کای کۆن به‌با مه‌که
53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54-گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55-ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57-به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58-دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63-له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64-له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65-ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66-باری که‌ر دایم قورسه
67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69-هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70-که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72-ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73-مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74-له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76-ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78-بیانووی تڕ نانی جۆیه
79-به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80-سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81-من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82-من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83-ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84-که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85-ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86-که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87-نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87-له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88-که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90-له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93-با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94-له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95-دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102-قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107-بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
کردیان به چه‌پڵه
108-چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109-ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110-هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114-که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115-ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116-مه‌ستی و ڕاستی
117-قسه یان له شێت یان له مناڵ
118-له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120-بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122-که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
شه‌رعی مار به دار
لـه پـهنـدهكـانـی پـیرهمـێــرد
بــرینـی لـه شــت چــاری دهوایــه
بــرینـی دلـَت ســا ڕیـَـژی نــا یـــه
جـوێنی بێـگانـه كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی دوَســت دڵ بــریندارئهكـــا
كهلـهگهڵ به‌دا ههڵـسیی و دانـیشـی
وه‌ك شـهكـر لـهجێی ته‌ڕ هـهو ده‌كێشی
هـاونشینی بـه‌د,ئهخـلاق ئــه گوَڕێ
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـهخـاته گوَڕێ
زوَر پیـاوی پـاكی ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی بــهد لــهكـهیخسته سه‌ر
ئـه‌وه‌ی كـهخوڵـقی دڵ صاف ئهگوَڕێ
خــوا لـه‌نـاوی بـات بیـخـا تـه گـوَڕێ
ئـاخ ئـهوكـه سـانهی كه‌چاك ئهگوَڕن
بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی گـوَڕن
كـهخوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی
نــابــێ لـهدوایـی ڕوَژت ئه‌مین بـی
ئه‌و پیاوه گـه‌وره‌ی خوَی به‌كه‌م ئه‌گرێ
لـهئهنـدازهی خوَی زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ
لـه‌گه‌ڵ خوَههڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به
ئاڵتـون بهمحـهك پیـاو بـه تهجـرهبـه
قـه‌دری خـوَت زیـادكه بهقهدرزانیـی
خوَت نه‌بێ هیچ كه‌س به‌سوك نهڕوانیی
هه‌ندێک له په‌نده‌کانی پیره‌مێردی نه‌مر که زۆربه‌یان په‌ندی کوردی پیره‌مێردی شاعیر به شیعر دایڕشتوون
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانی گیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
له دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێ‌بوو پێستیان که‌ند
توخن به پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به پێ دووی که‌وه
له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته زاری و ڕاست که‌وته شاری
ئه‌و کانیه ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه
به‌ردی تێ مه‌خه تینوو ئه‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر سکی تێر
په‌ندو وته جوانه‌کانی ژیان
ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه ،به‌ڵام کۆتایی نییه
خۆشی بۆ بووک و زاوایه و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه
پیاوی گه‌وره مردنی به‌ره‌که‌ته
ئافره‌ت ته‌رازووی ژیانه
زێڕی پاک له ئاگر ناترسێ
ئه‌وین به سواڵ کردن نابێ
بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به دواوه‌یه
هێندێ که‌س به بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو ده‌بینن
خۆشه‌ویستی گوڵێکه له باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ
پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به سێ
ئاشه‌که شله بێ و ئاشپه‌زه‌که بله بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ
هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا
که‌ر به کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ
خزم خه‌زێنه‌یه به بێگانه مه‌یگۆڕه‌وه
له بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه
ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی
قاپه‌کان تازه‌یه،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه
هه‌ر خڕێک گوێز نییه
نه پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره ونه جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان
نان به ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ
مووه‌کانی له ئاش سپی کردووه
ئافره‌تی جوان به قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ
هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده به‌ده‌ر نییه
شادی و خۆشی له ماڵێکدا هه‌یه که خۆشه‌ویستی تێدا بێ
که‌سێک له قسه کردن دا زمانی درێژ بی، له کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه
سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ
پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه
ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه
شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه
خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره
برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ
له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ
سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا
راستی له ئاور رزگارت ده‌کا
به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ
گۆڕی به‌غیل ته‌نگه
ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ
توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه
دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه
حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه
زێڕ له نێو پیسیشدا هه‌ر بریقه‌ی دێ
دوو که‌یبانوو له مه‌نجه‌ڵێکدا ناکوڵێن
شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوی خۆی کوێر کرد
گــــــرنگ نییه به ساڵێك سه‌د هاوڕێ بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڕێیه‌ك بۆ سه‌د ساڵ بناسی
هێلکه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ باشتره له مریشکێکی سبه‌ی
53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54-گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55-ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57-به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58-دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63-له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64-له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65-ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66-باری که‌ر دایم قورسه
67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69-هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70-که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72-ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73-مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74-له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76-ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78-بیانووی تڕ نانی جۆیه
79-به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80-سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81-من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82-من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83-ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84-که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85-ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86-که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87-نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87-له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88-که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90-له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93-با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94-له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95-دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102-قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107-بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
کردیان به چه‌پڵه
108-چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109-ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110-هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114-که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115-ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116-مه‌ستی و ڕاستی
117-قسه یان له شێت یان له مناڵ
118-له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120-بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122-که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
شه‌رعی مار به دار
لـه پـهنـدهكـانـی پـیرهمـێــرد
بــرینـی لـه شــت چــاری دهوایــه
بــرینـی دلـَت ســا ڕیـَـژی نــا یـــه
جـوێنی بێـگانـه كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی دوَســت دڵ بــریندارئهكـــا
كهلـهگهڵ به‌دا ههڵـسیی و دانـیشـی
وه‌ك شـهكـر لـهجێی ته‌ڕ هـهو ده‌كێشی
هـاونشینی بـه‌د,ئهخـلاق ئــه گوَڕێ
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـهخـاته گوَڕێ
زوَر پیـاوی پـاكی ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی بــهد لــهكـهیخسته سه‌ر
ئـه‌وه‌ی كـهخوڵـقی دڵ صاف ئهگوَڕێ
خــوا لـه‌نـاوی بـات بیـخـا تـه گـوَڕێ
ئـاخ ئـهوكـه سـانهی كه‌چاك ئهگوَڕن
بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی گـوَڕن
كـهخوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی
نــابــێ لـهدوایـی ڕوَژت ئه‌مین بـی
ئه‌و پیاوه گـه‌وره‌ی خوَی به‌كه‌م ئه‌گرێ
لـهئهنـدازهی خوَی زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ
لـه‌گه‌ڵ خوَههڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به
ئاڵتـون بهمحـهك پیـاو بـه تهجـرهبـه
قـه‌دری خـوَت زیـادكه بهقهدرزانیـی
خوَت نه‌بێ هیچ كه‌س به‌سوك نهڕوانیی
هه‌ندێک له په‌نده‌کانی پیره‌مێردی نه‌مر که زۆربه‌یان په‌ندی کوردی پیره‌مێردی شاعیر به شیعر دایڕشتوون
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانی گیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
له دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێ‌بوو پێستیان که‌ند
توخن به پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به پێ دووی که‌وه
له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته زاری و ڕاست که‌وته شاری
ئه‌و کانیه ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه
به‌ردی تێ مه‌خه تینوو ئه‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر سکی تێر
په‌ندو وته جوانه‌کانی ژیان
ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه ،به‌ڵام کۆتایی نییه
خۆشی بۆ بووک و زاوایه و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه
پیاوی گه‌وره مردنی به‌ره‌که‌ته
ئافره‌ت ته‌رازووی ژیانه
زێڕی پاک له ئاگر ناترسێ
ئه‌وین به سواڵ کردن نابێ
بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به دواوه‌یه
هێندێ که‌س به بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو ده‌بینن
خۆشه‌ویستی گوڵێکه له باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ
پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به سێ
ئاشه‌که شله بێ و ئاشپه‌زه‌که بله بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ
هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا
که‌ر به کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ
خزم خه‌زێنه‌یه به بێگانه مه‌یگۆڕه‌وه
له بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه
ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی
قاپه‌کان تازه‌یه،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه
هه‌ر خڕێک گوێز نییه
نه پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره ونه جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان
نان به ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ
مووه‌کانی له ئاش سپی کردووه
ئافره‌تی جوان به قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ
هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده به‌ده‌ر نییه
شادی و خۆشی له ماڵێکدا هه‌یه که خۆشه‌ویستی تێدا بێ
که‌سێک له قسه کردن دا زمانی درێژ بی، له کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه
سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ
پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه
ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه
شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه
خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره
برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ
له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ
سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا
راستی له ئاور رزگارت ده‌کا
به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ
گۆڕی به‌غیل ته‌نگه
ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ
توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه
دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه
حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه
زێڕ له نێو پیسیشدا هه‌ر بریقه‌ی دێ
دوو که‌یبانوو له مه‌نجه‌ڵێکدا ناکوڵێن
شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوی خۆی کوێر کرد
گــــــرنگ نییه به ساڵێك سه‌د هاوڕێ بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڕێیه‌ك بۆ سه‌د ساڵ بناسی
هێلکه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ باشتره له مریشکێکی سبه‌ی
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda