حوكمى خووى نهێنى(دەسپەڕ) چیە؟
نووسەر: مشهور بن حسن آل سليمان/وەرگێڕانى /إدریس محمود
و/ ئەوەى ئێستا ناودەبرێت بە خووى نهێنى (العادة السرية) و لەكۆندا پێی دەوترا (الإستمناء) ئەوەیە پیاوێك یان ژنێك بەویستى خۆى ئاوى مەنى خۆى دەربكات.
بۆیە ئەنجام دانى خووى نهێنى بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە چونكە خواى گەورە فەرمانى كردووە بە پاراستنى دامێن (فرج) تەنها لەگەڵ ژنى خۆى یان بەندە (أمة) نەبێت، وەكو فەرموویەتى: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (*) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ] ، واتە: ئەوانەی كە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەكانیان و كەنیزەكەكانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەكیان لە سەر نیە، هەر كەسێك بەدوای جگە لەمەدا بگەڕێت و عەورەتی تێدا بە كار بێنێت ئەوا ئەوانە سنوری خوایان شكاندووە و تەعەدا و ستەمیان كردووە.
بۆیە ئەنجام دانى خووى نهێنى بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە تەنها لەگەڵ ژنى خۆتدا نەبێت كە زیاد لە زانایەك باسى ئەوەى كردووە كە دروستە پیاو ژنەكەى خووى نهێنى بۆ بكات، بەڵام ئەگەر پیاو لە هەموو لایەكەوە گوناه دەورەى دابێت و ڕۆژووگرتنیشى تاقى كردبێتەوە بەڵام سوودى بۆ نەبووبێت ناچار بێت بۆ ئەنجام دانى(خووى نهێنى) بۆ ئەنجام دانى كەمترین زیان و سوكترین خراپەیە، ئەوەتا زانا حەنەفییەكان ووتویانە: ئومێدمان وایە كە سەربەسەر ڕزگارى ببێت، چونكە ترسانى لە كەوتنە زینا گوێڕایەڵیە، وە ئەنجامدانى خووى نهێنیش لەبەر ئەوەى كەسەكە لە زیناوە نزیكە ئەنجامى دەدات بۆ شكاندنى بەتینى شەهوەتەكە فەرموویانە:-ئومێدمان وایە سەربەسەر ڕزگارى بێت (نرجوا أن يسلم رأسا برأس)، وە لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم ئەمە كارێكى قێزەونە و بێزراوە، و پێویستە مرۆڤ چاوى خۆى بپارێزێت بۆ پاراستنى داوێنى (فرج)، و ئەنجام دانى(خووى نهێنى) بۆ چێژ وەرگرتن وەكو ئەوە نیە كە لە كاتى هێرشى شەهوەت و دەورەدانى گوناهدا ئەنجامى بدات چونكە خراپە هەندێكى لە هەندێكى ترى سوكترە (أهون).
[چارەسەرى ئەم كاره] : ڕۆژووگرتن، زۆر زیكركردن، و ماندووكردنى لەش لە وەرزشە شەرعییەكاندا، و خۆسەرقاڵكردن بەكاروبارە باڵاكانەوە و تەنها نەبوون وهەست كردن بە چاودێرى كردنى خواى گەورە و پاراستنى چاو، و گوێ نەگرتن لە گۆرانى، و زۆر هاوڕێیەتى كردنى پیاوچاكان، وە چاكترین چارەسەرى كردارەكى بۆ ئەم كارە، زەواجى شەرعییە، وە من هانى سەرپەرشتیكاران (دایكان وباوكان و....هتد) و لاوان دەدەم بە زوو زەواج كردنى شەرعی، چونكە چەندین چاكەى گەورەى هەیە، جا ئەوەش بۆ مێردەكان بێت یان بۆ ژنەكان، بۆیە ئەى بەندەى خوا هەركە كچەكەت كەوتە حەیزەوە ئەگەر كەسێك هاتە خوازبێنى و شیاوبوو بۆى، مەڵى منداڵە، وە ئەگەر خاوەن ماڵ بوویت و پیاوەتیت لە كوڕەكەتدا دەبینى، و دەتتوانى ژنى بۆ بهێنى ئەوا بۆى بهێنە و دوا مەكەوە و كەمتەرخەمى مەكە. ونسأل الله عزوجل التوفيق للجميع.
s\salafikurd

الإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran
» پهردهی كچێنی چییه؟ جۆره ناباوهكانی پهردهی كچێنی، لابردنی پهردهی كچێنی ... سهرهتای ژیانیكی نوێ؟ ....هتد
الخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار
» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
الخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara
» ماڵپهرێك بۆ وهرگێران زیاتر له 50 زمان
الخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad
» ئه م سايته تايبه ته به يارى
الجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal
» له (چین) گۆشتی مرۆڤ ههیه و ئهفرۆشرێت + 18
الجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda
» وينه يه كى ناخ ته زين
الأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda
» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
الأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda
» انتى فايروسى اتورن
الأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda