ساتێك لە خزمەت(ئیمامی بوخاریدا)
ئاشکرایە لە دوای (پێغەمبەری ئازیزمان درودی خوای لە سەر بێت) چەندەها کەڵە پیاو هەڵکەوتوون لە مێژووی ئسلامدا هەر یەکەو لە بواری خۆی خزمەتی بە ئسلام گەیاندووە،لێرەدا باس لە یەکێك لەو کەڵە پیاوانە دەکەین کە سەراپای ژیانی پرە لە خوا ناسی و خزمەت کردنی ئیسلام،ئەم زانا بەرێزە زیاتر لە(1200)ساڵە مسوڵمانان سوود لە نوسینەکانی وەردەگرن،خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە،وە یارمەتی ئێمەش بدات بۆ ئەوەی سوود لەو فەرموودانە وەبگرین کە گێراویەتیەوە ،وە سوود لە ژیانی پرشنگدارو پر بەرەکەت و پر خواناسی ئەو زانا پایە بارزو بەرێزە وەربگرین ئینشاء اللە،
ئیمامی بوخاری ناوی (محمدی کوری ئیسماعیلی کوری ئبراهیم)ە لە بوخارا لە ساڵی (194) کۆچی لە دایك بووە لە ووڵاتی تورکستان، هەر لە مناڵیەوی بە هەتیوی گەورە دەبێت وە دایکی ڕای دەهێنیت لە سەر ئیمان و ئیسلامەتی،لە سەرەتاوە هەموو قرئانی پیرۆزی لەبەرکرد ، وە قۆرئانی پیرۆز بووبه مایەی فراوان بوونی بیرو هۆشی وای لێهاتبوو حەزی دەکرد هەموو فەرموودەکانی (پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت) لە بەر بکات هەروەك خۆی دەڵێت (لە تەمەنی 10 ساڵیمەوە خوا خستیە دڵمەوە کە فەرموودە لەبەربکەم) بۆیە لەگەنجیدا (70) هەزار فەرموودەی پێغەمبەری لەبەرکرد ، ئیمامی بوخاری ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بەرەو پێش دەچوو تا گەشتە ئەوەی شارەزاییەکی بێ وێنەی پهیداکردوو بو بە سەرمەشق و مامۆستا لەو بوارەدا، ئیمامی بوخاری لە تەمەنی (16) ساڵیدا ووڵاتەکەی خۆی بەجێهێشت لە گەڵ دایکی و برا گەورەکەیدا ڕۆشتن بۆ حەج، پاشان بوخاری نەگەرایەوە لە مەککە جێنیشین بوو . ئیمامی بوخاری وای لێ هاتبوو هەموو ژیانی لە (سێ) حاڵەت بەدەر نەبوو :یەکەم یان لە بەردەم زانایەکدا قوتابی بووە ،دووم یان قوتابی فێرکردووە،سێهەم یان پێنوسی بەدەستەوەبووە فەرمودەکانی خۆشەویستی نوسیوەتەوە،پلەو پایەی ئیمامی بوخاری بەجۆرێك ناوی دەرکردبوو لای زانایانی ئیسلام هەر فەرمودەیەك ئەو نەیزانیایە یان شایەتی بۆ نەدایە رەدیان دەکردەوەو بە فەرمودەیان دانەدەنا ، لە ژیانی خۆیدا بەخزماتی (1080) زانا گەشتووە،هەر یەکەیان شارەزایی تەواویان هەبووە لە فەرموودە ئیمامی بوخاری (جامع سحیحی) بۆ (90000) هەزار قوتابی خوێندۆتەوە بە دەرسیش پێی وتوون، هاوەڵە بەرێزەکانی لە بارەیەوە دەڵێن ،(ئیمامی موسلیم) بە ئیمامی بوخاری دەڵێت: تەنها مەگەر حەسود رقی لێت بێت وە من شایەتی دەدهم کە لە دونیادا وێنەی تۆ نییە هەموو جارێ کە دەچوو بۆ لای ناوچاوانی ماچدەکردوو پێی دەوت توخوا رێگەم بدە با قاچەکانت ماچ بکەم ئەی دکتوری شارەزا بە نەخۆشێکانی فەرموودە، (ئیبن و حەجەر) دەڵێت :ئەگەر ئەو مەدحو وەسفانە کۆبکەینەوە کە زانایان لە بارەی ئیمامی بوخارییەوە فەرموویانە ئەوا هەرکۆتایی نایەتو بەکەسیش نانوسرێتەوە گرنگترین کارەکانی ئیمامی بوخاری کۆکردنەوەی (فەرمودە راستەکانی پێغەمبەری ئازیزمان ) بووە لە کتێبی ( جامع السحیح )دا کە ژمارەیان دەگاتە ( 7270 ) فەرمودە لە ماوەی (16) ساڵدا.
جێگە باسە لە (600000 ) هەزار فەرموودە هەڵی بژاردووە ( 3 ) جار پیایدا چۆتەوەو نوسیویەتیەوە بۆ هەموو فەرمودەیەك (2 ) دوو رکعات نۆێژی (استخارە) ی کردووە ، وەپاشان کە تەواو دڵنیا بووە لە راستێتی فەرمودەکە ئینجا نوسیویەتیهوە ،یەکێکی تر لە نوسینەکانی ئەم کەڵە پیاوە ( السحابە و التابعین )ه کە چەند جار پیایدا چۆتەوە تاوەکو بێ کەمو کوڕی بێت ، کۆچی دوایی ئیمامی پایە بەرز. لەدوا رۆژەکانی ژیانیدا زۆر بێتاقەتیان دەکردو عەزێتیان دەداو نەیان دەهێشت لە ووڵاتی خۆی دابنیشێ . بۆیە بەکوڵ دەگریاو دوعای دەکرد خوlی گەورە بیباتەوە بۆلای خۆی هەموو مانگێکی نەبرد خوای گەورە راسپاردەکهی لێوەرگرد (لە تەمەنی 62 ساڵیداو لە ساڵی 256ی کۆچی وەفاتی کرد( . لێرەدا جێگای باسە لە سەردەمی ئیمامی بوخاریدا کەسانێکی وەکو (ئیمامی غەزالی) بەهۆی ئەو زانا پایە بەرزەوە ڕزگاری بوو لە فەوتان و لە سەرە مەرگدا سەری دەخستە سەر سنگی و دەیووت تۆ ڕزگارت کردم لەفەوتان. بەداخەوە لەم سەردەمەدا خەڵکی بەشێوەیەکی زۆر لە کارەکانی ژیانیاندا ئاور نادەنەوە بۆ (شەریعەت) و خەڵکانێك هەن ئەگەر پرسیارێکیان لێ بکەیت بە شێوازێکی دوور لە ڕەوشتی ئیسلامیانە وهڵامت دەدەنەوە بە کۆمەڵێك زاراوە وەك پێموایە یان بە بۆچوونی من یان من دەڵێم کە هیچکامیان ناتوانی بێنی لە شەرعدا ئەگەر تۆ زانا نەبیت لە شەرعدا وەداواکارم هە موومان بگەڕێینەوە بۆ ئەسڵ و واز لە دنیای کاری عهقڵ پێش نەقڵ بهێنین و ئیسلام بکەین بە سەرچاوە لە هەموو کارەکانی ژیانماندا بەوە کە ئیسلام دینێکی کامل و شامل و رەبانییە .

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» پهردهی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی پهردهی كچێنی، لابردنی پهردهی كچێنی ... سهرهتای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپهرێك بۆ وهرگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ ههیه و ئهفرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda