تیمێکی داهێنه‌ر ولێکۆڵه‌ره‌وه‌ی زانستی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناو کوازارێکدا ( کوازار = ناوه‌ڕۆکی گالاکسی / کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌ك) ئۆقیانوسێکیان دۆزیوه‌ته‌وه ،که 140 بلیۆن جار زۆرتره له کۆی ئاوی هه‌موو ئۆقیانوسه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌وی ،ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره هێنده ئاو بدۆزرێته‌وه له ناو گه‌ردوندا . ئه‌م ئه‌ستێره گه‌وره‌یه ( ئه‌ی- پی- ئێم 08279،5255 ) نزیکه‌ی 12 ملیارد ساڵ به خێرایی تیشکی ڕوناکی له ئێمه‌وه دوره ،ئه‌مه‌ش کاتێك دروست بووه ،که گه‌ردون ساوا بووه له پێکهاتنیدا .ئه‌م ئه‌ستێره‌یه تیشکی ووزه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ئه‌دره‌وشێنیته‌وه ،که 1000 بلیۆن جار زۆرتره له تیشکی ڕۆژه‌که‌ی ئێمه ،ته‌نها هه‌ڵمی ئه‌و ئاوه‌ی که هه‌یه 34 ملیارد جار گه‌وره‌تره له ڕوبه‌ری گۆی زه‌وی .
زانایان و پسپۆران به ته‌له‌سکۆپێکی 10 مه‌تری و ته‌له‌سکۆپێکی رادیۆ ئه‌م ئه‌ستێره‌یان پشکنیوه ،دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بڕه زۆره‌ی ئاو له گه‌ردوندا به‌ڵگه‌یه‌کی تره بۆ داهێنه‌ران ،که ئاو له ناو گه‌ردوندا زۆره ،نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر زه‌وی ،ئه‌مه‌ش زۆر بیردۆزه‌ی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو به درۆ ئه‌خاته‌وه ،که ئه‌وترێت ته‌نها له سه‌ر زه‌وی ئاو و ژیان هه‌یه.
به هه‌مان شێوه‌ش له ساڵی 2004 دا پاشماوه‌ی ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ دۆزرایه‌وه،پێش 2 ساڵیش له 2009 دا ،زانایانی ( نازا) ی ئه‌مه‌ریکی سه‌لماندیان که ئاو له‌سه‌ر مانگ هه‌یه ،بۆیه زانایان هیوادارن به‌م زوانه بونه‌وه‌ر و به‌کتریا و ژیان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی له ئه‌ستیره‌کانی تر بدۆزنه‌وه ، زانایان له‌و بڕوایه‌دان تا ساڵی 2021 به ته‌واوی بۆیان ده‌ر ئه‌که‌وێت له‌سه‌ر چی ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ژیان ومرۆڤی تر هه‌بێت.
گه‌ر ئه‌مانه ڕاست بن و به به‌ڵگه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتودا بسه‌لمێنرێن ،ئه‌وا زۆر چیرۆکی هه‌ڵبه‌ستراو و بیردۆزه پوچه‌ڵ ئه‌کرێته‌وه ،که خه‌ڵکانێکی دڵساف و ساویلکه‌ی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه. ئێمه‌ش ده‌ستخۆشی له‌و زاناوپسپۆڕانه ئه‌که‌ین که له پێناوی ده‌رخستنی ڕاستی سه‌ره‌تای پێکهێنان و دروستبونی ئه‌م گه‌ردونه خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ئه‌که‌ن.
له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی
Bild
وه‌رگیراوه.
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda