دكتۆره كوێستان عبدالله
له‌ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی و شووكردنیدا و له‌مانگی ههنگوینییدا زۆرێك له‌ئافره‌تان تووشی جۆرێك لهناجێگیریی باری ده‌روونی و هه‌وكردن و سوتانه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاووزێ ده‌بنه‌وه .
له‌و سه‌ره‌تایانه‌دا ئه‌ندامی زاووزێی ئافره‌تان زیاتر له‌هی پیاوان تووشی هـهو كردن و ئیلتیهاب ده‌بنه‌وه, به‌تایبه‌تی كه‌ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆیان ته‌سك و كورت بێت, وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌زۆرێك له‌كچان و له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی باڵغ بوون و پێگه‌یشتنیاندا تووشیان ده‌بێت .
زۆرینه‌ی جاره‌كان و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین جووت بووندا – جــمــاع – ئافره‌تان تووشی ئه‌و هه‌و كردنه ده‌بنه‌وه, كه‌پێی ده‌وترێت ( هه‌وكردنی مانگی هه‌نگوینی – إلتهابات شهر العسل ) , وه هه‌وكردنه‌كه زیاتر ده‌بێت به‌هۆی زۆر جووت بوون و جیماعهكانهوه له‌ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری و گواستنه‌وه‌دا .
هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن لهههو كردنه‌كانی مانگی هه‌نگوینی :
پزیشكان وپسپۆڕان ڕێنمایی و ئامۆژگاریی ئافره‌تان ده‌كه‌ن كه‌له‌پاش جووت بوونی یه‌كه‌م و لابردنی په‌رده‌ی كچێنی, بووك و زاواكان بۆ ماوه‌ی یه‌ك یان دوو ڕۆژ واز له‌جووت بوون و جیماع بهێنن, تا ئه‌و برینه سادانه چاك ده‌بنه‌وه و ساڕ‌ێژ ده‌بن كه‌به‌و هۆیه‌وه دروست بوون, هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و ئافره‌تانه گه‌رماوێكی باش ( حه‌مامی گه‌رم ) بكه‌ن, به‌وه‌ی كهئافرهتهكه له‌ناو ته‌شتێك ئاوی گه‌رمدا دابنیشێت – ئه‌گه‌ر بكرێت شله, یان مادده‌یه‌كی پاككهرهوهوهیشی تێبكرێت باشتره - , وه پێویسته ئافره‌ته‌كه به‌و ئاوه گرم و پاكژه زێ و میتك – مهبل – ه كانی پاك بكاته‌وه و ده‌ستیان لێ بخات به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ته‌ندروستیانه, كه‌پێویسته له‌پێشه‌وه و له‌سه‌ره‌تای – زێ - وه بۆ دواوه ده‌ستی لێبخات, وه ئه‌وه پێویسته له‌پاش هه‌موو ( مـیـز ) كردنێك دووباره‌ی بكاته‌وه, یان له‌پاش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و جووت بوونێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی .
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ئه‌وه‌یه كهپاككردنهوهی زێ له‌دواوه بۆ پێشه‌وه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و پیسیه‌كان بۆ پێشه‌وه و میتك و زێ تووشی هـهوكردن ده‌كاته‌وه .
بۆیه كه‌زۆر پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئافره‌تان بۆ چه‌ند ڕۆژێك خۆیان له‌جیماع كردن بپارێزن و گرنگیی پێویست به‌ئه‌ندامی زاووزێـیان بده‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد ڕاوێـژ بهپزیشكێكی پسپۆڕی ئافره‌تانه بكه‌ن و بچنه لای .
گژوگیا و چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی ئه‌ندامی زاووزێی ئافره‌تان :
له‌كاتی هه‌وكردنی ئه‌ندامی زاووزێی ئافره‌تان و میزه‌ڵدانیدا چه‌ند ڕێگا چاره‌یه‌ك هه‌یه به‌گژوگیا و ڕووهكـه كورده‌واریه‌كان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه, له‌وانه‌ش :
* كوڵاندنی گه‌ڵای دره‌ختی " شمر " و خواردنه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌ی, ڕۆژانه یه‌ك یان دوو جار, به‌پێی پێویست .
* ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك له‌گیراوه‌ی گوڵه به‌یبون, پاش كوڵاندن و پاڵاوتن و سارد كردنه‌وه‌ی .
* ڕۆژانه حه‌مامێكی گه‌رم بكات و پاشان بۆ هه‌ر یه‌ك لیتر ئاوی كوڵاو سێ كه‌وچكی گه‌وره له‌گوڵه بهیبونهكه تێكه‌ڵ ده‌كات و پاشان به‌و ڕێژه‌یه چه‌ندی بوێت ده‌یكاته ناو ته‌شتێكه‌وه و دوای كه‌مێك ساردبوونه‌وه‌ی – شله‌تێن - بۆ ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه تیایدا داده‌نیشێت .
* ده‌توانێت توێكڵی داربـی – شـۆڕهبـی – وه‌ك گوڵه بهیبونهكهی سه‌ره‌وه لێبكات و به‌كاری بهێنێت و سوودی زۆری ده‌بێت بۆی .
* تۆوی ڕووهكی كـهتـان بكوڵێنێت و پاش پاڵاوتن و ساردبوونه‌وه‌ی بیخوات, یان خۆی پێ پاك بكاته‌وه .
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda