه یه‌کتر ئه‌خۆن مرۆڤی شه‌یتان و جن پێکه‌وه کۆ ئه‌بنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی...
__ سه‌رهه‌ڵدانی ئاگر له یه‌مه‌نه‌وه :
ئاگرێک له یه‌مه‌نه‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات ورده ورده بڵاو ئه‌بێته‌وه لێره‌دا رۆژی حه‌شر ئه‌بێت هه‌موو را ئه‌کات هه‌ندێ به وشتر را ئه‌کات به‌جۆرێک 4 که‌س له‌سه‌ر پشتی 1 وشتر،، تاهه‌مویان به‌ره‌و شام رائه‌که‌ن له‌وێ کۆ ئه‌بنه‌وه پێکه‌وه.
__ هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه:
مادام هه‌موو خه‌ڵک له‌سه‌ر یه‌ک زه‌وی کۆبونه‌ته‌وه خوای گه‌وره رێگه‌ئه‌دات به‌هه‌ڵکێشه‌ر که هه‌ستێ به هه‌ڵکێشانی یه‌ه‌م بونه‌وه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کات نزیک بۆته‌وه به‌ڵکو کاتی کۆتایی هاتووه ... هه‌موو بونه‌وه‌رێک ئه‌مرێت مرۆڤه‌کان ، ئاژه‌ڵه‌کان ، حه‌شه‌راته‌کان ، باڵنده‌کان ، جن ، وه هه‌موو بوونه‌وه‌رێک له‌سه‌ر زه‌وی و ئاسمان تاکه‌س نامێنێ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت ... له نێوان یه‌که‌م هه‌ڵکێشان و دووه‌م و چله‌میندا (نازانرێت 40 مه‌به‌ست له چیه؟ رۆژه یان مانگه یان ساڵه) له کاتی چله‌میندا بارانێکی بێ‌شومار ئه‌بارێت زه‌وی پێئه‌بوژێته‌وه وه هه‌موو لا شه‌یه‌ک له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ناسه‌ی لێئه‌سه‌ندرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵک پێکه‌وه قیامه‌ت ببینن .... دواتر زه‌وی و ئاسمان وه‌ک په‌ڕه‌ی کاغه‌ز ئه‌هپێچرێته وه.....
خوای گه‌وره له گوناهی هه‌مووان خۆشبێ و هیوادارم بابه‌ته‌که‌م جێی سه‌رنج و ره‌زامه‌ندیبێت .. به‌پێ توانا له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه وه‌رم گرتووه پێم‌خۆش بوو که ئێوه‌ی ئازیزیش بێبه‌ش نه‌بن له‌زانینی، و زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگیراون وه زۆر له‌شێخ و فه‌قێ دینیه ناوداره‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه لێکیان یاوه‌ته‌وه وه له‌قورئانی پیرۆزدا به ئاشکرا هه‌ندێ له‌و رووداوانه باس ئه‌کات،، وه ببورن له هه‌ر که‌مو کوریه‌ک به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه هه‌بێت له نوسیندا.
رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان خوای گه‌وره له هه‌ڵه و گوناح به‌دوورمان بکات..
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda