يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

انضم إلى المنتدى ، فالأمر سريع وسهل

يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

يانه ى كورد تيشك

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

kurdtishk

كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Www.ramanrealy.xtgem_2
سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  I313948738_92035_5
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Www.ramanrealy.xtgem_2
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  2702051sgrzgsxkiq_7
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Www.ramanrealy.xtgem_2
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Love
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  7
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Ramanrealy_12
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  39_2
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  1
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  H4new.com-8cdb8d9449
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Ykurdistan-af7528fb84

المواضيع الأخيرة

» ته فسيرى قورئان به كوردى وكام دةنك خؤشت ده وى داونلؤدى بكة
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran

» په‌رده‌ی كچێنی چییه‌؟ جۆره‌ ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی‌ په‌رده‌ی‌ كچێنی‌ ... سه‌ره‌تای‌ ژیانیكی‌ نوێ‌؟ ....هتد
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار

» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara

» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له‌ 50 زمان
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad

» ئه م سايته تايبه ته به يارى
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal

» له‌ (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه‌ و ئه‌فرۆشرێت + 18
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda

» وينه يه كى ناخ ته زين
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda

» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda

»  انتى فايروسى اتورن
كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda

نوفمبر 2024

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن

    ئازاد خوزكه
    ئازاد خوزكه
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری يانه ى كورد تيشك


    عدد المساهمات : 232
    تاريخ التسجيل : 06/08/2011

    كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Empty كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن

    مُساهمة من طرف ئازاد خوزكه الجمعة سبتمبر 16, 2011 3:44 pm

    كچانیش توانج لە كوڕان دەدەن  Cf2677862f

    هەندێك لە كچان لە رێگەی وەڵامدانەوەی كوڕانەوە فێری توانج لێدان دەبن

    شاناز حەسەن

    سەرەتا كە كوڕان توانجیان لە (فرمێسك) دەدا، لە شەرما سوردەبوویەوە، بەڵام ئێستا خۆی بووە بە یەكێك لەوانەی كە توانج لە كوڕان دەدات‌و توانجی بەلاوە ئاسایی بووەتەوە.

    فرمێسك عەلی 20ساڵ وتی»من كچیشم توانج ئەدەم، ئەوە شتێكی زۆر ئاساییە، پێویستە بوونی خۆمان بسەلمێنین، بۆئەوەی كوڕان هەروا نەزانن، ئێمە ئامێرێكین، حەزیان بە چی بێت دەتوانن پێمان بڵێن».

    هەرچەندە بەزۆریی كوڕان توانج لە كچان دەدەن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا كچانیش لەسەر ئەوە راهاتوون توانج لە رەگەزی بەرامبەر بدەن، بەڵام بە زۆریی وەكو كاردانەوە بەكاریدێنن، كاتێك كوڕێك توانجیان لێدەدات.

    هەندێك جار توانجەكان ئاسایی نین‌و دەگەنە ئاستی لەكەداركردنی كەسایەتی یەكترو كێشەی دیاری لێدەكەوێتەوە. كەسی توانجدەر بەزۆریی ئاستی رۆشنبیریی لاوازە.

    هێرۆ كەمال 21ساڵ، خوێندكاری شەشی ئامادەیی، وتی»توانج دان بە رای من دیاردەیەكی زۆر ناشرینە، كەلەناو گەنجەكانماندا بەداخەوە بۆتە خویەكی ناشرین».

    ئەم كچە ئەوەی زۆر بەلایەوە ناخۆشە ئەوەیە بەتەنیا بێت و كوڕێ‌ توانجی لێ‌ بدات وتیشی»زۆریش رووبەڕووی ئەوە بوومەوە، بەتایبەت لە بازاڕدا».

    ئەم دیاردەیە هەرلەكۆنەوە لەناو كوڕاندا هەبووەو توانجیان لە كچان داوە كاتێك بەلایاندا تێپەڕدەبوون، بەڵام لە ئێستادا تارادەیەك لەناو كچانیشدا بووەتە دیاردەیەكی باو.

    هەندێك كەس دەڵێن راهاتوون توانج بدەن‌و بە شتێكی ئاسایی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین بەجۆرێك بێت كەسایەتی بەرامبەر بشكێنن.

    كاوە محەمەد 19ساڵ، وتی»شتێكی زۆر ئاساییە، لای من هیچ هۆكارێكی نیە، خوم توانجم لە كچ داوە، وە كچیش توانجی لێداوم».

    هەروەها كاوە وتیشی »گرنگ ئەوەیە لە سنوری خۆت دەرنەچی و مافی بەرامبەر پێشێل نەكەی، یاخود بەوشەیەك برینداری نەكەی، من ناتوانم بڕۆمە دەرەوەو توانج نەدەم».

    لینا ئاوات، 20ساڵ، خۆی توانج لە كوڕ وكچ ئەدات‌و بەلاشییەوە ئاساییە كوڕێك توانجی لێ‌ بدات، چونكە خۆی توانج لە كوڕان دەدات.

    لینا وتی »كوڕێك لە دورەوە دێت بەرەو ڕووت، دیارە بەتەمایە شتێ‌ بڵێ‌، بۆیە من خێرا توانجی لێدەدەم وەك ئەوەی ئەڵێم، سەیری بەردەمی خۆتكە با ملت نەشكێ‌…یاشتێكی ئاوا».

    نیاز محەمەد فەتاح توێژەری كۆمەڵایەتی، وتی »توانج دیاردەیەكە بەردەوام هەبووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێڕوانینە جیاوازانەی كە مرۆڤەكان هەیانە لە ژیانداو شارەزابونیان بەو جیاوازییە».

    سەبارەت بە زۆربونی ئەو دیاردەیە لەناو گەنجاندا ئەم توێژەرە وتی »گەنجەكان لە قۆناغی دروستكردنی كەسێتی خۆیاندان و هەر بۆیە دەیانەوێت لەهەموو كاتێكدا دەستیان وەردەنە شتەكان بۆ سەلماندی بوونی خۆیان».

    وتیشی »ئەو دۆخە رەخنەسازیەی لە گەنجاندا كە هەیە ئامادەباشی دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەی توانج راوبۆچونەكانی دەربڕێت بۆ دەروربەرەكەی و ئەمەش لەروی دەرونیەوە بە دیاردەیەكی تەندروست دەبینرێت، چونكە گەنجەكان گەر رەخنەیان لەواقعی دەوروبەریان نەبێت واتە گەشەیان نەكردووە».

    نیاز ئاماژە بەوەدەكات كە كوڕ زیاتر ئازادن و زیاتر ئارەزووی خۆسەلماندن دەكەن و تێكەڵاویان لەگەڵ دۆخە جیاوازەكانی كۆمەڵگاش، زووتر پێیاندەگەیەنێ‌ لە دروستكردنی راوبۆچونی خۆیان، هەربۆیە لە كوڕاندا زیاتر دەبینرێ‌.

    كچان لەكاتی پێپەڕبوون بەلای كوڕاندا رووبەڕووی توانج دەبنەوە، لە ئێستاشدا ئەو دیاردەیە لەلای شۆفێران بە تایبەت شۆفێری تەكسی بەدی دەكرێت.

    هاژە حەسەن، 22ساڵ، وتی »شۆفێری تەكسی كە بەلاتا ئەڕۆن هەندێكیان توانجی ناشرینت لێدەدەن، هەموو كەس مەجبورە هەندێك جار بەپەلەیە بە تەكسی دەڕوات، بۆیە ناتوانی بێخەم بە تەكسی هاتوچۆ بكەی».

    وتیشی »توانج شتێكی زۆر ناخۆشە، كاتێك كەسێك توانجێكم لێ دەدات، بێمتمانەییەك بەخۆمم لادروست دەبێت، لە ناخمدا تووشی دوودڵی دەبم بەرامبەر خۆم و هەموو هەنگاوێكم».

    ئەو توێژەرە لەگەڵ ئەوەی باس لەوە دەكات لەرووی دەرونیەوە رەخنەكانیان دەردەبڕن، بەڵام ئاماژەش بەوەدەكات كە لەسەر خودی تاك »بەدڵنیاییەوە كاریگەری خراپە، چونكە ئەو تاكە متمانەی بەخۆیی كەمدەبێتەوە و كاردەكاتە شێوازی تێكەڵاوبوونی و بڕیاردانی و گەشەكردنی كەسێتی».

    هەروەها ئاماژە بەوەشدەكات جگە لە ئیفلیجبوونی ئەو تاكانەی كە توانج كاریگەری خراپیان لەسەر جێدەهێڵێ‌، پەیوەندی نێوان تاكەكانیش خراپتردەكات.

    وتیشی »هەروەها ئەو كەسەی كە بەو كارە هەڵدەستێ‌ لەلایەن خەڵكەوە بێزراوەو ئەویش وزەكەی خۆی بەهەڵە بەكاردەهێنێ‌ و گرێ‌ كۆمەڵایەتی و دەرونیەكان زیاتر دەكات بۆیە زیانی بۆ تاك و كۆمەڵگاش هەیە».
    س\هاولاتى

      مواضيع مماثلة

      -

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء نوفمبر 27, 2024 6:17 pm