65پرسیارده‌رباره‌ی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
1-پرسیار: ووشه‌ی (رمضان) له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای چیه ؟ , وه‌ڵام :واته : زۆر گه‌رم .
2-پرسیار : كام فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ڕه‌مه‌زان به گه‌وره‌ی مانگه‌كان ناو ده‌بات ؟ , وه‌ڵام : ئه‌م فه‌رمووده‌یه [ (سيد الشهور رمضان و سيد الايام يوم الجمعة) ] رواه الطبرانی .
3-پرسیار : ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی به‌هه‌شت كه تایبه‌ته به ڕۆژگران , ناوی چی یه ؟ , وه‌ڵام :ده‌ر وازهی ( الریان) واته پاراو .
4-پرسیار : له ئیسلامدا چه‌ند جۆر ڕۆژ و هه‌یه ؟ , وه‌ڵام : چوار جۆر : واجب ( فه‌رز) , سوننه‌ت , حه‌رام , مكروه .
5-پرسیار : كه‌ی فه‌تحی شاری ( مه‌ككه) ی پیرۆزكرا ؟ , وه‌ڵام : (10) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (8 كۆچی) .
6-پرسیار : كێ بتی (عوززا) ی شكاند‌و و .كه‌ی ؟, وه‌ڵام :خالیدی كوڕی وه‌لید , له (25) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (8 كۆچی ) .
7-پرسیار : دوو ئایه‌ت بڵێ باسی شه‌وی قه‌در بكه‌ن ؟ , وه‌ڵام : (إنا انزلناه فی لیله القدر ) سوره‌تی القدر-1 , (إنا انزلناه فی لیله مباركه ) سوره‌تی الدخان-3.
8-پرسیار : ڕۆژووی واجب چه‌ند جۆری هه‌یه ؟ , وه‌ڵام : سێ جۆری هه‌یه كه بریتین له : ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووی كه‌فاره‌ت و ڕۆژووی نه‌زر .
9-پرسیار : مه‌رجه‌كانی واجب بوونی ڕۆژوو چین ؟ , وه‌ڵام : سێ مه‌رج هه‌یه : موسوڵمانێتی , عاقڵێتی , باڵغ بوون .
10-پرسیار :حوكمی دره‌نگ پارشێوكردن چی یه ؟ , وه‌ڵام : سوننه‌ته كه پاشێو و دره‌نگ بكرێت و خێری زۆره .
11-پرسیار : كه‌ی ئیسلام له ووڵاتی یه‌مه‌ن ده بڵاوبوویه‌وه ؟ , وه‌ڵام : له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 10 كۆچی .
12-پرسیار : سوننه‌ته به‌چی به‌ربانگ بكرێته‌وه ؟ , وه‌ڵام : هه‌تا بكرێت به خورما .
13-پرسیار : یوم الشك كام ڕۆژه‌یه ؟ , وه‌ڵام : ڕۆژوی 30 شه‌عبانه كه مانگ نه‌بینرێت .
14-پرسیار : چه‌ند جۆر كه‌فاره‌تی ڕۆژوو شكاندن هه‌یه ؟ , وه‌ڵام : ئه‌مانه‌ن : 1- ئازادكردنی كۆیله , 2- به‌ڕۆژووبوون , 3- خواردن دان . ئه‌مانه به پێی جۆری ڕۆژوو شكاندن ده‌گۆڕێت .
15-پرسیار : كێ و كه‌ی (ئه‌نده‌لوس)ی ڕزگار كرد ؟ , وه‌ڵام : تاریقی كوڕی زیاد له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (92) كۆچی .
16-پرسیار : مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( الروح) له سوره‌تی )القدر ) دا كێ یه ؟ , وه‌ڵام : مه‌به‌ست جبریله سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت .
17-پرسیار : حوكمی په‌له‌كردن له به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا چی یه ؟ , وه‌ڵام : سوننه‌ته و خێری زۆره .
18-پرسیار : ڕووداوی عه‌ین جالوت به فه‌رمانده‌ی كێ بوو وه كه‌ی ڕووی دا ؟ , وه‌ڵام : سوڵتان ( قوتز) له (15) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (658 ی كۆچی ) .
19-پرسیار : كام دوعایه سوننه‌ته شه‌وانی قه‌در زۆر بخوێندرێت ؟ , وه‌ڵام : (اللهم إنك عفو, تحب العفو , فاعف عنی ) رواه الترمزی .
20-پرسیار : به چ عوزرێك مسوڵمان ده‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت ؟ , وه‌ڵام : سه‌فه‌ر , نه‌خۆشیی , پیریی , سكپڕی , شیردان , ترسی مردن له برسا یان له تینوا , ناچاركردن به زۆر بۆ ڕۆژوو شكاندن .
21-پرسیار : غه‌زای به‌دری گه‌وره كه‌ی ڕووی دا ؟ , وه‌ڵام : ڕۆژی هه‌ینی له 17 اهمهزانی ساڵی 2 ی كۆچی .
22-پرسیار : مانگی ڕه‌مه‌زان چۆی دیاری ده‌كرێت ؟ , وه‌ڵام : به بینی مانگ ئه‌گه‌ر سایه‌قه بوو , ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا ئه‌وه به ته‌واو كردنی 30 ڕۆژی مانگی شهعیان .
23-پرسیار : به كام ئایه‌ت ڕۆژوو فه‌رز كرا ؟ , وه‌ڵام : [ (يا أيها الذين امنوا كتب عليكم الصيام كما كتب .... ] ) سوره‌تی البقره -183 , وته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێمه ڕۆژوومان له‌سه‌ر فه‌رز كردن هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی پێش ئێوه‌مان فه‌رز كرد ....) .
24-پرسیار : كه‌ی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان فه‌رز كرا له‌سه‌ر مسوڵمانان ؟ , وه‌ڵام : 10 ی شه‌عبانی ساڵی 2 ی كۆچی دوای گۆڕانی قیبله .
25-پرسیار : گه‌وره‌ترین ڕووداو كه له ڕه‌مه‌زاندا ڕووی داوه چی یه ؟ , وه‌ڵام :هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلي الله عليه وسلم ] .
26-پرسیار : بۆنی ده‌می ڕۆژوان له لای خوای گه‌وره له چی خۆشتره ؟ , وه‌ڵام : له بۆنی میسك خۆشتره .
27-پرسیار : ئه‌و شته گه‌ورانه چین كه له‌گه‌ڵ هاتنی ڕه‌مه‌زاندا ڕووده‌ده‌ن ؟ , وه‌ڵام : ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خ داده‌خرێت و شه‌یتانه‌كان كۆت و سنك ده‌كرێن .
28-پرسیار : حوكمی زۆر ئاو وه‌ردانه ده‌م و لووت بۆ ڕۆژووان چی یه ؟ , وه‌ڵام : كه‌راهه‌تی هه‌یه واته باش نی یه .
29-پرسیار : جه‌نگی زوللاقه له نزیك ئه‌نده‌لوس كه‌ی ڕوویدا ؟ , وه‌ڵام : 25 ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 479 ی كۆچی .
30-پرسیار : كام فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا [ صلي الله عليه وسلم ] ده‌یسه‌لمێنێت كه ڕۆژوو مایه‌ی ته‌ندروستی یه ؟ , وه‌ڵام : [ ( صوموا تصحوا) رواه الطبراني و ابن السني ] .
31-پرسیار : ڕۆژوو گرتن له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا چۆنه ؟ , وه‌ڵام : حه‌رامه ڕۆژوو گرتن له ڕۆژی جه‌ژن دا .
32-پرسیار : حوكمی سیواك كردن بۆ ڕۆژ وو گر چی یه ؟ , وه‌ڵام : تا بانگی نیوه‌ڕۆ سوننه‌ته ؟ له دوای ئه‌وه كه‌راهه‌تی هه‌یه تا به‌ربانگ .
33-پرسیار : حوكمی بۆنی خۆش دان له خۆ له ڕه‌مه‌زاندا چی یه ؟ , وه‌ڵام : كه‌راهه‌تی هه‌یه , واته باش نی یه .
34-پرسیار : شه‌وی قه‌دری پیرۆز كام شه‌وه‌ی اهمهزانه ؟ , وه‌ڵام : به‌ڕای زۆربه‌ی زانایان شه‌وی 27 ی ڕه‌مه‌زانه .
35-پرسیار : ڕه‌مه‌زان مانگی چه‌نده‌می ساڵی كۆچی یه ؟ , وه‌ڵام : مانگی نۆیهمهو و له نێوان شه‌عبان و شه‌ووال دایه .
36-پرسیار : به چه‌ند شاهید بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌سه‌لمێت ؟ , وه‌ڵام : به یه‌ك شاهیدی پیاوی مسوڵمانی عاقڵی باڵغی ڕاستگۆ .
37-پرسیار :ئیمامی شافیعی هه‌ر ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زان چه‌نێك قورئانی خوێندۆته‌وه ؟ , وه‌ڵام : هه‌ر ڕۆژێك خه‌تمێكی كردوه .
38-پرسیار : قنوت له نوێژی ته‌راویحدا له كه‌یه‌وه ده‌خوێندرێت ؟ , وه‌ڵام : له 15 ڕه‌مه‌زان تا كۆتایی مانگه‌كه .
39-پرسیار : ئه‌و فه‌رموده‌یه كامه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت پارشێو به‌ره‌كه‌تی هه‌یه ؟ , وه‌ڵام تسحروا , فان فی السحور بركه ) متفق علیه .
40-پرسیار : ڕۆژووگرتنی داود پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت چۆن بوووه ؟ , وه‌ڵام : ڕۆژ نا ڕۆژێك به‌ڕۆژوو بووه .
41-پرسیار : كه‌ی بتی لات شكێندرا ؟, وه‌ڵام : ڕه‌مه‌زانی ساڵی 9 ی كۆچی .
42-پرسیار : ئه‌گه‌ر به‌ربانگت له میوانی كرده‌وه سوننه‌ته چی بڵێیت ؟ , وه‌ڵام : سهننهته بڵێیت : [ (أفطر عندكم الصائمون , وأكل طعامكم الابرار , وصلت عليكم الملائكة ) ] واته : ڕۆژووان ئیفتار بكه‌نه‌وه لاتان و پیاوچاكان له ڕۆزیتان بخۆن و فریشته‌كان بۆتان بپاڕێنه‌وه ) .
43-پرسیار : فیدیه ی ڕۆژوو له‌سه‌ر كێ واجبه ؟ , وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی عوزری شه‌رعیان
هه‌یه و ڕۆژوویان پێ ناگیرێت وه‌كو پیری كه‌نه‌فت .
44-پرسیار : ڕۆژووی (یوم الشك) حوكمی چۆنه ؟ , وه‌ڵام : حه‌رامه , مه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژووی فه‌رزی له‌سه‌ر بێت یان حاڵه‌تێكی تایبه‌تی ڕۆژووی سهننهتی هه‌بێت و نه‌كرێ لێی لابدات .
45-پرسیار : حوكمی ڕۆژوگرتن بۆ ئافره‌تێك كه له بێ نوێژیدا بێت چۆنه ؟ , وه‌ڵام : حه‌رامه به‌ڕۆژوو بێت .
46-پرسیار : چه‌ند جار ناوی ڕه‌مه‌زان له قورئاندا هاتووه كام ئایه‌ته‌ن ؟ , وه‌ڵام : یه‌ك جار هاتووه له سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا كه ئه‌م ئایه‌ته‌یه : [ يا أيها الذين امنوا كتب عليكم الصيام كما كتب .... ) ] .
47-پرسیار : ڕۆژووان دوو شادی هه‌یه ؟ كامانه‌ن ؟ , وه‌ڵام : یه‌كه‌م خۆشی به‌ربانگ كردنه‌وه , دووه‌م خۆشی كاتی پاداشت وه‌رگرتنه‌وه له قیامه‌تدا .
48-پرسیار : بۆ ڕزگار كردنی كه‌سێك له خنكاندن له ناو ئاودا , ئایا دروسته ڕۆژووان ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت ؟ , وه‌ڵام : واجبه كه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و كه‌سه له خنكاندا .
49-پرسیار : دوعای به‌ربانگ كردنه‌وه چۆنه ؟ , وه‌ڵام : [ ( اللهم لك صمت وعلي رزقك افطرت وعليك توكلت وبك امنت ... ذهب الطما وابتلت العروق وثبت الاجر ان شا‌ء اللة ) ] .
50-پرسیار :به ئه‌نقه‌ست سه‌رفتره دان بخرێته ڕۆژی دووه‌می جه‌ژن چۆنه ؟ , وه‌ڵام : حه‌رامه و نابێت به ئه‌نقه‌ست دوا بخرێت بۆ ڕۆژی دووه‌ی جه‌ژن .
51-پرسیار : جه‌نگی ته‌بوك كه‌ی ڕووی دا ؟ , وه‌ڵام : هه‌ندێ له ڕووداوه‌كانی له ڕه‌مه‌زانی ساڵی 9 ی كۆچی دا بوو .
52-پرسیار :بۆچی دره‌نگ پارشێو كردن سوننه‌ته ؟ , وه‌ڵام : یه‌كه‌م كاتی سه‌حه‌ره و به‌ره‌كه‌تی تێدایه وه دووه‌م مرۆڤ زوو برسی نابێت .
53-پرسیار : له‌كه‌یه‌وه دروسته سه‌رفتره بدرێت ؟, وه‌ڵام : لای هه‌ندێك له زانایان له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانه‌وه دروسته .
54-پرسیار : ڕۆژووگرتنی (وێال)چۆنه ؟ , وه‌ڵام :ئه‌وه‌یه كه ڕۆژوی ئه‌مڕۆ بدرێته ده‌م ڕۆژووی سبه‌ینێ و به‌ربانگ نه‌كرێته‌وه و شه‌ویش هیچ نه‌خورێت .
55-پرسیار : حوكمی [ (صوم الوصال) ] چۆنه ؟ , وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر خوا [ صلي الله عليه وسلم ] فه‌رموویه‌تی مه‌یكه‌ن .
56-پرسیار : جیاوازی نێوان ڕۆژووی مسوڵمان و ڕۆژووی ئه‌هلی كتاب چی یه ؟ , وه‌ڵام : خواردنی پارشێو یه‌كێكه له جیاوازیه گرنگه‌كان .
57-پرسیار : پێغه‌مبه‌ر خوا [ صلي الله عليه وسلم ] له ڕه‌مه‌زانی هه‌ر ساڵێكدا چه‌ند ڕۆژ ( ئیعتیكاف ) ی ده‌كرد ؟ , وه‌ڵام : ( 10) ڕۆژ ده‌یكرد به‌ڵام له ساڵی وه‌فاتیدا (20) ڕۆژ .
58-پرسیار :حیكمه‌تی چی یه ڕۆژووی ڕۆژی دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه سوننه‌ته ؟ , وه‌ڵام :له‌و دوو ڕۆژه‌دا كرده‌وه‌ی مرۆڤ ده‌برێته به‌ر باره‌گای خوایی .
59-پرسیار : كام جۆری ڕۆژوو ده‌كرێت تا نیوه‌ڕۆش نێتی بۆ بهێنرێت ؟, وه‌ڵام : ڕۆژووی سوننه‌ت .
60-پرسیار :چه‌ند ساڵ جارێك اهمهزان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان شوێنی له ساڵدا ؟ , وه‌ڵام : 36 ساڵ جارێك .
61-پرسیار : كه‌ی په‌ڕاوه‌كانی ئیبراهیم و ته‌ورات و ئینجیل هاتوونه‌ته خواره‌وه ؟ , وه‌ڵام : په‌ڕاوه‌كان له (1) ی ڕه‌مه‌زاندا وه ته‌ورات له (6) ی ڕه‌مه‌زاندا وه ئینجیل له ( 13) ی ڕه‌مه‌زاندا .
62-پرسیار : ئه‌ندازه‌ی سه‌رفتره بۆ هه‌ر كه‌سێك چه‌نده ؟ , وه‌ڵام : یه‌ك [ (صاع) ] له‌و خواردنه‌ی له ووڵاته‌كه‌دا زۆر ده‌خورێت .
63-پرسیار :ڕۆژووگرتنهكهی مریه‌می دایكی عیسی (علیه السلام ) چۆن بووه ؟ , وه‌ڵام : ڕۆژووی بێ ده‌نگی بووه واته هیچ قسه‌ی نه‌كردوه .
64-پرسیار :بۆچی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان + شه‌ش ڕۆژی مانكی شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) وه‌ك ساڵێك وایه ؟ , وه‌ڵام : پاداشتی یه‌ك چاكه‌یه‌ك به (10) یه به‌لای كه‌مه‌وه , كه‌واته 36 ڕۆژ 10 قات زیاد بكرێت ده‌بێته 360 ڕۆژ وه ساڵێكیش 360 ڕۆژه .
65-پرسیار :به پێ ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا [ صلي الله عليه وسلم ] سێ شت هه‌یه له ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌رانی پێشووش بووه ؟ چین ؟ , وه‌ڵام : دره‌نگ پارشێو كردن , زووبهربانگ كردنه‌وه , پێش خستنی لای ڕاست به‌سه‌ر لای چه‌پدا .
سايتى به هه شت
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda