دوای ئه‌وه‌ی "ئیبراهیم تاتلیساس" له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه بریندرا كرا، راگه‌یاندنی توركی بڵاویكردۆته‌وه گومانی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت د.روژی سه‌عید ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده" ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند راگه‌یاندنێكی توركی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه خاوه‌نی كۆمپانیای ئێمه‌وه هێرشمان كردۆته سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستی و ئێمه هیچ كێشیه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بووه".
ئیبراهیم تاتلیساس گۆرانیبێژی ناوداری كورد، شه‌وی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه له شاری ئه‌ستانبۆل هێرشی كرایه سه‌ر و ته‌قه‌ی لێكرا و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئێستا باری ته‌ندروستی ئاڵۆزه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده" گووتیشی "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر د.روژی سه‌عید خاوه‌نی كۆمپانیای عادل موته‌حیده له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمپانیاكه‌ی سه‌ردانی توركیامان كرد و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتلیساس كۆبوینه‌وه، تیایدا باس له نوێكردنه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شكرا، جگه له‌وه نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی (تاتلیساس بینگۆ) و پڕۆژه‌ی (ده‌شتی به‌هه‌شت)".
روونیشكرده‌وه "له‌و سه‌ردانه‌دا ئێمه دانیشتنی خێزانیمان هه‌بووه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری ئه‌ستانبۆل باس له ناوه‌ڕۆیكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانمان كرا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "د.روژدی رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تاتلیساسدا نه‌بووه و ئاماده‌یه هه‌موو سه‌روت سامانی خه‌رج بكات بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "سه‌روت و سامانی ئیبراهیم تاتلیساس ناگاته له 1% سامانی كۆمپانیای عادل موته‌حیده".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "ئێمه په‌یوه‌ندی به‌راده‌وامان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا هه‌یه، پۆلیسی توركیاش به ئێمه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌م رووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌ند باندێكی چه‌ته له وڵاتی توركیا به‌م كاره هه‌ڵساون، دوو رۆژ به‌ر له ئێستاش به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه".
ئه‌وه‌ش راگه‌یاند "زۆر به‌داخه‌وه ئێستا ره‌وشی ته‌ندورستی تاتلیساس زۆر خراپه، چوار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و تا ئێستا له هۆش خۆی نییه و به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی سڕكه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای پێنج كاتژمێری دیكه به‌هۆش خۆی بێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێی راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر تا 24 كاتژمێری دیكه یان باری ته‌ندروستی باش ده‌بێت یان گیانی له ده‌ست ده‌دات".
جێی ئاماژه‌یه، ئیبراهیم تاتلیساس له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده" ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كاری سه‌رمایه‌گوزاری ئابووری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و به‌نیازی جێبه‌جێ كردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئابووری بوو له هه‌رێمی كوردستان.
الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ... سه‌ره‌تای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌فرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda