ئه‌مه قوربانیه‌كی تری ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌یه، ئه‌مه ژنه گه‌نجێكه له هه‌ڕه‌تی لاوی دایه ، مێردی به‌ئامۆزای خۆی كردووه، به‌ڵام ئه‌و كوڕه زۆردار و خۆپه‌رست و دڵڕه‌ق وبێ ویژدان بوو، دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش مه‌ی خۆر بووه، كاتێ داوای ته‌ڵاقی لێ ده‌كات، ده‌ست به‌لێدانی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌ڵاق درا. دوای حه‌وت مانگ جیابونه‌وه، له‌كاتێك دا دوگیان بووه، دوای ماوه‌یه‌ك له جیابوونه‌وه، سه‌ر سه‌خته‌و كڵۆڵی خێزانیهكهی، كه مامه‌ڵه‌ی ڕه‌قی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد به‌خته‌وه‌ر یه‌كه‌ی زیاتر لێ تێك چوو، له‌بۆیه ئه‌وه په‌یوه‌ندی بههاوڕێیهكیهوه كرد، تاههندێ دڵخۆشی بداته‌وه‌و كه‌مێ له‌خه‌مه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه،
به‌ڵام یه‌كه‌م جار نه‌هات په‌یوه‌ندی خۆی به خوداوه بكات....
له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن‌دا بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بێت په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌كات، له‌و كاته‌دا گه‌نجێك وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئه‌ویش پرسیاری هاوڕێ یه كچه‌كه‌ی لێ ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌ستی به ئاهوزاری ناخی كردبێ، ئه‌ویش به ژنه گه‌نجه‌كه ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه.
له‌كاتی گه‌ڕانی به‌شوێن ژماره‌ی ده‌سته خوشكه‌كه‌ی، ئه‌و گه‌نجه نابوته ئه‌وه به هه‌ڵ ده‌زانێ تا په‌یوه‌ندی پێوهبكاتهوه، بۆیه له‌گه‌ڵی ده‌ست به‌قسه‌ی شیرین ده‌كات، ئه‌مه ڕێككه‌وت بوو، به‌ڵام له هه‌زار ژوان و دیدار باشتربوو، دڵه‌كان یه‌كترییان بینیه‌وه دیداری یه‌كترییان كردووه..... ڕۆژی دووه‌م په‌یوه‌ندی پێوهكردهوه، ئینجا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دا زیاتر كرد‌و ده‌ستی به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی درۆكرد، سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ له‌و ناخۆشیانه‌ی له ژیانی دا به‌سه‌ری داهاتون، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئێستا ژنی خۆی ته‌ڵاقداوه، لهژنێكی تر ده‌گه‌ڕێ، كه به‌خته‌وه‌ری بكات.
ئای له‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه.. كاره‌ساتی ئه‌ویش هاوشێوه‌ی كاره‌ساتی ئه‌وه، بهڵكوكت و مت وهكویهكن.. كچه‌كه دڵی بۆی نه‌رم بوو، قسه‌كانی خۆش بوون له‌گه‌ڵی دا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی پێوه كردنه‌كه‌دا، زیاتر تراژیدیاكانی خۆی بۆ ده‌گێڕایه‌وه، گریان و ئازاری خۆی تێدا پیشان ده‌دان.
ڕۆژان ده‌ڕۆن و ئاخاوتن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وو شانه، كه‌له‌سه‌ر په‌خشی خه‌م و ئاهو ناڵه دامه‌زرا بوون، بۆ چه‌ند وشه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و عشق و شه‌یدایی گۆڕان. به‌ڕووی داهێنا، كه ده‌یه‌وێ بیكاته هاوسه‌ری ژیانی خۆی، چونكه ئه‌و ئه‌و كچه‌یه له‌مێژه به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێت، داوای ده‌كات چاوی پێ بكه‌وێ، ئه‌مه‌شییان بۆ چووه‌سه‌ر، تا ئه‌م په‌یوه‌ندییه وای لێ هات، ئه‌و ژنه هه‌ندێ له زێڕه‌كانی خۆشی بۆ قه‌رزدانه‌وه بهكوڕهكه ببه‌خشێت.
ئه‌و ژنه هه‌ر داواكارییه‌كی ده‌هات له‌به‌ر ئه‌و كوڕه شه‌یتانه ڕه‌تی ده‌كرده‌وه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وبێ داخوازی بكات، هه‌تا ئه‌و كوڕه‌ی په‌یدای ده‌بێ به‌ناوی ئه‌وه‌وه،كه (عهشیق)ه ناوده‌نێت. دوای ماوه‌یه‌ك پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا، ده‌گرێ، دوای په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی، كه دێ بۆ خوازبێنی كردنی، دوای ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و ماره‌یی دابین كردووه، ئه‌نجا داوای لێ ده‌كات بیبینێ تاپێكه‌وه سه‌ردانی بازاڕ بكه‌ن و جلی بوكێنی و ئه‌موستیله‌ی بۆ بكڕێ، ئه‌ویش گورج ڕازی ده‌بێت.
هه‌ردوكیان چونه بازاڕ‌و جله‌كه‌ی بوكێنی نیشان دا‌و، پاشان چونه شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون، كه چونه شوقه‌كه داوای لێ كرد جله‌كه تاقی بكاته‌وه. دیاره له‌ژێر فشاری پێكه‌وه بونێكی حه‌ڕام و ته‌ماشا كردنهكی ناڕه‌وای شه‌یتانی دا، به مه‌به‌ستی بێ ئابڕووی، كه شه‌یتان سێیه‌م كه‌سیان ده‌بێ، ده‌بێ چی له‌وانه چاوه‌ڕوان بكرێ، ڕوبدات؟ له‌كاتی بڕواداڕناوه وسه‌رپێچی خودا كراوه...بێگومان داوێن پیسی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته داوێن پاكه‌و ئه‌و ئافره‌ته بێ ئاگایهدا كرد‌و، داوێن پاكی و شه‌ڕه‌فی لێ سه‌ندو به ئاگری سزا سوتا... له‌كاتی وا خه‌وی بێ ئاگایی بێ‌دار بۆوه هاواری كرد‌و قیژاندی و گریا، به‌ڵام سودی نییه...
ئه‌ینجا له‌گه‌ڵا ده‌ستی كرده‌وه به‌په‌یوه‌ندی كردن، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه خۆی لێ دوردهگرت، تا جارێكیان به قسه‌یه‌كی توند‌و توڕه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وپێ ی وت: ئافره‌ت به‌ڕاستی گوێ له‌من بگره، من ئافرهتهكی وه‌كو تۆم قه‌ت ناوێ، چونكه هه‌رگیز بڕوات پێ ناكه‌م، تكایه ئه‌مه ئاخر په‌یوه‌ندیت بێ، پاشان ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخست.
گه‌ر گوێ ی له‌م قسانه بوو به‌لادا هاتوكهوت، به‌ڕاستی ده‌مامكه‌كه كه‌وت و په‌رده‌كه هه‌ڵدرایه‌وه... ئه‌ی كوان وشه‌كانی شیرینی خۆشه‌ویستی؟ كوا گریانی كوڕه‌كه بۆ ئه‌و؟ كوا سۆزه‌كه‌ی، كه له‌كاتی قسه له‌گه‌ڵ كردنی پیشانی ده‌دا؟ كوا كراسی بوكێنی، كه به‌ڵێنی دابوو بۆی بكڕێت. مانگ و نیوێ له‌سه‌ر جێگا كه‌وت، چونكه هه‌ڵوێسته‌كه بۆ ئه‌و شڵه‌ژان و خورپه‌یه‌كی گه‌وره بوو، وای لێ هات ڕقی له ژیان و خودی مهلۆتكهكهشی بێته‌وه، چونكه ئه‌و سته‌مكاره‌ی یاد ده‌خسته‌وه، كاتێ چاك بۆوه وهه‌ستی به پشودان كرد، ڕۆژه‌كی تریش به‌لادا هاتوو بورایه‌وه كه‌فی هه‌ڵدا. ئینجا باوكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی برد، دوای پشكنینی پزیشكی نوژدارهكه به باوكه‌كه‌ی وت: مژده‌بێ كچه‌كه‌ت دوگیانه، ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌و وه‌كو هاتنی تریشقهیێ بوو به‌سه‌ری دا.
كاتێ دنیا له‌به‌ر چاوی باوكی دا تاریك داهات بیر كردنه‌وه‌ی شپرزه بوو، حه‌په‌سان زمانی گرت ، نه‌یزانی چی ده‌ڵێ و چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات... چۆن كچه‌ی من دوگیان بووه و مێردیشی نییه، به‌ڵام دانی به‌خۆیدا گرت و داوای له نوژدارهكه كرد ئه‌م هه‌واڵه بهكچهكه نه‌دات. هه‌ركه باوكه‌كه گه‌یشته‌وه ماڵه‌وه، كه ئاگری له‌دڵدا هه‌ڵگرتبو بردییه ژورهكی به ته‌نیایی و ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاسپارد، كه دڵه‌كه‌ی نه‌یتوانی چه‌ند خوله‌كێ به‌رگه‌ی بگرێت، كچه به‌و هه‌واڵه‌ی باوكی كه‌وت و په‌ڕه‌كانی له‌سه‌ری دا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوون و له‌زمان كه‌وت و خوێن خزایه سه‌رو ده‌ستی شین و گریانهكی تاڵی كرد، له‌كاتێ دا لهحهپهسانو تاسان بێ‌دار بۆوه، كه باوكی لێ ی دا‌و به‌سه‌ری دا قیژاندی بێ ئابڕوو چۆن دوگیان بووی؟ بێ شه‌ڕه‌ف چۆن دوگیان بوویت؟ به‌سه‌رهاتی ئه‌وه‌م به‌ته‌واوی بۆ بگێڕه‌وه چۆن سكت پڕ بووه؟
كچه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه ڕوداوه‌كه‌و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه بۆ گێڕایه‌وه‌و بۆی له‌بنی كوله‌كه‌دا، به‌ڵام باوك له‌كاتی بیستنی ئه‌و قسه‌و ڕوداونهی كچه‌كه‌ی، كه ناموس و ئابڕوی خۆی به شه‌یتان فرۆشتووه خۆی بۆ ناگیرێ و، ده‌كه‌وێته لێدانی به مشته‌كۆڵه و شه‌ق، هه‌رچی كچه‌كه‌یه هاوار ده‌كات و ده‌گریێ و تكای لێ ده‌كات لێ ی ببورێ، ئه‌وه بوو له‌ده‌ستی باوك هاتهدهرو به‌ره‌و ده‌رگا ڕای كرد، تا له‌ده‌ستی ڕابكات، باوك بهمهشێت تر بوو، تاوی دایه پارچه ئاسه‌وارێكی ئاسن، كه لهتهكیهوه بوو گرتیه كچه‌كه‌ی و به‌پشتی سه‌ری دادا گورج كهواندی به زه‌ویداو بوراندیهوه. جۆگه‌له‌ی خوێن له‌سه‌ری هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ر له‌و كاته‌شدا برایه‌كه‌ی گه‌یشته سه‌ریان، بینی خوشكی به‌زه‌وی داكهوتووهو خوێن له‌سه‌ری جۆگه‌له‌ی به‌ستووه، ئه‌ویش به خێرایی گه‌یاندییه نه‌خۆشخانه، سه‌ره‌تا چه‌ند پشكنینهكی پزیشكی سه‌ره‌تایی بۆكرا، پاشان پیشانی پزیشكهكی ئافره‌تی پسپۆڕ درا، له‌و كاته‌دا وهڵامهكی كت و پڕ‌و سهراسیماكهر هات، كه ده‌ماره‌كانی بینینی، كه‌وا به‌سته‌ن به‌چه‌قی بینینه‌وه له‌مێشكدا له‌ناو چوون و به‌ته‌واوی چاوی له‌ده‌ست داون، هه‌رچی كۆرپه‌له‌یه بهزهبرهكهی باوكی له‌سكدا مردووه. (10) ڕۆژی ڕێك له‌نه‌خۆشخانه كه‌وت، پاشان بهكوێری هاته ده‌رو هیچی نه‌ده‌بینی، دار وهكازهكی پێ بوو له‌ڕێگادا دهیكوتا. له‌ماڵه‌وه دا وه‌كو لاشه‌یه‌كی بێ گیان له‌سه‌ر جێ وسه‌رینی كه‌وتبوو، له‌هه‌موو لایه‌ك خه‌م و خه‌فه‌تی به‌سه‌ردادا ده‌به‌زێ.
هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستدا، باوكی له‌ده‌ستداو مرد، منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، كه‌له ههناوهكانی دا ده‌جوڵا، منداڵی ڕابردوشی هه‌ر بهڕوداوێ مرد، زیاتر سكی ده‌سوتا، كه هه‌میشه ئه‌م یادو بیره‌وه‌ریه‌ی باوكی ده‌هاته‌وه یاد، كه‌پێ ی وتبوو: (خوایه ده‌ستم بده‌ی به ده‌ستی خۆم له گۆڕی بنێم، تا ئه‌م بێ ئابڕوییه‌ی له‌گه‌ڵدا بنێژم).
براكه‌ی به‌خێوی ده‌كرد، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵدا خراپ ده‌بوو، بۆیه داوای له‌براكه‌ی كرد بیباته ته‌مبه‌ڵخانه، تاله‌وێ به‌خێوی بكه‌ن و ته‌مه‌نی داهاتوی له‌وێ دا به‌سه‌رببات. براده‌ره‌كه‌ی، كه ئه‌و داستانه‌ی ئه‌وی بۆمن گێڕایه‌وه، وتی: هه‌میشه دوای نوێژه‌كان له خوا ده‌پاڕایه‌وه خوایه تۆڵه‌م بۆ له‌و تاوانباره وه‌ربگره‌وه، ناویشی ده‌دا، ئه‌ی خودای زیندوی به‌ده‌سه‌ڵات!
له كتێبی (په‌ند وه‌رگره له (50) به‌سه‌رهاتی قوربانیانی شه‌یتان) وه‌رگیراوه كه (محمد حه‌سه‌ن سه‌رگه‌ینێڵی) ئاماده‌ی كردووه

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda