ئه‌گه‌رچی چاویشم خێله، به‌ڵام قه‌یناکه گوێم لێته
وشه‌ی تاڵ و جنێوی پیس، له لای من نوقڵ و چکلێته
*****
له زیندانی دڵا، به‌ندی ده‌سم پاوانه‌که‌ی پێته
گلێنه‌ی چاوه قوربانی، له جێی گواره‌ی په‌نا گوێته
*****
هه‌رچی چاو شین و قژ زه‌رده، پشقل و که‌رسه‌کی ڕێته
ڤینۆسی خواوه‌نی جوانی، له ئاستا حوسنییه شێته
*****
له بۆن و ده‌نگی غازاتت که وا چه‌شنی دینامێته
مه‌ست و بێهۆشم ده لێیده به‌سه‌رمانا، ئه‌گه‌ر پێته
*****
که ده‌ست هه‌ر په‌لئه‌کێشێت، چی بکا کوژراوی هه‌رمێته
که چاو فرمێسک ئه‌بارێنێت، ئه‌بڵه‌قی حه‌وتی ده‌رپێته
________________________________________
ئه‌و ده‌موچاوه‌ت که چرچه، نه‌قسی ڤیتامینییه
ئه‌و مل و شانه‌ت که گێڕه، سه‌به‌ب گۆزه‌ی کانییه
تۆ هه‌تا ئێستاش مه‌کینه‌ی قیمه‌که‌ت هه‌ر هاندله
هه‌موو ده‌رمان و مکیاجت، مێخه‌ک و سمڵ و کله
فه‌قه‌رات و پشتی کۆمت ده‌ردی گسکی ده‌ستییه
ڕاکه تاکو جێگه ماوه، ده‌رچۆ له‌و به‌دبه‌ختییه
حاجه‌ت و جلشۆردنه وا پێستی ده‌ستتی بردووه
فڕه‌ی په‌ره‌مێزی نانه گوێچکه‌تی کپ کردووه
ئه‌مه‌نده‌ت بادا ته‌شێکه‌ت وا پڕوزه‌ت لێ بڕا
نابینی خاتوونی میمزات چۆن به دوو ساڵ هه‌ڵگڕا
ڕۆژ له دووی ڕۆژ جوان ئه‌بێت ئه‌م وه‌ک شه‌رابی کۆنه‌ساڵ
تۆش ئه‌ڵێی پۆڕی خوراوی هه‌ر ده مانگ و یه‌ک مناڵ
ئه‌مه‌نده خۆت ڕه‌تان تاکو بووی به دوو هینی هه‌لاج
رۆژێ نه‌ت دی ڕاکشانی سه‌رلمی به‌حر و مه‌ساج
وه‌ره ڕاکه! به گوێی من که! ئه‌و ژیانه‌ت هه‌ر نه‌وێت
بۆ ته‌ماته هه‌ڵبژاردن، بۆ به‌قاڵ لێت توڕه بێت؟
دوێنێ هه‌ر وه‌ک شه‌کله‌مه، ئه‌مڕۆکه عه‌ینی نانی جۆی
تاوسی باخی به‌هه‌شت بووی، ئیستا وه‌ک به‌تریق ئه‌ڕۆی
بۆ له‌شی ناساغی تۆ‌یه جه‌رگی پشکۆ ژان ئه‌کا
لێره شه‌سته و، شۆرتی له پیایه و به‌یانیان ڕا ئه‌کا

ناوونیشان: شیعر دۆت کۆم
چاوت وه‌ك مۆنیته‌رى فلات گه‌شه
ئیمه‌یڵم بۆ ده‌نێرى پڕه له هه‌ڕه‌شه
كیبۆردێكم، به په‌نجه‌ى تۆ نه‌بێت تایپ ناكه‌م
عاشقێكم، گه‌ر نه‌تبینم ڕیفرێش ناكه‌م
شه‌وان ئه‌وه‌نده بیرت ده‌كه‌م تا پرۆسێسه‌رى خه‌یاڵم جام ده‌بێ
شه‌وان دڵم ده‌بێته فۆڵده‌رێك و پڕ له ئایكۆنى خه‌فه‌ت ده‌بێ
ئه‌درێسى هه‌موو سایتێك ناوى تۆم بیر ده‌خاته‌وه
چونكه ناوى تۆ‌یه دڵم دیفراگمێنت ده‌كاته‌وه
زمانم میدیاپله‌یه‌رێكه و سه‌مفۆنیاى عیشقت بۆ ده‌چڕێ
ئه‌م هارده‌ى دڵم خه‌مه‌كانى تۆش سه‌یڤ ده‌كا و هه‌ڵیانده‌گرێ
كاتێ شه‌وان له‌نیگاى تۆ دڵم بێبه‌ش ده‌بێ
باكگراوندى ژیانم تارێك و لێڵ و ڕه‌ش ده‌بێ
حه‌ز ده‌كه‌م تۆ نیشتمان و خۆشه‌ویستم بى
ڕامى یه‌ك گێگاى نێو مه‌زه‌ربۆردى هه‌ستم بی
به‌ڵام ڤایرۆسى ئه‌م حه‌زه شێته‌ى من
له ئه‌نتیڤایرۆسى ڕقى تۆ تێپه‌ڕ نابێ
عیشقیشت مۆنیته‌رێكه و
به هه‌زاران فلته‌ریش تاریك نابێ
من له‌باكگراوندى جوانى تۆ تێناگه‌م
حه‌زده‌كه‌م دایمه هه‌ر سه‌یریان بكه‌م
سینگت پادێكه و دوو ماوسى له‌سه‌ره
حه‌زده‌كه‌م هه‌ر كلیكیان له‌سه‌ر بكه‌م
چاوى تۆ باشترین سێرچه و من شادى تیا ده‌دۆزمه‌وه
وه‌ره له سیدى ڕۆحم خۆت بخه نێو ویندۆزمه‌وه
كیبۆردى ژیانم ته‌نها پێنج پیت ده‌نووسێ
ئه‌ویش یوزه‌رنه‌یمى تۆ‌یه
فۆتۆشوپى خه‌یاڵیشم ته‌نیا وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێ
ئه‌ویش له‌یه‌ر و ستایڵى چاوى تۆ‌یه
تۆ كاشمیمۆرى پرۆسێسه‌رى ڕۆحى منى
بۆیه هه‌موو كات له لای من ئۆتۆ ڕه‌نی
ناوى تۆ هه‌موو كات لاى من سیرێلنه‌مبه‌ره
نیگایشت جوانترین سكرینسه‌یڤه‌ره

ناوونیشان: گه‌نده‌ڵی
ئه‌وا کاکی چرچ و لۆچیش هاته ڕیزی گه‌نده‌ڵی
ئا‌وڕێ نادا ببینێ ته‌رس و ڕیخی پاشه‌ڵی
باوکی ئه‌لمه‌ڕحومی تا مرد هه‌ر به به‌رد هینی ئه‌سڕی
جارێکیش ڕوبعێکی کاغه‌ز ڕووی نه‌کرده باخه‌ڵی
تۆزێ ناوچاوی سپیباوه، ئه‌ویش جێگای تفه
ئه‌گینا مه‌علوومه لای خه‌ڵک، ڕووی وه‌کو بنمه‌نجه‌ڵی
مه‌که‌ن سه‌یری سنگی شێر و چاوی وه‌ک باز و هه‌ڵۆی
کاتی خۆی زۆر جار به‌زی کلکیشی خسته ناو گه‌ڵی
پاشقول و پوول و فیعل تۆ ده‌ربهێنی له‌و سه‌ره
لێیده که‌شکێک جا ئه‌زانی مێشکی پووت و پووچه‌ڵی
ساڵی په‌نجاکان ئه‌ڵێن تورکێک ئه‌چێته دێکه‌تان
دیاره ته‌سنیعی ئه‌وی، هه‌ر بۆیه شه‌یدای گێچه‌ڵی
قنگ له کورسی و ده‌م له قووتی مه‌مله‌که‌ت هه‌ر گیر ئه‌که‌ی
قووت ئه‌ده‌یت و ڕای ئه‌کێشی، عه‌ینی ده‌عباکه‌ی ده‌ڵی

ناوونیشان: خانمی ته‌ڵه‌ته‌قێن
ئه‌ی خانمه جامبازه‌که‌ی ته‌ڵه‌ته‌قێن
ئه‌م عه‌شقه‌ی تۆ فریشته‌یه، یان گرێکوێره‌ی به‌نه‌خوێن؟
چاوه‌کانت به ڕۆژ جووتێ ئاسایشن، منی لگاوچی ڕاو ئه‌نێن
شه‌وانه‌ش ئه‌بن به چه‌ته‌ی سه‌ر شه‌ستییه‌که و
هه‌ڵم ئه‌بڕن،
ده‌ورم ئه‌گرن،
هاوار ئه‌که‌ن ڕووت به‌ره‌وه!
کاتێ به ڕووتی ئه‌مبینن، خێرا هه‌ڵدێن.
ئه‌ی خانمه جامبازه‌که‌ی ته‌ڵه‌ته‌قێن
چیت ئه‌وێ له منی ماندوو؟
ئه‌مکوتی له ده‌سکه‌وانا و ئه‌مجنی به شه‌کرشکێن؟
نه گۆنات ڕه‌حه‌ته‌ڵقوومه تا دوو لێوم بکه‌م به بسکیتی که‌ره
نه گه‌ردنت شووشه‌ییه تا له شکان بتپارێزم
هه‌روه‌کو ته‌لی په‌نجه‌ره.
خۆ که‌پم له چا‌وا نییه، من ئه‌ڵێم ئه‌وانه شووتین
تۆ پێم ئه‌ڵێی نه‌خێر هه‌رمێن
خۆ کچه‌که‌ی تایتانیک نیت، په‌لت بگرم و ڕاتکێشم
بچینه ناو جێبه‌که‌وه و
حیمایه‌کانی باوکیشت، چنگ له‌سه‌ر شان ڕاومان بنێن
ڕاسته دڵم مناڵێکی چڵمنی سه‌ر جاده‌که‌یه
به‌ڵام هیچی له تۆ ناوێ
نه هه‌ڵماتێن، نه هه‌للوکێن
چونکه لای تۆ وه‌عد و به‌ڵێن
هه‌ر چه‌ند ساتێک پاک و جوانن، نازانم بۆ خێرا ئه‌شکێن؟
هه‌ر ئه‌ڵێی پاسکیلی کرێن.
که وای لێهات، هه‌زار فاکت به فیکێکم
سه‌روحه‌جت به تیلێکم
تیره‌کانت له دڵێکی مردوو ئه‌درێن

ناوونیشان: نامه‌ی سایه‌ق به‌رازیلییه‌ک بۆ ده‌نكه‌كه‌ی
ئازیزه‌كه‌م بۆ تووڕه بووی هێور‌به‌وه
ڕادێته‌ری گه‌رمی دڵم فێنك كه‌وه
له‌و ڕۆژه‌وه كه تۆ زیز بووی به‌رز بۆوه
حه‌ماوه‌كه‌م، به سه‌هۆڵیش سارد نه‌بۆوه
دیلكۆی عه‌شقم وا سووتاوه پێم چاك نابێ
خه‌تای تۆ‌یه، خۆشه‌ویستی قه‌ت وا نابێ
به ته‌نها تۆ له‌ناو دڵما جێت بۆته‌وه
نه‌فه‌رات نیم، تا جێی خه ڵكی تر بێته‌وه
ئه‌وه‌نده به دوای تۆ كه‌وتم، قاچم سوا
كه په‌نچه‌ر بووم دڵنیا به، به ویل ناڕوا
من حه ز ئه‌كه‌م هه‌موو كات وه‌ك ده‌شبڵه‌كه‌م
نزیك بیت لێم، تا هه‌میشه سه‌یرت بكه‌م
چی ڕوویداوه! بۆ ئه‌وه‌نده كه‌لله‌ڕه‌قی
له داخی تۆ جووتێ تایه‌ی تازه‌م ته‌قی
پێ بكه‌نه، واز بێنه له ڕق و كینه
خه‌نده‌ت بۆ من وه‌كو كۆپوونی به‌نزینه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه دڵت له من ڕه‌نجاوه
له‌تره ئه‌كه‌م، ئه‌ڵێی كابرێته‌ر‌م گیراوه
سوێند بێ ئه‌گه‌ر زوو نه‌یه‌یته باوه‌شمه‌وه
بتمرێنم، ڕه‌قه‌مه‌كه‌ت بفرۆشمه‌وه....

ناوونیشان: (نامه‌ی شه‌شه‌م) پاش سه‌فه‌رکردنی حاجی بۆ ئه‌سته‌مبوڵ
بۆ لێم ناپرسی ئامه گه‌ڵگه‌نیو، بووم وه فلیمی هه‌تیو و مه‌تیو
گۆج و ئیفلیج بی، گاگۆڵکێ بکه‌ی، بۆت ڕانه‌گیرێ و یه‌کسه‌ر لێی بده‌ی
هاوار که‌ی مناڵ قه‌دعه بێرن بۆت، تا ئه‌گاته لات بیکه‌یته ژێر خۆت
ئه‌و سه‌گه گه‌ڕه‌ی گه‌نه تێی ئه‌دا، قه‌ت جێی خۆی نادا وه منی گه‌دا
خوله بێقیمه‌ت دوو ڕۆژی بردین، هه‌ر گه‌شتینه وان خۆی لێ ون کردین
وه‌عده‌کان گشتی به‌س تێخستن بوو، بۆ ناو ته‌ڵه‌که دانڕۆکردن بوو
ئه‌یووت وه‌جبه‌ی من یه‌ک شه‌و ڕۆییوه، جه‌ندرمه و پاسدار گشتیم کڕیوه
هه‌ژده شه‌و ڕێم کرد ده‌شت و دۆڵ و شاخ، پێیه‌کانم بوون وه سمی وڵاخ
هه‌ر ئه‌وه‌ڵین شه‌و چوینه تورکیا، وتی ڕێگامان که‌مینی ها تیا
ئه‌چم سوڵح ئه‌که‌م له‌و قه‌ره‌قووله، هه‌تاکو ئێستا خوله مه‌جهووله
ئه‌وه سێ مانگه من له‌م وڵاته‌م، چوار ڕۆژ له‌غه‌سل و دووان له سه‌ر جاده‌م
بمبینی ناڵێی ئه‌مه حاجییه، تانجی له چاوما فیلی هیندییه
چش له ڕه‌تانن چش له بێخه‌وییم، پێم ئێژن ئیبنه و ئامانه‌قۆیم
ئیبنه یانی حیز قووڕکه‌ی وه سه‌رما، ئه‌وتر نایه‌ژم نایه وه ده‌مما
ناچاری نه‌وێ توتکه ئه‌تاتورک، ئه‌مکا به مه‌ڕ و خۆیشی وه گورگ
ته‌له‌فونم کرد بۆ عه‌زه و مه‌دام، ئیهمالیان کردم، هینیان پیشان دام
ئه‌یووت گاجووتم خۆم بڕه‌تێنم، دۆلار بده‌م و به‌ڵا بسێنم
هه‌رخزم خۆمان دایکی خێوی گام. ئیشی ڕه‌شم کرد خه‌وه‌ریان لێ دام
ئه‌وه سێ مانگه من بێ مه‌عاشم. نیمه مووس بکڕم ڕیشم بتاشم
جارێ خه‌م عه‌به و حه‌مه کوشتوومی، پێیان ڕاناگه‌م له‌به‌ر نه‌بوونی
به‌و خوایه‌ی ده‌رگای به‌ختی لێ گرتوون، له گوێنی برنج جانتام بۆ کردوون
فاته‌ش پێی وتم وه‌عز گۆڕاوه، بنکڕ سووتاویش بۆ تۆ نه‌ماوه
ئه‌گه‌ر هاتیشی نه‌یه‌یته له‌نده‌ن، ها له‌یره خه‌ڵک سنوورداش ئه‌که‌ن
خوا خووری داوه بۆ نایکه‌ی به ڕیس، بۆ وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه نابی وه پۆلیس
وه‌رحاڵ کارێکیان کرد به هه‌ردووکیان، وتم چوار گه‌ڵا بنێرم بۆتان؟
ئیساکه فێربوون جواب ناده‌نه‌وه، ئێژن ڕۆنگ نه‌مبه‌ر، دای ئه‌خه‌نه‌وه
کۆڵم کۆکردۆ لێیده‌م بۆ وێنان، بووم وه نه‌فه‌ری سالاره‌گوێپان
پێڵاو لاسیقم توند کرد له پێما، یه‌که‌م شه‌و له قووڕ ئیفسه‌ڵا جێ‌ما
یه‌که‌م جار خوله چاکی ته‌زانم، ئه‌مجار قووتم دا دۆلاره‌کانم
که دائه‌نیشتم ئه‌هاته خوارێ، جیام ئه‌کردنۆ وه چیلکه دارێ
نه‌وا بیبینێ یه‌کێ له‌لاوه، وه‌خۆما ئه‌سڕی و قووتم ئه‌داوه
زه‌ختم داوه‌زی و له وه‌جبه جێمام، چه‌وره‌ی قاچاخچیش چینێکیان لێ دام
نۆ شه‌و ڕۆشتبووین ئاخریه‌که‌ی گیراین، سوار ئیڤا کراین بۆ سجن براین
وه ده‌سکێشه‌وه پۆلیسی یۆنان، ئه‌م دیو و ئه‌ودیو عه‌یبیشمان گه‌ڕان
ئینجا که ده‌ستیان بۆ پشته‌وه برد، دوو ئینج په‌نجه‌یان وه هینمانا کرد
جه‌ماعه‌ت وتیان گۆشتبه‌راز نه‌خۆن، با خڕ دانه‌نێن گه‌ڵاوگه‌ڵ نه‌ڕۆن
به‌ش ئه‌وانیشم لووش کرد تا توانیم، با ئێستا تێر بم قیروسیا دواییم
ده جووت پێڵاوم له‌و ڕێیا دڕی، چی بکه‌م نایهێنێ ناوچاوی خوێڕی
شه‌نسی من نییه ده‌رچم وه جارێ، خۆ من عه‌زه نیم گه‌زۆم لێ بارێ
بریا ئه‌و ساڵه‌ی لێل عه‌زه‌ی خۆمان، به جووت فه‌قێ بووین لای سۆفی ڕه‌حمان
منیش وه‌ک عه‌زه ڕاوه‌ستامایه، نه‌منوقانایه ڕام نه‌کردایه
من ده‌رناچم و کۆڵم لێیاوه، وه شه‌ق جه‌ندرمه قنگم دڕیاوه
ڕۆحم تیا نه‌ما تاکه‌ی ڕسوایی، هاکا خل بومۆ به‌ره‌و ئاوایی

ناوونیشان: (نامه‌ی پێنجه‌م) له ئامه‌ی شاره‌زووره‌وه بۆ فاته له له‌نده‌ن
نامه‌که و گه‌یشت خوشکی دڵله‌لام، ئاڵۆشم تێ که‌وت ئاگری تێ به‌ردام
زۆر تامه‌زرۆ بووم خوشکی دووروڵات، خستمه سه‌ر دڵم سوکناییم پیا هات
سكئێشه‌م هه‌بوو ده‌سوه‌جێ چا بوو، چونکه که‌لیمه‌ی له‌نده‌نی تیا بوو
دوکه‌ڵ هه‌ڵساوه له شاره‌زوورۆ، ئامه کوڵیاوه وه سه‌ر ئاگرۆ
مه‌راق کوشتمی، خه‌م دڵی بردم، کاره‌با چوڕكێ سیلی پێ کردم
ئه‌گه‌ر ئامه بم خوشکی فاته بم، ئه‌وێ ساڵێ تر له‌و وڵاته بم
بۆچی عاسه‌گول ژنتره له من، تا دوێ چه‌قی بوو له پشقل بزن
ئه‌و له بانوێیا خۆی بخوسێنێ، منیش مێشووله چاوم ده‌ربێنێ؟
شریتێ خوێڕی ناردووه‌ته‌وه، که بینم بووم به هه‌زار که‌رته‌وه
خوا ئه‌و خوایه‌یه عاسه نانودۆ، بووه وه ساحێوی کامێرای ڤیدۆ
فاته گوێ بگره خوشکه باشه‌که‌م، گه‌ره‌کمه حاجی ڕه‌وانه بکه‌م
قسه‌ی ته‌واوم به حاجی داوه، یا سه‌فه‌ر بکا یا ده‌رکراوه
په‌مپم لێ یاوه سوور داگیرساوه، بوخچه‌ی سه‌فه‌ری له ژوور سه‌ر ناوه
مه‌حموویه هه‌بوو ڕه‌فیقی کاکه‌م، ئیسا مه‌شهووره وه خوله‌ی به‌له‌م
ئه‌یووت ئامه‌خان دانیشه بێخه‌م، بزانه من خۆم چۆن بۆتی ئه‌به‌م
ئه‌شیووت بۆچی وه قسه‌ی من ناکه‌ن، تۆش بێی له‌گه‌ڵی خێراتر ئه‌گه‌ن
قاچاخچی له‌مسه‌ر پاره ئه‌سێنن، ئه‌م ئێژێ مانگام بۆ بخه‌وێنن
ئامان فاته گیان خافڵی نه‌که‌ن، حاجی فه‌قیره نه‌وا قووتی به‌ن
هه‌تیو و مه‌تیو نه‌یخه‌ڵه‌تێنن، گشت پاره‌که‌شی له قنگ ده‌ربێنن
ماستم برد بۆ شار حه‌فته‌ی ڕابردوو، کوێرایم دایه ڕه‌فیقم نه‌بوو
ئیتر شه‌وه‌که‌ی نه‌گه‌ڕامه‌وه، له ماڵی کاکه سه‌عه مامه‌وه
کافه ئه‌یزانی له هۆی مانه‌وه‌م، دارێکم هاپێ و وه ڕۆحیا ئه‌یه‌م
پێم وت وا فاته شۆرت ئه‌کاته پێ، ئاخر مۆدێلی جێبیشی هاپێ
ئه‌یووت سه‌ریشی بگا به‌و کێوه، ئه‌زانم چه‌ن موو ها به هینیه‌وه
تۆ چیت نوسیبوو له وه‌عز خۆتان، منیش ده ئه‌ونه‌م بۆ خستیته بان
که وتم وه‌عز فاته ئاوایه، ته‌پڵت به‌و ورگه‌ی کافه لێ بایه
ڕه‌سمه تازه‌که‌م نیشان ڕه‌عنا یا، حه‌وت کفنی زه‌رد کرد له یه‌ک ده‌قه‌یا
ئینجا فاته گیان خوشک که‌ی وایه، ئه‌وه‌ی ڕه‌حم بێ وه دڵتا نایه
که‌عبه نه‌ئه‌ڕما بهاتیتایه، نه‌ختێ گه‌ڵاشت تێ بکردایه
قسه‌که‌ی باوکم بیرناچێته‌وه، که قه‌ت کلکی سه‌گ ڕاست نابێته‌وه
جا له‌به‌ر ئه‌وه هیچ عاجز مه‌به، به چاوی حه‌مه به سه‌ری عه‌به
هه‌ر جارێ نامه‌ت دیاری تیا نه‌بوو، نایخوێنمه‌وه و پڕی ئه‌که‌م له گوو
ئه‌و جێیه چییه ئێژن سێکه‌ندهان شت وه‌ک تۆڵه‌که هه‌رزان و تاڵان
هه‌ر کات که‌س خۆمان بۆ ئێره دێتۆ، عاسه یه‌ک شه‌ڵته‌ی پیا ئه‌نێرێتۆ
ئه‌گه‌ر سوخمه‌ت نارد با ڕه‌نگی شین بێ، با له نه‌وعه‌که‌ی ئیلهام شاهین بێ
ڕه‌قه‌م نازانم تا بینێرم بۆت، تۆپێکی ته‌نکی به‌ره له‌گه‌ڵ خۆت

ناوونیشان: (نامه‌ی چواره‌م) له فاته‌وه بۆ ئامه پاش گه‌شتنی بۆ له‌نده‌ن
مه‌رحه‌با ئامه، مه‌رحه‌با ئامه، پێم ناکرێ وه‌سف به هه‌شت نۆ نامه
له وێست له‌نده‌نۆ هه‌تا شاره‌زوور، سه‌لامم هه‌یه بۆ نزیک و دوور
ماڵیان پێ داوین ئێژی سه‌رایه، داڵانێ گه‌وره و چوار ژووری تیایه
مۆبه‌ق و حه‌مام گشتی کاشییه، ماڵ مه‌سوله‌کان خۆشمان وا نییه
ئاوده‌سه‌کانیان کورسییه زه‌قه، ئێژی هێلانه‌ی حاجی له‌قله‌قه
ئامه بمبینی خۆزیا ئه‌خۆی پێم، حه‌فتا ژن شاری له گیرفان ئه‌نێم
ئیستاکێ قژم له ساڵۆن ئه‌بڕم، جوعبه ئه‌به‌ستم پێڵاو به‌رز ده‌کڕم
مه‌خسو‌م حاسڵ بوو گه‌ییم به مه‌رام، دوێکه فاته بووم ئه‌مڕۆکه مه‌دام
نه داوی دش و نه گێچه‌ڵ خه‌سوو، خوا گه‌وره‌تره له سوڵتان مه‌حموو
چۆن جه‌رگم نه‌وێ وه کۆته‌ی قه‌ساب، چه‌ن ساڵه دوورم له نایتکڵاب
شه‌وێ زوو عه‌به و حه‌مه‌مان خه‌وان، لێڵ عه‌زا ڕۆیشتین بۆ کڵاب شه‌وان
ئامه یه‌ک به‌زم و ڕه‌زم و هه‌را بوو، هه‌رکه‌س یه‌کێکی له باوه‌شا بوو
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌ڵێن غه‌ریبه‌ن، جار جاره عه‌زه‌ش له منی ئه‌ژه‌ن
قوله‌یه‌کی ڕه‌ش گڵاسی دانا، خۆی چوو ڕه‌قس کا له‌گه‌ڵ کچانا
چومه نزیکی قورمم لێ خۆش کرد، عه‌زه مه‌شغوڵ بوو گڵاسم فت کرد
ئامه هه‌ر ئه‌ونه له ده‌مم داگر، هه‌تا خواره‌وه کردی وه ئاگر
ئیفلیجی کردم ئه‌و سه‌گبابخێوه، عه‌زه وه باوه‌ش بردبومێه‌وه
ئینجا بێمه‌سه‌ر باس عه‌به و حه‌مه، خوا چۆن ته‌پاڵه‌ی کرد وه شه‌کرله‌مه
ئه‌و حه‌مه و عه‌به‌ی ئاواتیان شار بوو، له ته‌پوتۆزا به‌س چاویان دیار بوو
شه‌ن و بژار و دره‌ویان ئه‌کرد، شه‌و له تاو ئه‌سپێ تویستیان ئه‌کرد
ئه‌وه دوو مانگه گه‌یونه له‌نده‌ن، تا ئێستاش به‌نجن، سه‌یری یه‌ک ده‌که‌ن
ناهه‌قیان ناگرم ته‌سه‌وه‌ر ناکه‌ن، پێنجی به‌یانی حه‌یوان ده‌رناکه‌ن
هه‌تاکو ئێستاش ئه‌چنه جێگه‌وه، هه‌ر ئێژن وه‌حه وه‌ده‌م خه‌وه‌وه
ئامه، یه‌که‌م ڕۆژ چووم بۆ مه‌دره‌سه، بێژه کێم دیبێ، نامیق، مێرد عاسه
وتم تۆ بێژی ئه‌مه نامیق بێ، ئێژی هێستره و دارشه‌قی ها پێ
شه‌که‌ت و مانوو پشتێ چه‌ماوه، ئه‌وت بان هه‌موو دێکه‌ی گێراوه
که بینیم وتم ته‌واو فه‌وتاوه، تومه‌ز ته‌مسیله که‌رامباوگاوه
وتی ئه‌مانه هه‌مووی ساخته‌یه، لێره مه‌عاشی نه‌خۆشیم هه‌یه
بیرته ئه‌و ساڵه بۆ فه‌وج ئه‌چوو، وه‌رگه‌ڕا لاق و شانی سه‌قه‌ت بوو؟
لێره وتویه‌تی که ته‌نزیمی بووم، له سجن به‌عسا وایان لێ کردووم
شه‌وێ لێڵ عاسه هاتن بۆ لامان، ته‌گبیرێ چاکیان کردووه بۆمان
لێڵ عه‌زه به‌درۆ لێک جیاوه ئه‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵێ تریش وه‌رگرین
یه‌کێکیان به‌کرێ به‌ین له په‌ناوه، پاوه‌ن وه پاوه‌ن ئێژێ به‌ولاوه
ئه‌گه‌ر به‌و گێڕه‌ی ئه‌وان لێبوخڕین، چوار ساڵ تر لایه‌ک شاره‌زوور ئه‌کڕین
حاجی هه‌ڵپێچه تا زووه بابێ، نیعمه‌تی ئێره به‌ده‌م باس ناکرێ
بێته تورکیا و ته‌له‌فونێ کا، خه‌م هیچی نه‌وێ عه‌زه ده‌رییه‌کا
بێژه جێماوه با خۆی نه‌جات دا، ترۆزی ڕنیین داد ئێوه نادا
کون له جه‌رگی که هه‌تا ئه‌ینێری، وه گوێی نه‌کردی گوو بکه‌ره خێری
با ئه‌م فرسه‌ته له ده‌ست خۆی نه‌یا، ئه‌ینا خۆی ئه‌تڕێ وه هین عه‌زه‌یا
ئه‌ینا تۆیش هه‌تا سه‌ر ئه‌نێیته‌وه، ئه‌وێ ته‌پاڵه وشک که‌یته‌وه
ژن ئه‌یره دایم خه‌ریک خۆیانن، یا له سه‌ر به‌حرن یا له بایانن
ئنجا ئامه گیان با قسه‌ت بۆ بکه‌م، چووی بۆ شار سه‌ر به له کاکه سه‌عه‌م
له‌لاوه بێژه کافه مه‌رکانه، ئه‌ها پێم ئه‌وت ده‌وران ده‌ورانه
زۆر هات خۆی بادا وه جلی ته‌سکۆ، نه‌مرم ئه‌و هه‌قه‌ی لێ ئه‌سه‌نمۆ
ئێسا بمبینێ چۆن خۆم ئه‌گۆڕم، له داخ ئه‌و هاتم پێچکی وه گۆڕم
وا ڕه‌سمێکم نارد لێڵ ئه‌م نامه‌یا، هه‌ڵی بواسه وه ئا‌شه‌که‌یا
ئینجا زه‌ین بده ڕه‌حه‌ی کچ ئه‌خته‌ر، چۆن له کون لووتی دووکه‌ڵ دێته ده‌ر
زۆریان پێ وتم فاته قژڕشکن، بۆیه زه‌ردم کرد وه کوێری دوژمن
ئیتر خواحافیز هیمه‌تێ بکه‌ن، فاته‌ی ژن عه‌زه له وێستی له‌نده‌ن

ناوونیشان: (نامه‌ی سێهه‌م) عه‌زه دوای وه‌رگرتنی سیاسی
فاته مژده‌وێ فاته مژده‌وێ، نه‌خشم هێناوه و سیاسیم ها پێ
نامه‌م پێ گه‌یی له هۆم ئۆفیسۆ، فووله‌رفووجی دراوه وه تۆ
ئێسته ئه‌توانم پاسپۆرت بسێنم، هه‌ق خۆشمه خۆت و شه‌ش مناڵ بێرم
کات خۆی نووسیبووم چوار مناڵی زیا، هه‌ر خۆم ئه‌مزانی چه‌ند خێری ها تیا
ئه‌مزانی که‌وا ڕۆژێ وه‌ک ئه‌مڕۆ، ئه‌بێ وه خێر و ئه‌یفرۆشمۆ
خۆیزا و برازام لێ کۆ نه‌که‌یتۆ، من هه‌ر ده‌مێکه فرۆشتومه‌تۆ
کوڕێ ها لێره ێژن نووسه‌ره، بووه وه فلیم ئه‌و قوڕوه‌سه‌ره
له پێش منه‌وه هاتووه‌ته له‌نده‌ن، ڕه‌فزێکیان دایه ئێستا بووه وه په‌ن
به ڕۆژ حه‌ماڵه، گونیشی قۆڕه، شه‌ویش له پییزا سایه‌ق ماتۆڕه
ته‌ڵاقی ئه‌خوارد ئه‌یووت عه‌زه‌گیان، سیاسی‌و بۆ یه به عه‌رزوعاسمان
هه‌ر زوو گفتم دا مناڵ ئه‌و بێرم، بۆ هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ق خۆی بسێنم
تۆش وورده وورده خۆ‌و کۆ بکه‌رۆ! په‌ڕوپاتاڵ و بوخچه پێچه‌رۆ!
هه‌زار دینارم لای باوکم ماوه، هه‌ڵی نه‌پێچی ئیتر فه‌وتاوه
گه‌ر ماڵت فرۆشت، هه‌ڕاجی نه‌که‌ی! ده‌نکێ گه‌نموجۆ وه خه‌سار نه‌یه‌ی!
له ده‌رزییه‌کۆ تا مانگا و حه‌یوان، خاتر که‌س نه‌گری یه‌ک عانه و قڕان!
بیخه مه‌زادۆ بزانه کامه، فلسێ زیایی دا ئه‌وه برامه
پاره‌مان ئه‌وێ بۆ ئه‌و ڕێگایه، شه‌وێکی ئوتێل وه نیو گڵایه
چی بکه‌م پۆلیسی سووری ناهێڵن، ئه‌گینا ئه‌مووت کیسه‌خه‌و بێرن
جارێکه مه‌تعه‌م ئه‌ونه گرانه، ئه‌بێ هه‌ر بێنی نه‌ختێ که‌لانه
تراکتۆره‌که به حاجی بییه، بێ خاتروخۆتر هیچ عه‌یب نییه
فه‌قه‌ت خانووه‌که قه‌د زایه نه‌که‌ی، یاشت وه کرێ وه خزمی نه‌ده‌ی
نه‌وا ڕۆژێ بێ قه‌رارێ ده‌رکه‌ن، بۆمان پێوه‌نێن سنوور‌داشمان که‌ن
من خۆم بێمه‌وه بییه‌م وه کرێ، کاکه‌م داوای کا شه‌رم ئه‌مگرێ
منیش نامه‌وێ بییه‌م وه‌کاکه‌م، گه‌ر وتی نیمه دوایی چی لێ که‌م
من ئه‌ونه‌م هه‌یه خزم و که‌س فه‌قیر، ئاوا بمبینن ئه‌مده‌نه به‌ر تیر
یه‌ک و دووانیش نین بڵێم قه‌یناکا، بارکلی بانقیش بێنمۆ به‌ش ناکا
هه‌ر له‌وانه‌یه خۆشم ده‌رنه‌خه‌م، بێمه سه‌ر جسر چاوه‌ڕێتان که‌م
ئیتر خواحافیز هه‌تا دێمه‌وه، چنگت قاییم بێ، پێت نه‌ڵێمه‌وه!

ناوونیشان: (نامه‌ی دووه‌م) وه‌ڵامی فاته له شاره‌زووره‌وه
نامه‌که‌ت گه‌یشت مێردی ڕه‌نجه‌ڕۆم، مارفی موختار خۆندییه‌وه بۆم
منیش سڵاوێ گه‌رمو لێ ئه‌که‌م، ئاغا و سه‌رداری خزم و زێده‌که‌م
پارووه‌که‌ی ده‌مم تیغی شمشێره، ڕۆسته‌م ڕۆیوه و ساحه بێ شێره
تراکتۆره‌که‌م سایه‌قی نییه، ماڵ وه بێ عه‌زه قیمه‌تی چییه؟
هه‌نگوین وه بێ تۆ ژه‌هرێکی تاڵه، شه‌وان باڵ ئه‌کوتم جێگه‌و وه‌تاڵه
گه‌ر تاوێ بکه‌م که‌روێشکه‌خه‌وێ، خه‌وێ نابینم عه‌زه‌ی تیا نه‌وێ
مه‌ڕ و ماڵاتت هه‌ر هه‌موو ساخن، حه‌مه و عه‌به‌یشت پۆشته‌وپه‌رداخن
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بمرێ که‌ره‌لات، فرۆشتمه‌وه به حاجی برات
عه‌زه ئه‌م عه‌قڵه‌و تاکه‌ی نوقسانه، چۆن نیو گڵا به‌م وه عاره‌بانه
خۆ حه‌مه و عه‌به ساغ و سه‌لیمن، به‌رخی نێریشن بۆ سه‌ربڕینن
تا حه‌مه و عه‌به له شاره‌زووران . پێیه له زه‌رعات پێیه لای حه‌یوان
ڕێم پیشان مه‌یه نه‌چمه ده‌غڵ و شه‌ن، وه پاره‌ی قنگر گه‌یشتیته له‌نده‌ن
شیاکه‌و ئه‌ماڵی، من ناردمی وه‌زۆر، ئیساکێ لێم بووی وه پرۆفیسۆر
ئێمه زۆر باشین خه‌م ئێمه‌و نه‌وێ، کۆششێ بکه بمانبه ئه‌وێ
هه‌ر زه‌می خوله‌ی ئامۆزات ئه‌کرد، گه‌شته نه‌رویج و خاوه‌ریشی برد
سێ چوار ده‌فته‌ری نارده‌وه بۆیان، بوون وه ساحێوی ده‌ڕاسه‌ی خۆیان
منیش له ته‌یری بێ ڕه‌فیق ئه‌که‌م، تا دێمه له‌نده‌ن سیل و دیق ئه‌که‌م
عه‌زه پێم بێژه له‌نده‌ن چۆنییه، ئێژن لای ئێوه غاز وه بۆرییه!
بێژی من نه‌مرم وه له‌نده‌ن بگه‌م؟ له‌سه‌ر به‌لوعه ئاو گه‌رم بکه‌م؟
ئه‌ی ئه‌و دووکانی دیسکۆیه چییه؟ چاو چاو نابینێ و که‌س وه که‌س نییه
دوێکه چووم بۆ شار وه نیاز له‌نده‌ن، له مه‌زادخانه، ده‌رپێی کابۆم سه‌ن
دوو شه‌به‌ق گوڵی له‌دوواوه تیایه، ئه‌منه ته‌زیقه قاچم هه‌ڵنایه
فانیله‌یه‌کی سپیش وه سه‌ریا، هه‌زار که‌لیمه‌ی ئینگلێزی ها تیا
خوا حافیزت بێ و له یادمان نه‌که‌ی، هه‌ر له ته‌گبیر به تا ده‌رمان ئه‌که‌ی
شا‌نس و به‌ختی باش دایم براو وێ، ئیمامی زامن پشت و په‌ناو وێ
وا ناردم دیاری، بڕوێش وکه‌شک، دوو ده‌رپێی خام و ترخێنه‌ی وشک
ژنی خۆ‌و فاته، دایک عه‌به و حه‌مه، حه‌وتی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه.

ناوونیشان: (نامه‌ی یه‌که‌م) له عه‌زه له‌نده‌نییه‌وه بۆ فاته‌ی ژنی له شاره‌زوور
سه‌لاموعه‌له‌یک له ژنی جوانم، له فاته‌که‌ی خۆم، ده‌وا و ده‌رمانم
سڵاوێ گه‌رم وه‌ک ئاگر و نوور، له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و شاره‌زوور
فاته گیان چۆنی لێل وه‌عزی شارا؟ به‌خوا بێمنی پێته‌وه دیاره
کوێرایم دایه بۆ چه‌رخی دنیا. که وای لێ کردین بنووین به ته‌نیا
ئه‌ی حه‌مه و عه‌به چۆنه وه‌عزیان؟ پۆشته‌ن یا شڕه جلوبه‌رگیان؟
با ته‌نه‌که ئاو نه‌ده‌ن وه شانا، وا نیو گڵام نارد بۆ عاره‌بانه
توخوا مانگاکان هیچیان نه‌مردوون؟ ئه‌ی گه‌وڕه‌که‌و بۆ چاک نه‌کردوون؟
ده‌ستی من شکێ قڕم تێ خستن، بۆ ئه‌و خاریجه نیوه‌م فرۆشتن
به‌ڵام فاته گیان خه‌فه‌ت نه‌خۆی تۆ، پاره‌ی هه‌ر هه‌مووم ده‌رهێناوه‌تۆ
ئیشێکی باشم دۆزیوه‌ته‌وه، گڵایه زۆرم خڕ کردۆته‌وه
سیقه‌شم نییه له بانقیان که‌م، ئه‌بێ هه‌موو شه‌و تێر تێر بۆنیان که‌م
له ژێر لێفه‌که‌م ڕۆژ ئه‌که‌نه‌وه، دڵخۆشی زامی زووم ئه‌ده‌نه‌وه
عه‌زیزن به‌قه‌ر نووری چاوانم، سوکنایی دڵم ته‌نیا ئه‌وانن
ده‌ستم له بانی که‌لامه‌ڵا وێ، له تۆ شیرین تر مه‌گه‌ر گه‌ڵا وێ
گه‌ر تۆش حاڵی من ئه‌پرسی چییه؟ هیچ خه‌م و ده‌رد و مه‌راقم نییه
فاته بمبینی ئێژی داربه‌ڕووم، له ته‌ڕی ئه‌خۆم له وشکی ئه‌نووم
له جیاتی پاته پووتی به‌رز ئه‌کڕم، هه‌ر به کلێنس قنیشم ئه‌سڕم
له‌وه‌ته‌ی قاچم له‌وێ بڕیوه، نه کێچ نه ئه‌سپێ هیچیم نه‌دیوه
ئێستا جامانه‌م له‌سه‌را نییه، وڵات بێ دیسکۆ سه‌رگه‌ردانییه
ڕه‌قسێ عه‌جایه‌ب فێربووم فاته گیان، سه‌رم له عه‌رزو قنگم له عاسمان
ئیتر تا بڵێی زۆر که‌یفم هه‌یه، ته‌نیا خه‌میشم دووری ئێوه‌یه
ئه‌گه‌ر خوا بکا سیاسیم پێ به‌ن، مناڵه‌کانی کاکه‌شم لێره‌ن
به‌ڵام تۆ ئه‌مه نه‌ڵێی به کاکه‌م، نه‌ک وا بزانێ وه به‌لاش ئه‌یکه‌م
هه‌ر مناڵێک و ڕبه‌یه دۆلار، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یویست مه‌منوونه هه‌زار
فاته گیان ئیتر له‌مڕۆ به دواوه، هه‌ندێ شت هه‌یه بینێره لاوه
چونکه عه‌زه‌ی تۆ له ئه‌وروپایه، ته‌علیقی خه‌ڵکی کۆتایی نایه
مه‌چۆ بۆ قنگر به سوار تراکتۆر، ده‌سکه‌نه مه‌که له به‌ر سووری خۆر
کراس تازه که با پینه به‌س وێ، با خه‌ڵکی نه‌ڵێن ڕووی عه‌زه ڕه‌ش وێ
ئیتر وه‌سه‌لام ژنی شۆخ و شه‌نگ، مسته‌ر عه‌زیزت له شاری له‌نده‌ن.

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda