ئەو منداڵانەی دوای لە دایكبوونیان بە شێوەیەكی سروشتی شیریان پێدەدرێت و بە شیری دایكیان گەورە دەبن، لە تاقیكردنەوەكانی زمان و زیرەكیدا ئەنجامی باشترو نمرەی باشتر لەو منداڵانە دەهێنن كە بە شیری دایكیان گەورە نەبوون.
لە بەریتانیا 12 هەزار منداڵ، كە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2000-2002 لەدایكبوون، خرانە ژێر لێكۆڵینەوە. لەكاتێكدا منداڵەكان تەمەنیان گەیشتە سەرووی 9 مانگ، لێكۆڵەران پرسیاریان لە دایكی ئەو منداڵانە كرد كە ئایا بە شیری سروشتی گەورەبوون یان نا، بۆ ماوەی چەند شیری سروشتییان پێدراوە، هەروەها لە پاش 5 ساڵ ئەو منداڵانە خرانە بەر تاقیكردنەوەی زمانەوانی و زیرەكی و دەرخستنی تواناكانەوە.
لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاشكرابوو كە لە هەر 10 منداڵ 6-7 منداڵ بە شیری سروشتی دایكیان گەورە بوون، هەر ئەو منداڵانەش توانای گەورەیان تێدا دەركەوت لە تاقیكردنەوەكاندا. هەروەها دەركەوت ئەو منداڵانە باشترین بوون كە لە كاتی ئاساییدا لە دایك بوون و ماوەی 4 تا 6 مانگ شیری سروشتییان خواردووە بە پێچەوانەی ئەو منداڵانەی كە بە شیری سروشتی گەورە نەبوون.
پزیشكان هۆشداریان دا لەوەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنێكی زووتردا لە كاتی ئاسایی خۆیان لە دایك دەبن زیاتر پێویستییان بە شیری سروشتی هەیە، ئەویش بۆ تەواوبوونی گەشەیان و توانای مێشكیان، ئەمە لە كاتێكدا لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە ئەو منداڵانەی بە شیری سروشتی بەخێو دەكرێن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی كەمترە.
ئاماندا ساكر، یەكێك لە بەشدارانی لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی ئیسیكسی بەریتانی لە گۆڤارێكی وڵاتەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە هەندێك ترشە چەوری سەرەكی لە شیری سروشتی دایكدا هەیە، سوودیان بۆ گەشەی خانەكان بە گشتی و مێشك بە تایبەتی هەیە. هەروەها گوتیشی گەورەبوون لە باوەشی دایكدا كاریگەری باشی هەیە لەسەر گەشەی دەروونی و ژیری.
س\\ رووداو
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» پهردهی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی پهردهی كچێنی، لابردنی پهردهی كچێنی ... سهرهتای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپهرێك بۆ وهرگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ ههیه و ئهفرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda