يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

انضم إلى المنتدى ، فالأمر سريع وسهل

يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

يانه ى كورد تيشك

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

kurdtishk

هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Www.ramanrealy.xtgem_2
سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری I313948738_92035_5
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Www.ramanrealy.xtgem_2
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری 2702051sgrzgsxkiq_7
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Www.ramanrealy.xtgem_2
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Love
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری 7
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Ramanrealy_12
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری 39_2
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری 1
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری H4new.com-8cdb8d9449
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Ykurdistan-af7528fb84

المواضيع الأخيرة

» ته فسيرى قورئان به كوردى وكام دةنك خؤشت ده وى داونلؤدى بكة
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran

» په‌رده‌ی كچێنی چییه‌؟ جۆره‌ ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی‌ په‌رده‌ی‌ كچێنی‌ ... سه‌ره‌تای‌ ژیانیكی‌ نوێ‌؟ ....هتد
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار

» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara

» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له‌ 50 زمان
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad

» ئه م سايته تايبه ته به يارى
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal

» له‌ (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه‌ و ئه‌فرۆشرێت + 18
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda

» وينه يه كى ناخ ته زين
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda

» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda

»  انتى فايروسى اتورن
هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda

نوفمبر 2024

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری

    danyar asuda
    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك


    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری Empty هه‌موو شتێک له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری

    مُساهمة من طرف danyar asuda الأحد سبتمبر 04, 2011 5:24 am

    هه‌رزه‌کاری برییتیه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ جه‌سته‌ ده‌ست ده‌کات به‌ گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندن. له‌ ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری جه‌سته‌ به‌ خێرایه‌کی زیاتر گه‌شه‌ده‌کات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌مه‌ن و کاتێکی تری ژیان، ته‌نها له‌ ته‌مه‌نی ساوایه‌تی نه‌بێت که‌ گه‌شه‌ تێیدا زۆر خێرایه‌.
    زۆر شتێكی باشه‌ که‌ گۆڕانکاریه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری بزانیت پێش ئه‌وه‌ی رووبدات، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ بزانیت که‌ هه‌موو که‌سێک به‌م گۆڕانکاریانه‌ داده‌ڕوات. گرنگ نیه‌ که‌ تۆ له‌ کوێ ده‌ژیت له‌ کوردستان یاخود له‌ ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها گرنگ نیه‌ که‌ تۆ له‌ ڕه‌گه‌زی نێریت یاخود مێ، تۆ ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکاریه‌کان ده‌بیته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ گۆڕانکاریه‌کان که‌مێک جیاوازیان هه‌بێت له‌ که‌سێک بۆ یه‌کێکی تر. به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ده‌بێت ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری ببینێت، ئه‌گه‌ر نا کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌.
    کاتی گۆڕانکاری
    کاتێک جه‌سته‌ ده‌گات به‌ ته‌منێکی دیاریکراو، مێشک هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌ردانی چه‌ند هۆڕمۆنێکی تایبه‌ت که‌ به‌رپرسیارن له‌ ده‌ستپێکردنی گۆڕانکاریه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری. هۆڕمۆنه‌کان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌رده‌درێت، به‌ڵام کاری هۆڕمۆنه‌کان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ره‌گه‌زی که‌سه‌که‌.
    بۆ نموونه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێر، هۆڕمۆنه‌کان ده‌چن کار له‌سه‌ر گونه‌کان ده‌که‌ن، گونه‌کانیش هه‌ڵده‌ست به‌ ده‌ردانی هۆڕمۆنی نێرینه‌ و تۆو. هۆڕمۆنی نێرینه‌ برییتیه‌ له‌و هۆڕمۆنه‌ی که‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ زۆربه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری له‌ ڕه‌گه‌زی نێر.
    له‌ ره‌گه‌زی مێینه‌، ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی که‌ له‌ مێشک ده‌رده‌چن کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان، که‌ هێله‌که‌ی تێدایه‌ له‌و کاته‌یه‌وه‌ که‌ که‌سه‌که‌ له‌دایک بووه‌. هێلکه‌دانه‌کان هه‌ڵده‌ست به‌ دروستکردنی هۆڕمۆنی مێینه‌، هۆرمۆنی مێینه‌ له‌گه‌ڵ هۆڕمۆنه‌کانی مێشک به‌رپرسیارن له‌ گۆڕانکاریه‌کانی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری له‌ ڕه‌گه‌زی مێ.
    له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وتێ که‌ ئه‌وه‌ی رووده‌دات له‌ ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری هه‌مووی له‌ ئه‌نجامی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌کانه‌.
    ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری به‌زۆری ده‌ست پێده‌کات له‌ ته‌مه‌نی نێوان 8 بۆ 13 ساڵی له‌ کچان و له‌ ته‌مه‌نی نێوان 10 بۆ 15 ساڵی له‌ کوڕان. ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری ل هه‌ندێک که‌س که‌مێک زووتر یاخود دره‌نگتر رووده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک جیاوازه‌ له‌ یه‌کێکی تر، بۆیه‌ هه‌رکه‌سێک به‌ ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری داده‌ڕوات به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ی خۆی. هه‌رئه‌مه‌یه‌ ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌بداته‌وه‌ که‌ بۆچی هه‌نێک که‌س زووتر یاخود دره‌نگتر به‌ گۆرانکاریه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری داده‌ڕۆن.
    له‌ ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری، گۆڕانکاریه‌کان له‌ هه‌ندێک ماوه‌ له‌وپه‌ڕی خێراییه‌ ، له‌ زۆری خه‌ڵكی بۆ ماوه‌ی 2 بۆ 3 ساڵ له‌وپه‌ڕی خێرایه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێک که‌س بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌وپه‌ڕی خێراییه‌.

    گۆڕانکاریه‌کان
    یه‌که‌م/ گۆڕانکاریه‌کان له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌
    به‌گشتی گۆڕانکاری له‌ ته‌واوی شێوه‌ی له‌ش ڕووده‌دات، کێش، درێژی...
    له‌ کوڕان شانه‌کان پان ده‌بن، ماسولکه‌کانی له‌شیان زیاتر گه‌شه‌ده‌کان، ده‌نگیان گڕ و قووڵ ده‌بێت، له‌ هه‌ندێک له‌ کوڕان مه‌مکه‌کان که‌مێک گه‌شه‌ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی کوڕان ئه‌و مه‌مک گه‌وه‌ره‌بوونه‌ کۆتایی پێدێت له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری.
    کوڕان گۆڕانکاری تریش به‌دیه‌ده‌کان، بۆ نموونه‌ درێژ بوون و پان بوونی زه‌که‌ر هه‌روه‌ها گه‌وره‌بوونی گوونه‌کان، هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن که‌ جه‌سته‌ گه‌شه‌ ده‌کات به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ پێشبین ده‌کرێت.
    له‌ کچان، جه‌سته‌ زیاتر چه‌ماوه‌ ده‌بێت، حه‌وزیان پان ده‌بێت و کێشی حه‌وزیان زیاد ده‌بێت، مه‌مکه‌کانیان گه‌شه ده‌که‌ن، هه‌ندێک جار مه‌مکێکیان له‌وه‌ی تریان خێراتر گه‌شه‌ ده‌کات به‌ڵام له‌ کۆتایی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری هه‌ردوو قه‌باره‌ی هه‌ردوو مه‌مک یه‌کسان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ کچان هه‌ست ده‌که‌ن چه‌وری له‌شیان زیادده‌بێت. به‌گشتی دوای 2 بۆ 2 ساڵ و نیو له‌ ده‌ست پێکردنی گه‌شه‌ی مه‌مکه‌کان، کچان یه‌که‌م ماوه‌ی بێ نوێژی ده‌بینن. کچان دوو هێلکه‌دانیان هه‌یه‌، هه‌ر هێلکه‌دانێک هه‌زاران هێلکه‌ی تێدایه‌. له‌ کاتی سووڕی مانگانه‌ یه‌ک هێلکه‌ ده‌رده‌چێت له‌ هێلکه‌دانێک و ده‌چێت بۆ ناو منداڵدان "رحم"، پێش ئه‌وه‌ی هێلکه‌ بگات به‌ منداڵدان، منداڵدان هه‌ڵده‌ستێت به‌ گۆڕانکاری کردن له‌ ناو پۆشی خۆی "خوێن و شانه‌ی زیاتر کۆده‌کاته‌وه‌ و ئه‌ستوورده‌بێت"، کاتێک هێلکه‌ ده‌گات به‌ناو منداڵدان، له‌و کاته‌ ئه‌گه‌ر هێلکه‌ بپیتێندرێت به‌ تۆو ئه‌وا هێلکه‌ی پیتراو له‌ناو پۆشی منداڵدان ده‌چێندرێت و گه‌شه‌ده‌کات و ده‌بێت به‌ کۆرپه‌له‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێلکه‌ نه‌پیتێندرێت، ئه‌وا منداڵدان ئه‌و ناوپۆشه‌ی دروستی کردبوو هه‌مووی فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌مه‌ش سووڕی مانگانه‌ دروست ده‌بێت. ماوه‌ی بێ نوێژی 5 بۆ 7 رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها دوای 2 هه‌فته‌ له‌ ماوه‌ی دواین بێ نوێژی هێلکه‌یه‌کی تر ده‌رده‌چێت له‌ هێلکه‌دان، به‌م شێوه‌یه‌.
    دووه‌م/ گۆڕانکاری له‌ مووی له‌ش
    یه‌کێک له‌ نیشانه‌ هه‌ره‌ یه‌که‌میه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری برییتیه‌ له‌ گه‌شه‌ی موو. موو له‌ کچان و کوڕان گه‌شه‌ده‌کات له‌ بن هه‌نگڵ و ده‌وروبه‌ری کۆئه‌ندامی زاوزێ. له‌سه‌ره‌تا مووه‌کان نه‌رم و که‌من، دوایی زۆر و ئه‌ستوورده‌بن. له‌ کۆتاییدا له‌ کوڕان موو له‌ ده‌م و چاو گه‌شه‌ده‌کات.

    سێیه‌م/ زیپکه‌
    زیپکه‌ به‌ هۆی هۆڕمۆنه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کارییه‌وه‌ دروست ده‌بێت. ده‌کرێت زیپکه‌کان له‌ ده‌م و چاو بن، یاخود پشت یاخود سینگ. ئه‌وه‌ی دڵخۆشکه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و زیپکانه‌ نامێنێن دوای ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری.

    چواره‌م/ ئاره‌قه‌ و بۆنی تایبه‌ت
    زۆربه‌ی هه‌رزه‌کارن بۆنێکی تایبه‌تیان لێدێت، خۆشیان هه‌ست به‌ بۆنه‌که‌ ده‌که‌ن له‌ بن هه‌نگڵیان و هه‌روه‌ها له‌ جێگایی تر، هۆکاره‌که‌شی برییتیه‌ له‌ کاری هۆڕمۆنه‌کانی هه‌رزه‌کاری. باشترین ڕێگا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌ بریتیه‌ له‌ زوو خۆشووشتن و خاوێن کردنه‌وه‌.

    گۆڕانکاری تر..
    کچان له‌وانه‌یه‌ هه‌رندێک ده‌ردراوی سپی له‌ کوڵنگ "ئه‌ندامی زاوزێێ ئافره‌ت" ببینن، ئه‌م ده‌ردراوه‌ شتێکی ئه‌و تۆ نیه‌، ته‌نها یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی تری گۆڕانکاریه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاریه‌.
    کوڕان چووکیان گه‌وره‌ده‌بێت و هه‌ڵده‌ستێێت کاتێک شتێکی جنسی به‌ خه‌یاڵیانه‌وه‌ دێت یاخود ده‌بیینن، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ شه‌وان له‌ خه‌و خۆیان ته‌ڕبکه‌ن، ئه‌م خۆ ته‌ڕکردنه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونی تۆواوه‌وه‌ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری ئه‌م خۆ ته‌ڕکردنه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ و نامێنێت.
    جگه‌ له‌و گۆڕانکاریانه‌ی باسمان کرد، هه‌رزه‌کاران له‌ناخه‌وه‌ش گۆڕانکاریان به‌سه‌ردێت، بۆ نموونه‌ له‌ باره‌ی سۆزداریه‌وه‌ زۆر جێگیرنینه‌، هه‌روه‌ها هه‌ستیار و په‌شێو ده‌بن، به‌زۆری دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه‌، ته‌واو هۆشدارنین.
    ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بیڵێین، هه‌موو که‌سێکان هه‌مان گۆڕانکاری وه‌ک یه‌ک نابینن، ده‌کرێت هه‌ندێک جیاوازی هه‌بێت له‌ یه‌کێک بۆ یه‌کێکی تر.

    سه‌رچاوه‌''پزيشک بۆهه‌موان

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت نوفمبر 23, 2024 11:35 pm