ڕه‌نگه موماره‌سه‌كردنی كاری سێكسیی خێزانی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تام و چێژێكی كاتی و كه‌م له‌یه‌كتری وه‌ربگرن و به‌س, به‌ڵكو جگه لهخاڵیكردنهوهی ئه‌و فشاره جه‌سته‌یی و ده‌روونیانه, سـوودێكی زۆر باشیشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستییان به‌گشتی و مانه‌وه‌ی جوانیی پێست و ڕووی ده‌م و چاویشیان, جگه له‌چه‌ند سوودێكی تری ده‌روونیش .
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر " ئیان كیرنیر " ی مامۆستای پزیشكی ده‌روونی و ڕاوێژكاری په‌یوه‌ندییه جنسیه‌كان له‌ئه‌مریكا ده‌ڵێت كهمومارهسهركردنی سێكسی خێزانی كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش و ئیجابیانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی و ته‌واوی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیه خێزانیهكانیش, جگه له‌وانه‌ش چه‌ندین سوودی تری هه‌یه بۆ لاشه و ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان .
بۆیه دكتۆر كیرنر له‌ڕاپۆرتێكی شیكاریی تێروته‌سه‌لیدا باس له‌چه‌ندین سوود و ڕێگای گرنگی موماره‌سه‌كردنی سـێكس ده‌كات له‌نێوان خێزانه‌كاندا و له‌وانه‌ش :
پـاراسـتـنـی دیـمـهنـی جـوانـی و گـهنـجـێـتـی, بـهتـایـبـهتـی لـهدهم وچـاودا :
توێژینه‌وه‌كه‌ی كه‌له‌سه‌ر " 3500 " كه‌س ئه‌نجامیدابوو ده‌ریخستووه كهمومارهسهكرنی كاری سێكسی له‌نێوان خێزانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و ته‌ندروست واده‌كات كهئهنجامدهرانی به‌ته‌مه‌نێكی كه‌متره‌وه ده‌ربكه‌ون, واته له‌ده‌م و چاویاندا واهه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ته‌مه‌نیان له‌وه‌ی هه‌یه كه‌متر بێت به‌نزیكه‌یی ( 4 بــۆ 7 ) ساڵ, چونكه كاری سێكسی هۆرمۆناتهكانی مرۆیی چالاكتر ده‌كات و به‌وه‌ش ناسراوه كهماسولهكهكانی له‌ش به‌هێزتر ده‌كات و دیمه‌نی ده‌م وچاویش جوانتـر ده‌كات .
بـهدیـهـێـنـانـی خـۆشـبـهخـتـی و ئـاسـوودهیـی :
زۆر ده‌مێكه ووتراوه كهمومارهسهكردنی سێكسێكی ئارام له‌نێوان خێزانه‌كاندا ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌روونی و ماڵه‌كانیش, هه‌روه‌ك له‌توێژینه‌وه تازه‌كاندا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كهمومارهسهكردنی سێكس واده‌كات كه‌باری نائاسایی ده‌روونی و خـهمۆكیی ئافره‌تان بڕه‌وێنێته‌وه و ئارامتریان بكات و بۆچوونی پیاوانیش به‌رامبه‌ریان ڕاستتر بكاته‌وه .
دابـهزانـدنـی كــێــش بـێ هـیـچ گـرفـت و مـوزاعـهفـاتـێـك :
له‌ئه‌نجامدانی كاری سێكسی‌دا یـهكـه گهرمیهكانی لاشـه ده‌سوتێن به‌ڕاده‌ی پێنج یه‌كه بۆ هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ش تێكڕاییه‌كی باشه بۆ دابه‌زاندنی كێش, به‌تایبه‌تیش لای پیاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌هیچ موزاعهفاتێكیان بۆ دروستبكات و هیچ گرفتێكیان بۆ دروستبكات, ته‌نانه‌ت پسپۆڕان ده‌ڵێن كهمـاچێـكی گه‌رمیش ده‌بێته هۆی چالاكتر كردنی لێدانی دڵ و ئه‌ندامه‌كانی تر و به‌وه‌ش ته‌ندروستیی لاشه به‌گشتی باشتر ده‌بێت .
بـهرهنـگـاربـوونـهوهی نـهخـۆشـیـهكـانـی ســهرما بـوون :
موماره‌سه‌كردنی سێكس یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كهلهسهرماوه دروستده‌بن, له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی گرنگی زانكۆی ( ویلـكس ) ی ویلایه‌تی – بنسلـفانیا – دا ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی كهلهههفتیهیهكدا جارێك, یان دووجار موماره‌سه‌ی كاری سێكسی ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی – غلـوبولیـن – لهلاشهیاندا زۆر به‌رز ده‌بێت, كه‌ئه‌وه‌ش ئامێری به‌رگریی لاشه به‌هێزتر ده‌كات و كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن كه‌به‌هۆی سه‌رمابوونه‌وه دروستده‌بن .
نـههێـشـتـنـی فـشـار و بارگـرژیـیـه دهروونیـیـهكـان :
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تری توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ( بیـزلـی ) له – ئوسكوتله‌ندا - , كه‌داوا له " 46 " ژن و پـیاو كرابوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ووتـار بخوێننه‌وه, ده‌ركه‌وتووه كهئهوانهیان كهههفتانه زیاد لهیهكجار موماره‌سه‌ی كاری سێكسیان كردبوو زۆر ئارامتر و له‌سه‌رخۆ تر ووتاری خۆیان دابوو و باری ده‌روونیان زۆر ئارامتر و جێگیر تر بوو و شڵه‌ژانیان پێوه دیار نه‌بووه له‌وانه‌ی تر كه‌كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه كاری سێكسیان ئه‌نجامدابوو, ئه‌وه‌شیان بهنیشانهیهكی باشی ئارامیی ده‌روونی ناساند .
پـاراسـتـن و تـهنـدروستـیـی دڵ :
توێژینه‌وه‌یه‌كی تری پزیشكی كه‌له‌گۆڤاری كۆلێژی پزیشكیی دڵـی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كهلاوازیی ڕه‌پ بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌یی پیاوان نیشانه‌یه‌كی دیاری ناته‌ندروستیی دڵ و سوڕی خوێنه, هه‌ربۆیه توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كهمومارهسه كردنی كاری سێكسیی خێزانی یارمه‌تیده‌رێكی باشی به‌هێز و چالاكتر كردنی دڵـه به‌هۆی ده‌ردانی هـۆرمۆنی ( D H E A ) , كه‌یارمه‌تی چالاكیی سوڕی خوێن و كشان و فراوانتركردنی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .
ژیـان بـۆ مـاوهیـهكـی زیـاتـر :
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌هێشتا ڕوون نیه, به‌ڵام زانایان و پزیشكانی پسپۆڕ ده‌ڵێن كه‌ئه‌و كاره چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان درێژ تر ده‌كات, گۆڤاری پزیشكیی به‌ریتانیش توێژینه‌وه‌یه‌كی تری بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه‌ئه‌و پیاوانه‌ی له‌مانگێكدا ته‌نها یه‌كجار موماره‌سه‌ی سێكس ده‌كه‌ن زیاتر ڕووبه‌ڕووی مـه‌رگ و مردن ده‌بنه‌وه له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌دا كهلهههفتهیهكدا جارێك یان دووان موماره‌سه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن, چونكه ئه‌وان باری ته‌ندروستیان زۆر باشتره و لاشه‌یان به‌پته‌وی ماوه‌ته‌وه .
ستانده ر

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda