نووسه‌ر: ناجیح حه‌مه‌فه‌ره‌ج
له قوتابخانه كچێكی زیره‌ك و وریا بوو، هه‌میشه مامۆستاكان سوپاسیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی چه‌نده كچێكی زیره‌ك و وریایه، هه‌مووكات به نمونه‌ی جوان‌و زیره‌ك ده‌یان هێنایه‌وه، زیره‌كی‌و لێهاتویی ئه‌و بووه هۆی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانه‌دا، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كچه خوێندكاره گرفتی هه‌بوو، كه‌ته‌نها له‌ڕوخساردا ده‌رده‌كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز باسی له گرفته‌كانی نه‌ده‌كرد، تاوایلێهات له قۆناغی ئاماده‌یدا زیاتر غه‌مگینی به‌ڕووخساریه‌وه دیاربوو،
ئه‌و گرفته كردبوویه كه‌سێكی گۆشه‌گیرو هاوڕێیه‌تی كه‌سی له‌قوتابخانه‌دا نه‌ده‌كرد، چونكه هه‌میشه به ته‌نیا له‌سوچێكی قوتابخانه‌كه‌یدا داده‌نیشت‌و ئه‌شك به چاوه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕوخساریدا به ئاشكرا به‌دیده‌كرا، كاتێك هاوڕێكانی لێیان ده‌پرسی هیچی نه‌ده‌دركاندو ده‌یوت» هیچ نییه ته‌نها خۆم ماندوو بێتاقه‌تم» هه‌ر به‌م جۆره قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واوكرد،
له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان وه‌رگیراو، پاش دوو ساڵ درێژه‌دان به خوێندن له‌و په‌یمانگایه‌دا له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كان‌و شارێكی كوردستانی عێراقدا بوبه مامۆستا‌و ئێسته له‌وێ درێژه به‌وانه وتنه‌وه له‌و قوتابخانه‌یه ده‌دات، هه‌رچه‌نده كچێكی شۆخ و شه‌نگ بوو،
به‌ڵام زه‌واجی نه‌ده‌كرد و هه‌ركه‌سێكیش ده‌چووه داوای ره‌دی ده‌كرده‌وه، زۆرجار كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زمون‌و خاوه‌ن پایه ده‌هاتنه خوازبێنی به‌ڵام ڕه‌دی ده‌كرده‌وه‌و ئیترزه‌واجی نه‌كردو هه‌ر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه، تا رۆژێك مامۆستاكانی هاوڕێی لێیكۆبونه‌وه‌و هۆكاری شونه‌كردنه‌كه‌یان لێپرسی؟ وتیان بۆ زه‌واج ناكه‌یت؟ ئێمه ئاگادارین چه‌ندین كه‌س هاتوونه‌ته خوازبێنیت، ئه‌ویش هه‌رچۆنێك بێت به‌ڕێیده‌كردن‌و ده‌یوت ڕاسته‌كه‌ن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه، تا ڕۆژێك زۆریان لێ‌كرد كه ده‌بێ ئه‌و غه‌مه چه‌ندین ساڵه كه له‌دڵیدا هه‌ڵی گرتووه ده‌بێت بۆ ئه‌وانی هه‌ڵبڕێژێت، ئه‌ویش ووتی» به‌ر له‌وه‌ی باسی خۆمتان بۆ بگێڕمه‌وه به‌سه‌رهاتێكی واقیعیتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه. كه له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستانی خۆماندا رویداوه. ئه‌وجا هۆكاری شونه‌كردنی خۆمتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م»
ئه‌و مامۆستا كچه به هاوڕێكانی ووت تكایه به وردی گوێ‌بگرن، تا بزانن ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی بۆتانی ده‌گێڕمه‌وه چۆنه‌و چی ڕویداوه....» تكایه ووشه به ووشه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بن‌و سودی لێوه‌ربگرن مامۆستا كه‌وته گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه بۆ هاوڕێكانی (( پیاوێك هه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی ژنی هێنا به‌تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر زه‌واجكردنیدا، خودای گه‌وره منداڵێكی كچی پێدان، هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه زۆر بێتاقه‌ت بوو، چونكه ئه‌و ئاره‌زوی له كچ نه‌بوو، به‌ڵام تازه چار نییه، دواتر مناڵی دووه‌میشی هه‌ر كچ بوو، ئیتر پیاوه‌كه كه‌وته قسه‌ی ناشیرینی به خێزانه‌كه‌ی و پێی ده‌وت تۆ هه‌ر كچت ده‌بێت، ئه‌وه بزانه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره كچت بێت ده‌بێت له یه‌كتر جیابینه‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی كرد، به‌ڵام خودای گه‌وره كاری جوان ده‌كات و هه‌میشه به‌نده‌كانی خۆی تاقیده‌كاته‌وه. پاشان بۆ جاری سێیه‌م خوای گه‌وره كچێكی تریشی پێبه‌خشین، ئه‌م جاره پیاوه‌كه له جیاتی پیرۆزبایی له خێزانه‌كه‌ی بكات ئه‌زانن چی كرد؟
بێگومان نه‌خێر، چونكه ئێوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه. نا... نا... ئه‌مجاره‌یان نا، هه‌ستا زۆری له خێزانی‌دا، ئه‌و ئازاری تری هه‌بوو ئه‌میش ئازاره‌كانی بۆ زیاد كرد، هه‌رچی ده‌كرد نه‌یده‌توانی له‌یه‌كترجیاببنه‌وه. بۆ منداڵی چواره‌م سوێندی خوارد، ئه‌مجاره كچت بێت نابێت له‌م ماڵه‌دا دابنیشیت(ته‌ڵاقت)ده‌ده‌م، لێره‌دا په‌روه‌ردگار كارێكی دی هه‌یه ئێمه‌ش له فه‌لسه‌فه‌و حیكمه‌تی په‌روه‌ردگار ناگه‌ین، به‌ڵام سودگه‌لێی لێوه‌رده‌گرین، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ منداڵی چواره‌میش خوای گه‌وره كچێكی تری پێدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه نه‌یده‌توانی له خێزانه‌كه‌ی جیابێته‌وه، مناڵی چواره‌می هه‌ڵگرت و بردی له شوێنێكدا فڕێی دا. پاش شه‌و و رۆژێك منداڵه‌كه له جێگه‌ی خۆی مابویه‌وه، هێنایه‌وه بۆ ماڵه‌وه. تاوه‌كو سێ جار ئه‌م كاره ناحه‌زه‌ی دووباره كرده‌وه، له كۆتا جاردا ناچار بوو منداڵه‌كه بهێنێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، وه‌كو سێ كچه‌كه‌ی تری به‌خێوی كرد، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك ئه‌وه‌ی مناڵی خوۆی نه‌بێت، هه‌رگیز نازی كچه‌كانی به‌تایبه‌ت مناڵی چواره‌می واته كچه بچكۆله‌كه‌ی نه‌ده‌كێشا. دواتر بۆ منداڵی پێنجه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه كه به ڕاستییه‌تی ئه‌مجاره‌یان ته‌ڵاقی خوارد كه كوڕی نه‌بێت خێزانه‌كه‌ی نابێته‌وه به ژنی، خێزانه‌كه‌شی هه‌یشه ئامۆژگاری پیاوه‌كه‌ی ده‌كرد،
ده‌یوت پیاوه‌كه با خوامان لێنه‌ره‌نجێت ئه‌م مناڵانه خه‌ڵاتی په‌روه‌ردگارن، پیاوه‌كه‌شی ده‌یوت» له‌خۆت ده‌ترسی! ته‌ڵاقت بده‌م گه‌ر وایه مه‌هێڵه كچت بێت باكوڕ بێت! ئه‌گه‌رنا نابیته‌وه به ژنی من، به‌ڵام بۆ مناڵی پێنجه‌م خودای گه‌وره كوڕێكی پێبه‌خشین، هه‌ر له‌وكاته‌دا كه خودای گه‌وره كوڕی یه‌كه‌می پێبه‌خشین، كچی یه‌كه‌می لێسه‌ندنه‌وه‌و وه‌فاتی كرد! پاش ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره كوڕی دووه‌می پێبه‌خشین، كچی دووه‌میان وه‌فاتی كرد! قه‌ده‌ری خودا پاش ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره كوڕی سێیه‌می پێبه‌خشین، كچی سێیه‌میان وه‌فاتی كرد، ئێستا سێ كوڕ‌و ئه‌و ته‌نها كچه‌یان هه‌یه كه سێ جار فڕێی دابوو.
ئه‌گه‌رچی هاوسه‌ره به‌سته‌زمانه‌كه‌ی زۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، به‌ڵام سودی نه‌بوو. زه‌مه‌ن تێپه‌ڕی و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی ژنیان هێنا و به‌جێیان هێشت و خێزانیشی وه‌فاتی كرد.
ئێستا ته‌نها خۆی و ئه‌و كچه‌ی ماونه‌ته‌وه كه رێزی نه‌ده‌گرت و فڕێی ده‌دایه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كوڕه‌كانی هه‌رگیز نایه‌ن به لایه‌وه، هه‌رئێستا ئه‌و پیاوه كه‌وتووه‌ته سه‌رجێگاو ته‌نها كچه‌كه‌ی كه له شه‌قامه‌كاندا فڕێدرابوو خزمه‌تی ده‌كات. ته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی ئه‌و ماڵه كه ته‌نها پیاوێكی كه‌وته‌ی سه‌رجێگایشی تێدایه به هه‌موو ده‌رمان‌و عیلاجه‌كانیشیه‌وه، ئه‌وكچه دابینیده‌كات، چونكه ئه‌و كچه ئێسته مامۆستایه) پاشان كچه‌كه ووتی ئه‌و كچه منم‌و پیاوه خراپه‌كه‌ش كه له جێگه‌دایه، باوكی منه،
هه‌میشه له په‌روه‌ردگار داواكارم له‌باوكم خۆشبێت، بۆیه بڕیارمداوه هه‌تا باوكم مابێت من زه‌واج ناكه‌م، چونكه من خزمه‌تی باوكم ده‌كه‌م، زۆرجار باوكم ده‌ڵێت ڕۆڵه من هه‌ڵه‌مكرد لێمببوره، ئه‌وه‌ی من شانازیم پێوه ده‌كرد كوڕه‌كانم بوو، كه ئێستا وه‌ك نه‌مبێت وایه، كچه‌كانم كه خزمه‌تم نه‌ده‌كردن كاتێك له‌دایك ده‌بوون پیێم ناخۆش بوو، گه‌رچی سیانیان مردن، ته‌نها تۆ ماوی ئه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر تۆ كردم، به‌رانبه‌ر كه‌سیان نه‌مده‌كرد، زۆر خراپم كرد، دواجار ئه‌و كچه مامۆستایه ووتی «هاوڕێكانم ته‌نها دوعام بۆ بكه‌ن كه خودا شیفای باوكم بدات».
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda