مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئه‌مڕۆ له‌م ڕۆژگاره‌دا ئارایشگای ئافره‌تان له‌ناومان زیادی كردووه! ئینجا له‌هه‌مووی ناشرین تر‌و قێزه‌وه‌ن تر پیاوان له ئارایشگاكاندا خانمان بڕازێننه‌وه! ده‌بێ چ غیره‌ت و كهڕامهتێكی هه‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌خۆی (بوك و خێزان و كچ و خوشكی) خۆی بداته ده‌ستی كه‌سانێكی نا مه‌حڕه‌م كهبهكهیفی خۆی ده‌ست لهپرچ و چاوو لێوی وه‌رداو بۆیان به‌سه‌ختی بۆیه بكات و بڕازێنته‌وه؟! هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بن موسڵمان نه‌بن یا وه‌ك ده‌ڵێن: گۆشت و چه‌لاوی به‌رازیان خواردبێت! بهلاَم به‌داخه‌وه له‌ناو موسڵمانانیش ئه‌و دیارده ناشیرن و ناشه‌رعیه باو بووه‌و بوه‌ته چاولێكهریهكی كوێرانه! خه‌ڵكی ژن بۆ خۆی ده‌خوازێ كه‌چی به هه‌زاران چاوی نامه‌حڕه‌م (كه زینای چاوه‌كان: سه‌یركردنی نامه‌حڕه‌مه له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز)) به‌چاوی جۆراوجۆره‌وه سه‌یری ئه‌م بوكهخانه ده‌كه‌ن (كه نیوه ڕووته)!،
ئینجا له‌و هه‌موو وێنه‌و كرته ڤیدۆیانهش ههرگهڕێ كه‌ده‌كه‌وێته ناو مۆبایل و كامێرا‌و سه‌ر سیدی و جاری واشه بۆ ئینته‌رنێت (خوا به‌گه‌وره‌یی خۆی په‌نامان بدات)! ئینجا ئه‌وه سه‌ره‌تای ناشهرعیهكانه له‌تێكه‌ڵی و هۆڵ و جاری واشه ئاهه‌نگ و ڕهشبهڵهكیش ههرگهڕێ! له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ژن ماره ده‌بڕن كه‌چی به‌جۆرێك دوور لهڕێنوماییهكانی ئیسلامه‌تی ختوبهو گواستنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن! زۆر كار هه‌یه نه‌ك ئیسلام پێی ڕازی نیه به‌ڵكو نه‌فسی مرۆڤیش تهنهفوری لێ ده‌كات و قێزی لێ ئه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕووداو‌و حهڕهكاتهكانی خه‌ڵكی ڕۆژ به‌ڕۆژ سه‌یرترو نامۆتر ده‌بێت به ڕێنمویی ئیسلامه‌تی و كلتوری كوردایه‌تی! باشه ده‌پرسم بۆچی پیره‌ژنی (دایك و داپیرانمان) جوانی ڕوواڵهتیان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا؟ بپرسن وهلاَمهكهش له غه‌یره دینان وه‌رگرن كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین گه‌واهی دانه جگه له‌خۆت شاهێدیت بۆ بدات-ئه‌وه نیه ڕۆژانه له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ڕێنومایی بلاَو ده‌كرێته‌وه بۆ ئافره‌تان كه ده‌ڵێن: خانمی به‌ڕێز نه‌كه‌ی مكیاج زۆر بكه‌ی! نه‌كه‌ی مكیاج زۆر به ده‌م و چاوت وه بمینێت! ئه‌گه‌ر چوویته بازاڕ زۆر مكیاج مه‌كه! مكیاج له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌م و چاوت ئه‌شێوێنێت!...هتد!
سه‌یره‌كه‌ی غه‌یره دین ده‌م و چاویان له‌كاتی پیری گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ر دادێت، ئه‌وانه‌ش كه وان به‌دوای خۆڕازاندنه‌وه به‌بێ گوێ دان به‌وه‌ی كه له‌ڕووی شه‌ریعه‌ته‌وه گوناهه! به‌ڵكو له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه زیانبه‌خشه! خۆشی و جوانیه‌كه‌ی كاتیه‌و تێكچوونی پێست و سزایه‌كه‌شی زۆر درێژخایه‌نه، دایك و داپیره‌مان بۆیه جوانی ده‌م و چاوو نوری ڕوواڵهتیان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا چونكه (جوانكاریان): ئارایشگای دینبهرو حهیابهرو پارهبهر نه‌بوو! به‌ڵكو جوانكاریان ئاوی ده‌ستنوێژ بوو كه تامردنیش به‌توو بی له‌لای دانیشی و ده‌ستی ماچ كه‌یت، خوای گه‌وره ئاگاداری ئێمه‌ی كردۆته‌وه كه خۆمان و ماڵ و مناڵمان (به هۆكاری كاری باش و گوێ ڕایهڵیمان بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم) بپارێزین له ئاگری دۆزه‌خ، له‌فه‌رمووده‌ی به‌هێزیش هاتووه كه: (هه‌موومان شوانین و هه‌مووشمان به‌رپرسین له‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستمان دایه)و خۆ دزینهوهو دهربازكردنیش له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه سوود ناگه‌یه‌نێت: كه بڵێ ی ماڵ ومناڵ (و لۆمه‌ی خه‌ڵكی) ئه‌وه‌یان پێ كردم، كه‌سێك مونكهڕ (بگره حه‌ڕام) له‌ماڵ و به‌ر ده‌رگای خۆی بێت و نه‌یگۆڕی و یا هه‌ر به‌لای كه‌م ناڕه‌زایی ده‌ر نه‌بڕێت و له‌ئاست حه‌ق و ڕاستی خۆی كهڕولاَڵ و كوێركات ئیتر واوه‌یلا به‌حاڵی بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه نه‌ماڵ و نه‌مناڵ و نه خه‌ڵكیش فریای ناكه‌ون و له بری ئه‌و سزاكه‌ش له‌ئه‌ستۆ ناگرن!
ئینجا له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئایه‌تی حیجاب كه فه‌رمانی خوایه بۆ هه‌موو ئافره‌تانی موسڵمانه بێ جیاوازی، چۆن نوێژ‌و ڕۆژوو فه‌رزه ئاوهاش له‌چك و خۆداپۆشین بۆ ئافرتانی ئێمه له‌هه‌مووكات و ساتێك‌دا (له زانكۆ‌و په‌یمانگاو قوتابخانه‌و بازاڕ‌و سه‌یران و سه‌ردان و ماره‌بڕین و به‌شودان و...هتد) (بهدیاربوونی نامه‌حڕه‌م) فهڕزو واجبه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر موسڵمانی[خوا]ناس بین؟!.
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda