يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

انضم إلى المنتدى ، فالأمر سريع وسهل

يانه ى كورد تيشك

تؤ له زووره وه نيت به ريز هيوادارين خؤت تؤماربكه ى تاكوو به جوانى بابه ته كانى يانه ى كورد تيشك ببينيت فه رموو خؤت تؤمار بكه

يانه ى كورد تيشك

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

kurdtishk

ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Www.ramanrealy.xtgem_2
سڵاو له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانى یانه‌ى كورد تیشك / danyar asuda
www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! I313948738_92035_5
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Www.ramanrealy.xtgem_2
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! 2702051sgrzgsxkiq_7
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Www.ramanrealy.xtgem_2
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Love
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! 7
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Ramanrealy_12
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! 39_2
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! 1
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! H4new.com-8cdb8d9449
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Ykurdistan-af7528fb84

المواضيع الأخيرة

» ته فسيرى قورئان به كوردى وكام دةنك خؤشت ده وى داونلؤدى بكة
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالإثنين ديسمبر 28, 2015 1:21 am من طرف sulimansoran

» په‌رده‌ی كچێنی چییه‌؟ جۆره‌ ناباوه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی، لابردنی‌ په‌رده‌ی‌ كچێنی‌ ... سه‌ره‌تای‌ ژیانیكی‌ نوێ‌؟ ....هتد
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالخميس يناير 23, 2014 8:48 pm من طرف دايكى عمار

» هیچ کات کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات مەکە!!
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالخميس يناير 09, 2014 8:20 pm من طرف karwan kara

» ماڵپه‌رێك بۆ وه‌رگێران زیاتر له‌ 50 زمان
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالخميس أكتوبر 10, 2013 5:19 am من طرف dlshad

» ئه م سايته تايبه ته به يارى
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالجمعة يونيو 21, 2013 3:37 pm من طرف shamal jalal

» له‌ (چین) گۆشتی مرۆڤ هه‌یه‌ و ئه‌فرۆشرێت + 18
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالجمعة مارس 22, 2013 6:42 pm من طرف danyar asuda

» وينه يه كى ناخ ته زين
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالأربعاء مارس 20, 2013 5:03 am من طرف danyar asuda

» ئه وكوره ى به هوى به يداكردنى 5 هه زار دينار بو بزيوى زينى توشى جيهات
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 7:07 am من طرف danyar asuda

»  انتى فايروسى اتورن
ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Emptyالأربعاء مارس 13, 2013 5:36 am من طرف danyar asuda

نوفمبر 2024

الأحدالإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبت
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

اليومية اليومية

سايته كان

سايته كان www.lawanikirkuk.com مالبه رى لاوانى كه ركوك www.lawanikurdistan.com مالبه رى يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستان

    ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا!

    danyar asuda
    danyar asuda
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك
    به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی يانه ى كوردتيشك


    عدد المساهمات : 611
    تاريخ التسجيل : 08/05/2011

    ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا! Empty ته‌وبه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا!

    مُساهمة من طرف danyar asuda السبت أغسطس 06, 2011 6:59 am

    به‌سه‌رهاتێكی زۆر نامۆ، عه‌جیب و سه‌رسوڕهێنه‌ر؛ مامۆستا (علي طنطاوي) -به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه ‌و ده‌ڵێت:
    چوومه‌ مزگه‌وتێك له‌ شاری (حه‌له‌ب). بینیم وا گه‌نجێك نوێژ ده‌كات. وتم (سبحان الله)، ئه‌م گه‌نجه ‌و مزگه‌وت و نوێژكردن! ئه‌م لاوه‌ له‌ خراپترین و فاسدترین كه‌سی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌یه‌؛ مه‌ی ده‌خواته‌وه‌، زینا ئه‌كات، سوو ده‌خوات، زۆر بێگوێیی دایك و باوكی ده‌كات تاكوو له‌ ماڵ ده‌ریان كردووه ‌و له‌ خۆیان به‌رییان كردووه‌. چی هێناویه‌تی بۆ مزگه‌وت و چۆنه‌ وا نوێژ ده‌كات؟! لێی نزیك بوومه‌وه ‌و پرسیارم لێ كرد: تۆ فڵانه ‌كه‌سی؟!! وتی: به‌ڵێ. وتم: سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموونیت. پێم بڵێ چۆن خوا هیدایه‌تی داویت و گه‌ڕاویته‌وه‌؟ وتی: هیدایه‌تی من له‌سه‌ر ده‌ستی شێخێك بوو كه‌ له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا ئامۆژگاری كردین. به‌سه‌رسامییه‌كه‌وه‌ وتم: له‌ سه‌ماخانه‌؟!! وتی: به‌ڵێ، له‌ سه‌ماخانه‌یه‌كدا. وتم: چۆن شتی وا ده‌بێت؟!! وتی: ئه‌مه‌ چیرۆكه‌كه‌یه‌تی و ده‌ستی كرد به‌ گێڕانه‌وه‌ی:

    له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا مزگه‌وتێكی بچووك هه‌بوو. شێخێكی پیری به‌ساڵاچوو پێشنوێژی بۆ ده‌كردن. ڕۆژێك شێخ ئاوڕ ده‌داته‌وه‌ و ڕوو ده‌كاته‌ خه‌ڵكه‌ی مزگه‌وت و ده‌ڵێ: ئه‌رێ ئه‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ له‌كوێن و بۆ نایه‌ن بۆ مزگه‌وت؟! كوان گه‌نج و لاوه‌كان نابینم، كه‌سیان مزگه‌وت ناناسن و لێی نزیك نابنه‌وه‌؟!! ئیتر نوێژخوێنه‌كان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌: ئه‌وانه‌ له‌ مه‌لها و سه‌ماخانه‌كانن و نایه‌ن بۆ مزگه‌وت. شێخ ده‌ڵێ: ده‌ی مه‌لها و سه‌ماخانه‌كان چین و چییان تێدا ده‌كرێت؟!! یه‌كێك له‌ نوێژخوێنان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: سه‌ماخانه‌ هۆڵێكی گه‌وره‌یه‌ ته‌خته‌یه‌كی بڵندی تێدایه ‌و كچان به‌ڕووتی یان نیوه‌ڕووتی ده‌چنه‌ سه‌ر ئه‌وێ و سه‌ما ده‌كه‌ن و خۆیان با ده‌ده‌ن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش سه‌یریان ده‌كه‌ن. شێخیش ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌یریان ده‌كه‌ن موسڵمانن؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ. ده‌ڵێ: (لا حول و لا قوة الا بالله.) وه‌رن با بڕۆین بۆ ئه‌و سه‌ماخانانه‌ و ئامۆژگاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكه‌ین. ده‌ڵێن: مامۆستا تۆ له‌كوێیت و به‌ته‌مای چیت؟! بچین له‌و ناو مه‌لها و سه‌ماخانانه‌دا ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ین؟!! وتی: به‌ڵێ، هه‌وڵیان دا په‌شیمانی بكه‌نه‌وه ‌و تێی بگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ كه‌سانێكی خراپ و بێكه‌ڵكن و گوێ له‌ ئامۆژگاری ناگرن و گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ن و پێیان پێ ده‌كه‌نن و تووشی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێسوود بوو. ڕووی تێكردن و وتی: باشه‌ ئێمه‌ باشترین له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)؟! ئیتر شێخ ده‌ستی یه‌كێك له‌ نوێژخوێنانی گرت و به‌ره‌و سه‌ماخانه‌كه‌ كه‌وته‌ ڕێ و پاشان ئه‌وانی دیكه‌ش به‌ شوێنیدا.
    كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ، خاوه‌نی سه‌ماخانه‌كه‌ زۆری به‌لاوه‌ سه‌یر بوو؛ هه‌رگیز سیمای وای نه‌دیبوو ڕوو بكاته‌ ئه‌م شوێنه‌. بۆیه‌ زۆر به‌وردی لێیان تێ ڕاما و ڕێی پێ نه‌دان كه‌ بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌. كه‌وتنه‌ موساوه‌مه ‌و بگره‌وبێنه‌ له‌گه‌ڵیدا تاكوو ڕازییان كرد به‌وه‌ی كرێی ڕۆژێكی ته‌واوی بده‌نێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدات بچنه‌ ژوور.
    خاوه‌ن مه‌یخانه‌كه‌ ڕازی بوو. ڕێ كه‌وتن كه‌ سبه‌یشه‌و له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ بن.
    گه‌نجه‌كه‌ وتی: جا كاتێك بۆ سبه‌ینی شێخ هات من له‌ مه‌یخانه‌كه‌ بووم و خه‌ریكی سه‌ما و مه‌یخواردنه‌وه ‌و سه‌یركردنی ئافره‌تان بووم. سه‌ره‌تا ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ سه‌ماكردنی یه‌كێك له‌ كچه‌كان ده‌ستیپێ كرد. پاشان كه‌ لێ بۆوه‌، ئیتر په‌رده‌ دادرایه‌وه ‌و پاشان كرایه‌وه. كه‌ چاومان كرده‌وه‌، وا ده‌بینین شێخێكی به‌ویقار و به‌ڕێز له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه ‌و زۆر به‌ شان و هه‌یبه‌ت و ڕێزه‌وه‌ هاته‌ پێش چاومان. به‌ ناوی خوا ده‌ستیپێ كرد و سه‌ڵاواتی دا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و ئیتر چووه‌ ناو قسه‌كانییه‌وه ‌و كه‌وته‌ ئامۆژگاری و قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه. خه‌ڵكی هه‌موویان سه‌رسام بوون و سه‌ره‌تا وایان زانی كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ ئاهه‌نگی ئه‌مشه‌و و به‌ كۆپله‌یه‌كی پێكه‌نین ته‌واو ده‌بێت. به‌ڵام كاتێك زانیان وا له‌ به‌رده‌م شێخێكی به‌ویقاری باوه‌ڕداردان و ئامۆژگارییان ده‌كات، كه‌وتنه‌ ده‌نگهه‌ڵبڕین و گاڵته‌پێكردنی و پێكه‌نین پێی. ئه‌ویش هیچ گوێیان پێ نادات و به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی. به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئامۆژگاری و مه‌وعیزه‌ی خۆی تا یه‌كێك له‌ دانیشتووان هه‌ستا و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێده‌نگ كرد تا گوێ بگرن داخۆ شێخ ده‌ڵێ چی و ئامۆژگاری چییان ده‌كات.
    گه‌نجه‌كه‌ وتی: ئیتر هێمنی و بێده‌نگی باڵی كێشا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی سه‌ماخانه‌كه‌دا تا وای لێ هات قسه‌ی شێخ نه‌بوایه،‌ گوێت له‌ هیچی تر نه‌ده‌بوو. كۆمه‌ڵێك قسه‌ی كرد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌وپێش گوێبیستی نه‌بووبین و نه‌مانده‌زانی. چه‌ند ئایه‌تێكی له‌ قورئانی پیرۆز به‌سه‌ردا خوێندینه‌وه‌ و پاشان چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك و پاشانیش چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته‌ی ته‌وبه ‌و په‌شیمانیی هه‌ندێك له‌ پیاوچاكان و خواناسان. له‌وه‌ی كه‌ شێخ له‌وێدا وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، به‌ڕاستی ئێوه‌ ته‌مه‌نێكی درێژتان به‌سه‌ر برد و تاوان و سه‌رپێچییه‌كی زۆری خواتان تێدا كرد. ده‌ی كوا له‌ززه‌ت و خۆشیی ئه‌و تاوانانه‌ و چییان لێ هات؟! به‌ڕاستی له‌ززه‌ت و تامه‌كه‌ی ڕۆیشت و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕ‌ه‌ش نه‌بێت، بۆتانی به‌جێ نه‌هێشتووه.‌ كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا پرسیارتان لێ ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه و‌ ڕۆژێك دێت كه‌ جگه‌ له‌ خوا هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت و نامێنێت. ئه‌ی خه‌ڵكینه، ئایا سه‌یری كرده‌وه‌كانتان كردووه‌ و به‌ره‌و كوێتان ده‌بات؟! خۆ ئێوه‌ به‌رگه‌ی ئاگری دنیا ناگرن كه‌ به‌شێكه‌ له‌ حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ، ده‌ی چۆن به‌رگه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌گرن؟ بگه‌ڕێنه‌وه ‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستان ده‌رچێت و كاتی نه‌مێنێت. ده‌ڵێ: ئیتر كاتێك شێخ به‌ دڵێكی پڕ له‌ ئیمانه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ی كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو ده‌ستیان كرده‌ گریان و پاڕانه‌وه ‌و ته‌وبه‌یان كرد و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگار. كه‌ شێخ له‌ سه‌ماخانه‌كه‌ ده‌رچووه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌موو به‌دوایه‌وه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه ‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش ته‌وبه‌ی كرد و ڕووی كرده‌ خوا و وازی له‌و تاوانه‌ هێنا.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأربعاء نوفمبر 27, 2024 3:10 pm